من شەرمەندەی لای خوام..!
جارێكیان (عومەری كوڕی عوبەیدوڵڵا) لە ماڵ دەرچوو كە بەناوبانگ بوو بە باشی و سەخاوەتی.. لە ڕێگاكەیدا بەلای بێستانێكدا تێپەڕی و غوڵامێكی بینی كە پاڵی دابوو بە دیوارێكەوە و نانی دەخوارد، سەگێك لێی نزیك بۆوە و ئەویش لە خواردنەكەی بەشێكی پێدا، عومەریش لەمە سەری سوڕما و پرسیاری لە غوڵامەكە كرد: ئایا سەگی خۆتە؟
غوڵامەكە: نەخێر!
عومەر: ئەی بۆچی ئەوەندەت پێدا؟
عومەر: تۆ ئازادی یان كۆیلە؟
غوڵام: من كۆیلەی خاوەنی ئەم باخەم
عومەر رۆیشت و پاش كەمێكی تر گەڕاوەو پێی وت: مژدەت لێبێت تۆ ئازادی و باخەكەش هی خۆتە!
غوڵامەكەش شوكری خودای كرد و وتی: خودایا بەڵێن بێت بەری ئەم باخە هەموی بۆ هەژاران بێت!
عومەر سەری سوڕما و وتی: ئەی تۆش هەژار نیت؟ پێویستیت پێی نیە؟
غوڵامەكە: من شەرمەندەی لای خوام ئەوەندە بەخشندە بێت بەرامبەرم و منیش بەخیل بم!
سەرچاوە/ المحاسن و المساوی: البیهقی
__________________________
پەیجی شارستانیەتی ئیسلامی

No comments:
Post a Comment