ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ته‌زکییه‌ی نه‌فس و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌قیده‌وه
دانراوه له‌لایه‌ن: هێمن عه‌بدولعه‌زیز
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ته‌زکییه‌ی نه‌فس و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌قیده‌وه
پاككردنه‌وه‌ی ده‌روون یان (تزكية النفس): باسێكه قسه له‌سه‌ر پاكبوونه‌وه‌ی ده‌روون و چۆنیه‌تیی ڕاماڵینی ژه‌نگو ژاری سه‌ر دڵه‌کان ئه‌كات له ده‌روونی ئینساندا. گومان له‌وه‌دا نییه كه ته‌زكیه‌ی نه‌فس بریتییه له ناسینه‌وه و ئاشكراكردنی به‌نده‌كان زیاتر له‌و زانسته‌ی كه هه‌ڵیگرتووه و بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات كه ئه‌قیده‌ی ئیسلامییه، ته‌نها شاره‌زا بوون به هه‌موو كون و قوژبنه‌كانی ئه‌م ئه‌قیده ئیسلامییه‌ش قه‌ت نابێت به سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ باشی و پیاوچاكیی ئه‌و كه‌سه، ئه‌گه‌ر ته‌زكییه زامنی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌قیده‌یه نه‌بێت.
كه‌واته ته‌زكییه‌ی نه‌فس په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر پته‌وی هه‌یه به ئه‌قیده‌وه، ئایین و به‌رنامه‌ی خوا له هیچ كه‌سێكا به‌رجه‌سته نابێت و دروست نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو چه‌مكه شانبه‌شانی یه‌ك له‌و كه‌سه‌دا مسۆگه‌ر نه‌بێت. جا بۆ زیاتر ڕوونبوونه‌وه و ئاشكرابوونی ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه له‌پێشدا حه‌ز ئه‌كه‌م كه چه‌مك و واتای ته‌زكییه‌ی نه‌فس شانبه‌شانی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له قورئان و سوننه‌ت بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بخه‌مه ڕوو.
ته‌زكییه‌ی نه‌فس مانای چییه؟
"ته‌زكیه بریتییه له نەشونماكردن. ته‌زكییه‌ی نه‌فسیش بریتییه له گه‌شه‌كردنی دڵ و بژاركردن وچاككردن و پاككردنی له هه‌موو ئه‌و ژه‌نگوژاره ته‌ناویانه‌ی كه له سۆنگه‌ی تاوان و سه‌رپێچییه‌كانی ڕۆژانه له‌سه‌ری نیشتوون، كه سه‌ره‌نجام له‌كاری ده‌خه‌ن و په‌كی ده‌خه‌ن."
بۆیه عه‌ره‌ب ده‌ڵێن: (زكا الزرع) ، ئه‌وه ئه‌و كاته‌ی كه چێنراوه‌که چڵ ده‌ربكاو گه‌ش و نما بكات. هه‌روه‌ك به به‌خشینی ماڵ و سامانی ئه‌و مولكه‌یش كه زه‌كاتی له‌سه‌ره ئه‌ڵێن: (زكاة) ، چونكه ماڵ و سامانی ئه‌و كه‌سه‌ی پێ پاك ئه‌بێته‌وه هێنده‌ی تر پێیه‌وه ڕوو له زیاد بوون ده‌كات.
به‌ڵام له ڕووی شه‌رعه‌وه ئه‌وه دیاره كه بریتییه له پاككردنه‌وه‌ی ده‌روونی كه‌سه‌كان. دیاره پێچه‌وانه‌ی ( تزكية) ش بریتییه له وێران و پیسی كه‌پێی ده‌ڵێن: (تدس). ده‌روونیش به بێ پاك بوونه‌وه له خڵت و خاڵی بێ فه‌رمانی خوا، وای لێ دێت كه بۆگه‌ن وبێ كه‌ڵك و بێ خێر له كار كه‌وێ. هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: أَيُمْسِكُهُ عَلَى هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ أَلا سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (النحل:59) . واته: ئاخۆ به سووكایه‌تی به خێوی بكا، یا ده‌ناخی ئاخی ڕاكا. ئای چه‌ند خراپ پێ ڕاده‌گه‌ن. به‌ڵام ڕووكردنه خواناسی و باقی ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار بۆ حاڵی چاك بوون و له‌بار بوونی دڵه‌كان ئاراسته‌ی كردوون ئه‌بن به‌مایه‌ی زیاتر گه‌شه‌كردنی ئه‌م دڵه‌و ساڵحبوون و نزیكه بوونه‌وه‌ی زیاتر به‌ره‌و خوا.
بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو مسوڵمانێك پێویسته كه ده‌روونی خۆی پاك كاته‌وه‌و خۆی ته‌سلیم به شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی خوا بكات، دوای ئه‌وه‌ی كه دڵی ئۆقڕه‌گیرو سه‌قام گێر ئه‌بێت به یه‌كتایی خواوه، به‌ڵكوو بابای ئینسان ئه‌بێت له به‌رده‌ستی ئه‌م دینه‌دا وه مردووێك وابێت كه له به‌رده‌ست مردو شۆردایه‌و نقه‌ی نایه‌ت،چون بابای مردوو له به‌رده‌ستی مردوشۆردا خاوه‌ن هیچ ویست و ئاره‌زووێكی خۆی نییه، هه‌ر شتێك كه مردوو شۆر بیه‌وێ وبیكات ئه‌و بێ هه‌ست و نوست مێشی لێ میوان نییه. هه‌ر ئه‌مه‌یشه مانا‌و واتاكانی ئیسلام، چونكه ئیسلام بریتیه له خۆ به‌ده‌ستدانێكی ته‌واو بێ منجه‌منجكردن.
(زوهری) به ڕه‌حمه‌ت بێت ده‌فه‌رموێ: (په‌یام له لای خواوه دێت و پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌میش (صلى الله عليه وسلم) ڕای ئه‌گه‌یه‌نێ و شیته‌ڵ و شه‌رحی ئه‌كات بۆ شوێن كه‌وتوانی. گومانیش له‌وه نییه كه تێكڕای شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی خواش كه‌ره‌سه‌و ئه‌داتی پاك كردنه‌وه‌ی ده‌روونی ئینسانن.
گه‌ر دیقه‌تی یه‌كخواناسی (التوحید)ی خوا بدرێت، ئه‌بینین كه چاكترین و تاكه ده‌رمانێكه بۆ تیماری ده‌رده‌كانی ده‌روون، كه ئه‌بێت به مایه‌ی ڕاماڵینی خڵت و خاڵ و ژه‌نگ و تۆزه‌كانی سه‌ردڵ كه له‌سه‌ره‌نجامی ڕوو تێكردنی دونیا‌و كاره چه‌په‌ڵه‌كانی كه تیایه‌تی دوو چاری ئه‌م ژه‌نگه ته‌ناویه بۆته‌وه.
كه ده‌ڵێین ئیسلام هه‌مووی بۆ ته‌زكییه‌و پاك كردنه‌وه‌ی ده‌روون هاتوون ، ئه‌مه‌ش هه‌قیقه‌تێكه‌و له قوڕئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه به درێژایی ئه‌و شه‌رعه ئاماژه‌ی پێدراوه، بۆ نموونه نوێژ (الصلاة) ته‌زكیه‌یه. خوای گه‌ورە ده‌فه‌رموێ: إِنَّ الصَّلاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ (العنكبوت: 45) [Tafsir ]واته: نوێژخوێندن مرۆڤ له كاری ناشیرین و ناڕه‌وا ده‌پارێزێ. چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (أرأيتم لو أن نهراً بباب أحدكم يغتسل فيه كل يوم خمساً ، ما تقول ذلك يُبقي من درنه ؟ قالوا : لا يبقي من درنه شيئاً . قال : فذلك مثل الصلوات الخمس يمحو الله بها الخطايا) (أخرجه البخاری في الصلاة 497) واته: ئایا نه‌تانبینیوه ئه‌گه‌ر ڕوبارێك له‌به‌رده‌رگای هه‌ر یه‌كێك له ئێوه بێ و له هه‌ر ڕۆژێكدا پێنج دانه جار خۆتانی لێ بشۆن ئایا هیچ پیسسه‌ك به‌م له‌شه‌وه ئه‌مێنێت؟ (گوتیان) هیچ پیسییه‌كی پێوه نامێنێت، ئه‌ویش فه‌رمووی: ده‌ی پێنج نوێژه‌كه‌ش هه‌روایه كه تاوانه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی ڕاده‌ماڵێت.
