لادانی گومان له‌سه‌ر دروستكردنی ئاسمانان و زه‌وی.!
حه‌سه‌ن پێنجوێنی - ئوستورالیا
ناحه‌زانی ئیسلام هه‌رده‌م خه‌ریكی هه‌لات وئیفتهراو درۆ ههلبهستنن به‌ڵكوو به‌و كاره‌یان بتوانن، بیروباوهرِی موسوڵمانانی پێ له‌ق بكه‌ن، ئیتر بێ ئاگا له‌وه كه ئه‌م قورئانه نێرراوی خوایه‌و خوا خوی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و به‌ڵێنی پاراستنی داوه: إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ الحجر/9.
هه‌روه‌ك یه‌كی له‌زانایان ده‌ڵێت: ئه‌مانه به‌م كاره‌یان دوو مه‌به‌ستیان هه‌یه:
دووه‌م: به‌م كاره‌یان ده‌یانه‌وێ كاتی تۆێژه‌رو بیریارانی ئیسلامی بهفیرِۆ بده‌ن و بهجهدهلی به‌رده‌وامه‌وه خهرِۆیان بكه‌ن.و جه‌نگه‌كه لهگۆرِهپانی خۆیان دوور بخه‌نه‌وه، تا خه‌ڵكی سه‌ری نه‌په‌رژێ باسی ئه‌و كتێبه شێوێنراوهبكات كه پرِكراوه له پرِو پاڵانته‌ی بێ سه‌رو به‌ر, و وه‌حی خوایی لێی به‌رییه.
1- دروستكردنی ئاسمانان و زه‌وی:
له‌و ماوه پێشووه‌دا یه‌كێ له‌وانه‌ی له‌كه‌نیسه‌ی قیبتی میسره‌وه له‌عنه‌تی لێكراوه‌و له‌ره‌حمه‌تی خوا دوور خراوه‌ته‌وه به‌ناوی قه‌شه زه‌كه‌ریا گومانێكی باس كردوه‌و گوتوویه‌تی: له‌هه‌ندێ شوێنی قورئانا قورئان ده‌ڵێت: قُلْ: أَئِنَّكُمْ لَتَكْفُرُونَ بِالَّذِي خَلَقَ اڵارْضَ فِي يَوْمَيْنِ، وَتَجْعَلُونَ لَهُ أَندَاداً، ذَلِكَ رَبُّ الْعَالَمِينَ؟ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ مِن فَوْقِهَا، وَبَارَكَ فِيهَا، وَقَدَّرَ فِيهَا أَقْوَاتَهَا فِي أَرْبَعَةِ أَيَّامٍ سَوَاء لِّلسَّائِلِينَ، ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ، فَقَالَ لَهَا وَلِڵارْضِ: ائْتِيَا طَوْعاً أَوْ كَرْهاً قَالَتَا: أَتَيْنَا طَائِعِينَ، فَقَضَاهُّنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ... سوورة فصلت: 9-11.
واته: [پێیان بڵێ: ئێوه به‌و خالقه كافر ده‌بن كه زه‌وی له دوو رۆژا دروست كردووه، و هاوه‌ڵی بۆ داده‌نێن، ئه‌وه په‌روه‌ردگاری گشت جیهانه. كێوه‌كانی له‌سه‌رداناوه، فهرِو به‌ره‌كه‌تی تێ خستووه، ژێواری تێدا دیاری كردووه، تا نیاز و داخوازییه‌كانی ئاده‌میزاد جێبه‌جێ بكات. و له چوار رۆژدا خوا ئه‌مانه‌ی ته‌واو كردووه و كێوه‌كانی له‌سه‌رداناوه، فهرِوبهرهكهتی تێ خستووه،و ژێواری تێدا دیاری كردووه.. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌پرسێ بابزانی كه له‌چواره‌مین رۆژدا ئه‌وانه‌ش ته‌واو بوون. ئینجا ویستی ئاسمان رێكبخات ودروستی بكات له‌كاتێكا كه دووكه‌ڵ بوو، به‌ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو: فهرمانبهرداربن، به‌خۆشی خۆتان یا به‌زۆر، گوتیان: ئێمه ملكه‌چی فه‌رمانی تۆین. له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا ئاسمانانی كرده حه‌وت چین...]