هه‌روه‌ها خێر كرن (الصدقة) هه‌مدیس ته‌زكیه‌یه، وه‌ك خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا (التوبة: 103) واته: له داراییه‌ك هه‌یانه سه‌ده‌قه‌یان لێ وه‌رگره، تا به‌وه پاك‌و خاوێنیان بكه‌یته‌وه.
به‌كورتی و به‌كوردی: هه‌ركاتێك به نده‌كان ده‌روونی خۆیان پاك كرده‌وه به كتێبی خوا‌و به سوننه‌ته به‌ڕێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وا له لای خوا بڵندو خاوه‌ن پایه‌و ڕیزو قه‌در ئه‌بن، ئه‌نا به پێچه‌وانه‌وه، یه‌ك پوولی قه‌ڵب نایه‌نن، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: ... فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُديً فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلا يَضِلُّ وَلا يَشْقَي * وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَي* قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنْتُ بَصِيراً* قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنْسَي ( طه 123، 124، 125، 126) واته: ئه‌گه‌ر له من ڕا ڕێنوێنیتان هاته لا، ئه‌وسا هه‌ركه‌س ڕێگه‌ی منی گرته به‌ر، ئیتر نه ڕێ هه‌ڵه ده‌كا، نه تووشی نه‌گبه‌تی ده‌بێ، هه‌ر كه‌سێكیش به ئامۆژگاری من نه‌كا، ژینی له ته‌نگانه‌دایه ڕۆژی سه‌ڵاش كۆره له گۆڕی ده‌رده‌خه‌ین. ئێژێ: ئه‌ی په‌روه‌رنده‌ی من! بۆچی منت به كوێری زیندووكرده‌وه؟ خۆ من ئه‌وسا چاوم ساغ بوون. ئێژێ: هه‌روه‌ك تۆ نیشانگه‌لی ئێمه‌ت بۆ هات و له بیره‌خۆت برده‌وه، ئه‌مڕۆش تۆ له بیر ده‌چیه‌وه.
چه‌ند نموونه‌یه له قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) :
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
(1) قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا * وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاهَا (الشمس: 10) واته: ئه‌و كه‌سه سه‌رفرازه كه ده‌روونی پاك و خاوێن ده‌كات و ئیمان وترسی خوای تێدا ده‌ڕوێنێت . له‌ڕاستی ئه‌و كه‌سه‌ش ناچوختی ده‌كات و ئالوده‌ی گوناه و تاوان و خراپه‌ی ده‌كات, خه‌جاڵه‌ت و نا‌ئومێد و بێ هیوا و زه‌ره‌رمه‌نده .
(2) رَبَّنَا وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولاً مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ( البقرة:129 ) واته: په‌روه‌ردگارا ، بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له ئاینده‌دا دێن پێغه‌مبه‌رێك له خۆیان ره‌وانه بكه ، تا ئایه‌ته‌كانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌و فێری كتێبه پیرۆزه‌كه‌ی تۆ (واته: قورئان) و داناییان بكات ، تا دڵ و ده‌روونیان له ژه‌نگ و كرده‌وه‌یان له ره‌وشتی ناپه‌سه‌ند پاك بكاته‌وه ، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌كی بالاَده‌ست و دانایت . خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلاتَكَ سَكَنٌ لَهُمْ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ( التوبة:103) واته: له داراییه‌ك هه‌یانه سه‌ده‌قه‌یان لێ وه‌رگره، تا به‌وه پاك‌و خاوێنیان بكه‌یته‌وه، نزای باشان ده‌رهه‌ق بكه، نزاش ئۆقره‌یه بۆوان، خودا‌ش هه‌ر بیسه‌رو زانایه.
(3) وَلَوْلا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ مَا زَكَى مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ أَبَداً وَلَكِنَّ اللَّهَ يُزَكِّي مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (النور: 21) واته: ئه‌گه‌ر چاكه‌و به‌زه‌ی خودا‌و له‌سه‌ر نه‌با، هیچ كه‌سێكتان هه‌رگیز پاك نه‌ده‌بوونه‌وه، به‌ڵام خودا له هه‌ركه‌سێكی حه‌زبكا گه‌ماری له‌سه‌ر لاده‌باو خودا بیسه‌رو زانایه.
هه‌روه‌ها له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ریشدا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت:
(1) زۆرجار له دواعاكانیدا ده‌یفه‌رموو: اللهم آت نفوسنا تقواها، وزكها أنت خير من زكاها، أنت وليها ومولاها. ( رواه مسلم). واته: ئه‌ی خوایه پارێزكاری بهێنه ده‌روونه‌كانمان، گه‌شه‌ی پێ بده چون تۆ چاكترین گه‌شه‌پێده‌رو پشت و په‌ناو سه‌رخه‌ریت.
(2) (عن حذيفة رضي الله عنه في حديث صحيح يرويه عن الرسول "صلى الله عليه وسلم" تعرض الفتن على القلوب كالحصير عوداً عوداً، فأي قلب أُشربها نُكِتَتْ فيه نكتة سوداء، وأي قلب أنكرها نكتت فيه نكتة بيضاء، حتى يصير على قلبين: بمثل الصَّفا فلا تضره فتنة مادامت السموات والأرض، والآخر أسود مِرْباداً كالكوز مجخيّاً لا يعرف معروفاً ولا ينكر منكراً الاّ ما أشرب من هواه ) مسلم: الإيمان) (مسلم: الإيمان: 144 واحمد: 5/386 ,5/405). واته: فیتنه‌كان داوداو شوێنه‌وار له‌سه‌ر دڵه‌كان په‌یدا ئه‌كه‌ن، به‌چه‌شنی ئه‌و ڕایه‌خه‌ی كه داوه‌كانی له‌سه‌ر یه‌ك ڕایه‌ڵ ئه‌كرێن، جا هه‌ر دڵێك ئه‌و فیتنه‌یه‌ی به‌ركه‌وێت، خاڵێكی ڕه‌ش له‌سه‌ری په‌یا ئه‌بێت، وه هه‌ر دڵێكیش ئه‌وفیتنه‌یه‌ی له خۆی وه دوور گرت خاڵێكی سپی له‌سه‌ر دڵیا درووست ئه‌كات، تا دڵه‌كان ئه‌بن به دوو جۆر دڵ، سپی وه‌ك كێوی سه‌فا، كه هیچ فیتنه‌یه‌ك ناتوانی كاری تی بكات تا ئاسمانه‌كان و زه‌وی وه‌ك خۆیان مابن! ئه‌وی تریان ڕه‌ش وه‌ك ئه‌و ته‌نیه‌ی بن میچی مه‌نجه‌ڵ یان وه‌ك ئه‌و گۆزه سه‌ره‌و نخوونه‌ی لێ دێت، كه هیچ شتێك به خۆوه ناگرێت، كه وایشی لێهات ئه‌وا ئه‌م دڵه به هیچ چه‌شنی چاك به چاكه و خراپ به خراپه نازانێت..
(3) (ألا وإن في الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد كله وإذا فسدت فسد الجسد كله ألا وهي القل) (صحيح ابن ماجه 3219 ) . واته: بزانه كه پارچه گۆشتێك له ده‌روونی ئینساندا هه‌یه، گه‌ر چاك بوو هه‌موو لاشه‌كه چاك ئه‌بێ، گه‌ر بێ كه‌ڵك و خراپیش بوو هه‌موو له‌شی له‌گه‌ڵ خراپ ئه‌بێت که ئه‌ویش دڵه.