به‌ڵێ ئه‌و ناحه‌زانه‌ی له‌واقیعدا ده‌زانن قسه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی ڕێزمانی عه‌ره‌بییه، و به‌قه‌ستی خۆیان گێل ده‌كه‌ن گوایا نازانن، تا به‌ڵكوو به‌باسكردنی ئه‌وگومانه دڵی موسوڵمانێك كرمێ بكه‌ن گومانیان وایه: ئه‌مه واده‌گه‌یه‌نێ: كه خوا ئاسمانان و زه‌وی له‌هه‌شت رۆژا دروستكردووه، و ئاسمانانی له‌دوای زه‌وییه‌وه دروستكردووه. كه‌چی له حه‌وت شوێنی تردا قورئان باسی ده‌كات كه له شه‌ش رۆژا ئاسمانان و زه‌وی دروستكردووه نه‌ك هه‌شت رۆژ. ئایا ئه‌مه نه‌سازی نییه لهقورئاندا؟
وه‌ڵامی گومانی یه‌كه‌م:
زانایانی قورئان له‌وه‌ڵاما ده‌ڵێن: ئه‌وه نه‌سازی نییه له‌قورئانا، به‌ڵكوو نه‌سازییه له تێگه‌یشتنی ئهوجۆرهكهسانهدا، چونكه كاتێ یه‌كێك ده‌ڵێت: به ده‌رۆژ له‌سلێمانیه‌وه گه‌یشتمه به‌غدا، وبه پانزه رۆژی ته‌واو بۆ كه‌ربه‌لا. ئه‌مه واناگهیهنی كه له‌به‌غداوه به پانزه رۆژ گه‌یشتۆته كه‌ربه‌لا، به‌ڵكوو گه‌یشتنی بۆ كه‌ربه‌لا له‌ته‌واوی رۆژی پانزه‌دا بووه، له‌وكاته‌وه له‌سلێمانیه‌وه رێكه‌وتوه تا ئه‌وكاته پانزه رۆژی پێ چووه. واته: له رۆژی چواره‌ما خوا ئه‌مانه‌ی ته‌واو كردووه: كێوه‌كانی له‌سه‌رداناوه، فهرِو به‌ره‌كه‌تی تێ خستووه، ژێواری تێدا دیاری كردووه.. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌پرسی بابزانێ كه له‌چوار رۆژی ته‌واوا ئه‌وانه‌ش ته‌واو بون.
نه‌ك زه‌وی به‌دوو رۆژ دروست كرووه و ئه‌مانه‌شی به‌چوار رۆژ و ئاسمانه‌كانیش به دوو رۆژ. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م ڕاستییه ڕێزمانی زمانه هه‌روه‌ك باسمان كرد، و ئه‌و چه‌ند ئایه‌ته‌ی تریش كه خوای باڵاده‌ست تێدایاندا باسی دروستكردنی ئاسمانان و زه‌وی ده‌كات كه‌له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا ته‌واو بوون..
2- دروستكردنی ئاسمانان له‌پێش زه‌ویدا:
دهڵًێن: نه‌سازییه‌كی تر له‌قورئانا ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌ندێ شوێنا وا باس ده‌كات كه ئاسمانی له‌پێش زه‌ویدا دروستكردبێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سوره‌تی نازیعاتدا باسی كردووه: أَأَنْتُمْ أَشَّدُ خَلْقاً أَمِ السَّمَاءُ بَنَاهَا؟ رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَّوَاهَا، وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا، وَاڵارْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهاَ. النازعات:27-30، واته: [ئایا زیندوكردنه‌وه‌ی ئێوه گرانتره یا به‌دیهێنانی ئه‌م ئاسمانه كه خۆی دروستی كردووه؟ به‌به‌رزییه‌وه رایگرتووه، و به‌و پهرِی رێكوپێكییه‌وه به‌دیهێناوه، شهوگارهكهی تاریك كردووه، و چێشته‌نگاو-رۆژگار-ه‌كه‌ی ڕووناك كردۆته‌وه، پاشان زه‌ویشی كردۆته شێوه‌یه‌كی هێلكه‌یی..]