(4) (إن قلوب بنى آدم كلها بين أصبعين من أصابع الرحمن كقلبٍ واحد يصرفه حيث يشا‌ء) (رواه مسلم) واته: دڵی به‌نی ئاده‌م تێكڕا وه‌ك دڵی یه‌كێك له ئێوه له نێوان دوو په‌نجه‌ی خوای دلۆڤاندایه، هه‌ڵی ئه‌سووڕێنێت چۆنی كه بیه‌وێت.
(5) هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ئه‌بینین كه نزای ئه‌كردو ده‌یفه‌رموو: (اللهم مصرف القلوب صرف قلوبنا على طاعتك) (رواه مسلم) واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه دڵان هه‌ڵئه‌سووڕێنیت، دڵمان وه‌لای تاعه‌تی خۆت وه‌رسووڕێنه.
زانایانی ئیسلامی چی ده‌فه‌رموون؟
هه‌ڵبه‌ت زانایان و پێشه‌وایانی ئیسلامی قسه‌ی زۆریان سه‌باره‌ت به‌م باسه كردووه، بگره هه‌زاران كتێبیان له‌سه‌ر گرنگ و پێویستی ئه‌م بابه‌ته نووسیوه، من لێره دا نموونه به قسه‌ی چه‌ند پێشه‌وایه‌كی ئیسلامی ئه‌هێنمه‌وه:
(1) ( شیخ الإسلام ابن تیمیه) " به ڕه‌حمه‌ت بێت" ده‌فه‌رموێ: " المحبوس من جلس قلبه عن ربه والمأسور من أسره هواه . واته: به‌ندی ئه‌وكه‌سه كه دڵی به په‌روه‌دگاره‌وه به‌نده، وه‌لێ دیل ئه‌و كه‌سه كه دیلی ده‌ستی نه‌فسیه‌تی."
(2) ئیبنولقه‌ییم "به‌ڕه‌حمه‌ت بێت" ده‌فه‌رموێ: "فمن أراد سعادة الدارين فعليه أن يتعهد نفسه بالإصلاح والتزكية، فكما أن السموات والأرض لو كان فيهما آلهة إلا الله لفسدتا، فكذلك قلوب العباد، لو كان فيها آلهة إلا الله لفسدت بذلك فساداً لا يرجي له الإصلاح . واته: هه‌ر كه‌سێك به‌خته‌وه‌ری دونیا‌و قیامه‌تی ده‌وێت، با نه‌فسی له‌سه‌ر چاكسازی و ته‌زكییه ڕابهێنێت، وه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر ئاسمانه‌كان و زه‌وی دوو خوایان هه‌بووایه بێ نرخ ئه‌بوون و له كه‌ڵك ئه‌كه‌وتن، دڵی به‌نده‌كانیش هه‌ر وان، ئه‌گه‌ر خودای تری تیا بێت له كه‌ڵك ئه‌كه‌وێت، كه وایش بوو هه‌رگیز ساز نابێت."
په‌یوه‌ندیی نێوان ته‌زكیه‌ى نه‌فس به ئه‌قیده‌ى ئیسلامییه‌وه
خۆشه‌ویستان.. خوێنه‌رانی سه‌نگین،
ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه كه مه‌به‌ستمه بۆتانی ڕوون كه‌مه‌وه له سه‌ره‌نجامی دیڕاسه كردنێكی زۆری به‌نده بۆ ئه‌م باسه‌و وه تێڕامانێكی مه‌نهه‌جی له زۆرێك له‌و كتێبه به متمانه‌و نایابانه‌ی كه له كتێبخانه‌ی ئیسلامی باسیان له ته‌زكیه‌ی نه‌فس كردووه، كه به‌رچاوترینیان كتێبه‌كانی (إبن القيم)ن كه قوتابی (شيخ الإسلام ابن تيمية) یه (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌م بۆ ئاشکرا بووه.
ئه‌ڵێم:
* (عقيدة) زانسته، كه‌چی (ته‌زكیه) زامنی به‌واقعگه‌یاندنی ئه‌م (عقيدة) یه.
* (عقيدة) دیواره، به‌ڵام (ته‌زكیه‌ی نه‌فس) ئه‌بێ ببێته زه‌مینه‌یه‌كی خۆش بۆ وه‌ڕاست گرتنی ئه‌م دیواره. واته هه‌رچه‌ند تۆ شاره‌زابیت له ئه‌قیده‌ی ئیسلامی ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌قیده‌یه له ناخت‌دا ڕه‌گ دا نه‌كوتێت پوولێك ناهێنێت.
* یان (عقيدة) تۆوه، به‌ڵام ته‌زكیه خاكه‌كه‌یه‌تی كه ئه‌م تۆوه وه‌رئه‌گرێ و ده باوه‌شی خۆی ئه‌گرێ و ته‌نها ساتێكیش حه‌ز ناكات لێ جیا بێته‌وه، تا ئه‌و كاته تۆوه‌كه گه‌ش و نما ده‌كات و خه‌ڵكی پێی ئاسووده‌و به‌هره‌وه‌ر ئه‌بن. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: ( ألا وإن في الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد كله وإذا فسدت فسد الجسد كله ألا وهي القلب) (صحيح صحيح ابن ماجه.) (له پێشدا لێكمان داوه‌ته‌وه)
"ئه‌بینین لێره‌دا ئه‌ساس و بنچینه‌ی هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك بریتی یه له ( دڵ)."
به‌ڵام له ڕووی شه‌رعه‌وه به هه‌ردووكیان دین پێك ده‌هێنن، هیچێكیان بێ ئه‌وی تر (دین) له هیچ كه‌سێكا ته‌واو ناكه‌ن. چاكترین نموونه‌ش فه‌رمووده‌كه‌ی جبریله u. ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له فه‌رمووده‌كه‌ی (جبریل) دا وه‌ك عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب"خوا لێی ڕازی بێت" بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رموێ: (بينما نحن جلوس عـند رسـول الله صلى الله عليه وسلم ذات يوم اذ طلع علينا رجل شديد بياض الثياب ، شديد سواد الشعر لا يرى عليه أثـر السفر ولا يعـرفه منا احـد. حتى جـلـس إلى النبي صلي الله عليه وسلم فـأسند ركبـتيه إلى ركبتـيه ووضع كفيه على فخذيه، وقـال: " يا محمد أخبرني عن الإسلام ".فقـال رسـول الله صـلى الله عـليه وسـلـم : الإسـلام أن تـشـهـد أن لا إلـه إلا الله وأن محـمـد رسـول الله وتـقـيـم الصلاة وتـؤتي الـزكاة وتـصوم رمضان وتـحـج البيت إن اسـتـطـعت اليه سبيلا، قال : صدقت.فعجبنا له ، يسأله ويصدقه ؟قال : فأخبرني عن الإيمان . قال : أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الاخر وتؤمن بالقدر خيره وشره .قال : صدقت .قال : فأخبرني عن الإحسان .قال : ان تعبد الله كأنك تراه ، فإن لم تكن تراه فإنه يراك .قال : فأخبرني عن الساعة .قال : "ما المسؤول عنها بأعلم من السائل "قال : فأخبرني عن أماراتها .قال : " أن تلد الأم ربتها ، وان تر‌ى الحفاة العراة العالة رعا‌ء الشاء يتطاولون في البنيان "ثم انطلق ، فلبثت مليا ،ثم قال : " يا عمر أتدري من السائل ؟ "قلت : "الله ورسوله أعلم ".