وه‌ڵامی گومانی دووه‌م:
بۆ وه‌ڵامی گومانی دووه‌میان زانایان فه‌رموویانه: دروست كردنی زه‌وی پاش دروستكردنی ئاسمانه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكوو هێلكه‌یی كردنی زه‌وی پاش دروستكردنی ئاسمانان بووه، چونكه هێلكه‌یی كردنی زه‌وی پاش دروستكردنی ئاسمانه‌كان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه زه‌وی نه‌بووبێ وپاش دروستكردنی ئاسمانان دروستی كردبێ، به‌ڵكوو ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ خوای باڵاده‌ست زه‌وی له‌پێشا به‌دیهێناوه، پاشان ئاسمانانی دروستكردووه، ئینجا زه‌وی كردۆته هێلكه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی ئینسان بتوانێ تێدایا بژی و جێگیر ببێت.. چونكه له‌چه‌ند شوێنی ترا خوای باڵاده‌ست باسی ئه‌وه ده‌كات كه له‌پێشا زه‌وی دروستكردووه وه‌ك ئه‌م ئایه‌تانه:
البقرة/117، الأنعام/1، 41، 73، 79، 101. الأعراف /54، التوبة/ 36. يونس/3. هود/7. يوسف/101. ابراهيم/10، 19،32. الحجر/85. النحل/3. الإسرا‌ء/99. طه/4. الأنبياء/19، الفرقان/59. النمل/60. العنكبوت/44.، 61. الروم/8، 22. لقمان/ 25. السجدة/4. فاطر/ 1. يس/81، ص 37، الزمر/5، 38، 46. غافر/57. الشورى/11.29. الزخرف/9، الدخان/38. الجاثية/22. الأحقاف 3، ق 38، الحديد/4. التغابن/3، الطلاق/12.
ئه‌وشتانه‌ی كه جێگه‌یان له‌دواوه‌یه و پێش ده‌خرێن له‌زمانی عه‌ره‌بیدا ئه‌وكاره به‌شێكه له ره‌وانبێژی، چونكه كاتێ پێشخرا مه‌به‌ستێك هه‌یه له پێشخستنهكهیا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی پێ رابكێشێ و زیاده بایه‌خی پێ بدات، بۆنموونه: له‌رێزمانی عه‌ره‌بیدا {مه‌فعول}له‌رسته‌دا له‌دوای بكه‌ر{فاعیل}هوهدێت، به‌ڵام كاتێ كه پیاوێك خێزانه‌كه‌ی خۆی زۆر خۆش ده‌وێت وده‌ڵێ: ته‌نیا تۆم خۆش ده‌وێت، له‌عه‌ره‌بیدا ده‌ڵێت: "إياك أحب." كاتێ خاوه‌ن باوهرِ له‌نوێژا ده‌وه‌ستی خوای خۆی ده‌په‌رستێ، ده‌ڵێت: إیاك نعبد واته: جگه له‌تۆ شتێكی تر ناپه‌رستین. چونكه ئه‌گه‌ر وتی: "نعبد إياك" هه‌ڵده‌گرێ شتێكی تریش جگه له‌و بپه‌رستێ..
لێره‌شدا دروستكردنی ئاسمانه‌كان گه‌وره‌ترین ئه‌ندازیاریه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی خوا پیشان ده‌دات، بۆیه باسی دروستكردنی ئاسمانه‌كان پێش باسی هێلكه‌یی كردنی زه‌وی ده‌كات، تا سه‌رنجی به‌نده‌كانی خۆی بۆ ئه‌ومه‌سه‌له‌یه رابكێشێ، و حاڵییان بكات كه زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌وان لهپاشهرۆژا هیچ به‌لای خواوه زه‌حمه‌ت نییه، چونكه ئه‌و ئاسمانانی به‌وهه‌موو ورده‌كاری و سیسته‌مه ناوازه‌و هه‌ستیاره‌وه دروستكردووه، و پاشان زه‌ویشی كردۆته هێلكه‌یی تا مرۆڤ به‌ئاسانی بتوانێ له سه‌ر زه‌ویدا بژی. ئیتر ده‌بێ زیندووكردنه‌وه‌ی مرۆڤ پاش مردنی چ زه‌حمه‌تێكی تێدابێ به‌نیسبه‌ت خواوه، كه خۆی له‌سه‌ره‌تاوه دروستی كردووه؟!.
نموونه‌یه‌كی دی، ئه‌وه‌ته خوا له‌هه‌ندێ شوێنا كاتێ باسی مردن ده‌كات له‌پێش ژیانه‌وه باسی ده‌كات، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ گرنگی مردن وژیانی پاش مردن رابكێشێ: ئه‌وه‌ته له‌سووره‌تی مولكدا ده‌فه‌رموێ: الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً الملك/2. گه‌وره‌یی و ڕێز وموبارهكی بۆ ئه‌و خوایه كه مردن و ژیانی دروست كردووه تا تاقیتان بكاته‌وه كێتان كرده‌وه‌ی چاكتر وپه‌سه‌ندتره.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ ئه‌م باسه سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1- ته‌فسیری قورتوبی.
2- ته‌فسیری ئیبنو كه‌سیر [ابن كثير].
3- الرد علي مطاعن الكاهن زكريا بطرس. بقلم الدكتور حسين رضوان اللبيدي.
4- خلق الأرض في يومين. الدكتور منصور العبادي

No comments:
Post a Comment