قال : فإنه جبريل ، اتاكم يعلمكم دينكم) (رواه مسلم عن عمر رضي الله). واته: ڕۆژێك له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دانیشتبووین، له‌پڕ پیاوێك كه جلوبه‌رگێكی سپی پۆشیبوو و مووی زۆر ڕه‌ش بوو هاته نێو كۆڕه‌كه و شوێنه‌واری گه‌شتی پێوه دیار نه‌بوو، كه‌سێش (له ئێمه) نه‌یئه‌ناسی، هاته به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دانیشت و هه‌ردوو له‌پی ده‌ستی خسته سه‌ر ڕانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌ژنۆی نووساند به ئه‌ژنۆی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و پرسیاری لێیكرد: ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم)، ئیسلام چییه؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئیسلام بریتییه له‌وه‌ی: شایه‌تی بده‌یت كه هیچ په‌رستراوێك نییه ته‌نها خوا نه‌بێت، هه‌روه‌ها شایه‌تی بده‌یت كه موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری خوایه، وه نوێژ بكه‌یت و زه‌كات بده‌یت و ڕه‌مه‌زان به ڕۆژوو ببیت و حه‌جی ماڵی خوا بكه‌یت، ئه‌گه‌ر توانیت، ئینجا پیاوه‌كه گوتی: ڕاستت فه‌رموو! (عومه‌ر) ئه‌ڵێت: ئێمه‌ش لامان سه‌یر بوو چۆن خۆی پرسیار ئه‌كات و ئه‌یشڵێت ڕاست ئه‌فه‌رموویت!! پاشان پیاوه‌كه گوتی: پێم بڵێ ئیمان چییه؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئیمان ئه‌وه‌یه كه باوه‌ڕت هه‌بێ به خوای گه‌وره‌و فریشته‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی په‌یامه‌كانیان و باوه‌ڕت هه‌بێ به ڕۆژی دوایی و قه‌زاو قه‌ده‌ر خێر بێت یا شه‌ڕ، پیاوه‌كه گوتی: ڕاستت فه‌رموو، ئینجا پرسی چاكه چییه؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: چاكه ئه‌وه‌یه كه به جۆرێك خوا بپه‌رستی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بیبینیت، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و نه‌بینیت ئه‌و تۆ ئه‌بینێت، ئینجا پیاوه‌كه پرسی: كه‌ی ڕۆژی دوایی دادێت؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی كه پرسیاره‌كه‌ی لێكراوه زاناتر نییه له پرسیار كه‌ر، پیاوه‌كه ئینجا گوتی: ده‌ی نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی چین؟ پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: دایك ببێته خزمه‌تكاری كیژه‌كه‌ی خۆی ، وه خه‌ڵكی پێ په‌تی و ڕه‌شو ڕووت و هه‌ژار و شوان ئه‌بینن كه شانازی به كۆشك و ته‌لاری بڵنده‌وه ده‌كه‌ن، پاشان پیاوه‌كه ڕۆیشت، دوای ماوه‌یه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: عومه‌ر ئه‌زانی ئه‌وه كێ بوو كه ئه‌و پرسیارانه‌ی ئه‌كرد؟ عومه‌ر ئه‌ڵێت: گوتم خوا و پێغه‌مبه‌ركه‌ی ده‌زانن، ئینجا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌وه جوبریل بوو هاتبوو بۆ ئه‌وه‌ی دینه‌كه‌تان فێر بكات.
كه‌واته لێره‌دا (إيمان) دروشم ـ شعائرـ ه، (اسلام)یش شه‌ریعه‌ته، (احسان)یش (ته‌زكیه)یه. چونكه بۆ وه‌رگرتنی پاداشت له‌سه‌ر به‌قایمگرتنی (ایمان) له دڵدا و وه به‌جێگه‌یاندنی (اسلام) له كرده‌وه‌دا ته‌نها (احسان) زامنی وه‌رگرتنی پاداشتی ته‌واو ئه‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سه.
یان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (الإيمان بضع وستون، أو بضع وسبعون شعبة فأعلاها قول لا إله الاّ الله، وادناها إماطة الأذى عن الطريق، والحياء شعبة من الإيمان) (رواه البخاری عن ابی هریره). واته: ئیمان شه‌ست و شتێكه، یا حه‌فتاو شتێكه، به‌رزترینیان گوته‌ی (لا اله الا الله) یه و نزمترینیان لادانی په‌رچێك له ڕێگایه، شه‌رمیش به‌شێكه له ئیمان. لێره‌شدا ( لا إله إلا الله) درووشمه... (اماطة الأذي) شه‌ریعه‌ته... (الحياء) یش شه‌رحی جۆرێكه له دڵی ساغ ئه‌ویش ته‌نها له (ته‌زكیه) دا خۆی ئه‌بینێته‌وه. چونكه به‌ڕاستی كه‌سێك شه‌رم له خوا ئه‌كات گه‌ر هه‌ست به چاودێریخوا بكات كه (احسان)ه. بۆیه له هه‌ر دوو فه‌رمووده‌كه ئه‌بینین چ (احسان) و چ (الحیا‌ء)ه له كۆتایی فه‌رمووده‌كاندا هاتوون، كه‌چی هه‌ردووكیانیش که زنجیره‌كه ته‌واو ئه‌كه‌ن دین پێك ده‌هێنن.
چونكه: وه‌ك ده‌ڵێت: ( وختامه مسك..) واته: بۆ ئه‌وه‌ی بچیته ژووره‌وه له هه‌موو (شه‌عائیر و شه‌رائیعه‌كان پێویسته كلیله‌كه‌یت پێبێت كه ئه‌داتی به‌جێگه‌یاندنن له هه‌ردووكیاندا ئه‌ویش ته‌زكیه‌یه).
ته‌زكییه و كه‌ڵه پیاوانی ئیسلام
گه‌ر سه‌رنج له ژیانی خوا ناسان و عاریفینی ئه‌م ئوممه‌ته بده‌ین سه‌ر بورده‌و به‌سه‌ر هاتی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌مان دێنه به‌رچاو، ده با بچین و سه‌رێ بده‌ین له‌م پۆڵه خۆناسانه داخوا چۆن بوون:
(1) به هیچ جۆر ده‌ره‌قه‌تی (شيخ الإسلام إبن تيمية) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- نایه‌ن. كاتێ كه له زیندانێیان هاویشت، گاڵته‌ی ئه‌هات به ئه‌قلی خه‌زنه‌دارانی زیندانه‌كه؛ ئه‌یفه‌رموو: "ما يصنع أعدائي بي؟ أن جنتي وبستاني في صدري، إن رحت فهي معي لا تفارقني، إن حبسي خلوة، وقتلي شهادة، وإخراجي من بلدي سياحة!" واته: ئه‌وه دوژمنانم چیم لێئه‌كه‌ن؟ خۆ من به‌هه‌شت و باخ و بیستانم له‌دڵدایه، بۆ كێ بچم له‌گه‌ڵمدایه و لێم جیا نابێته‌وه، زیندانیبوونم خه‌ڵوه‌ته، كوژرانم شه‌هاده‌ته، ده‌رچوونم له شار گه‌شتوگوزار و ڕه‌فاهه‌ته. وه كاتێكیش خستیانه زیندانی (قه‌لعه)وه، ڕووی ده دیواری ژووری زیندانه‌كه ئه‌كرد و ئه‌یفه‌رموو: فضرب بينهم بسور له باب باطنه فيه الرحمة وظارهه من قبله العذاب. (الحديد: 13). واته: ئه‌وسا شووره‌یه‌كیان له‌نێواندا ده‌بێته له‌مپه‌ر، ده‌رگای هه‌یه، له ژووره‌وه‌ی به‌زه‌ییه و له‌ده‌ره‌وه‌ی جه‌زرەبه‌یه.
(2) دونیا ئه‌وه‌نده‌ی خۆشه كه خوای تیا بناسیت و خۆشت بوێت و باسی بكه‌یت:
هه‌ندێ له پیاوچاكان ده‌یانگوت: [مساكين أهل الدنيا، خرجوا منها ما ذاقوا أطيب ما فيها؟ قيل: وما أطيب فيها؟ قال: محبة الله تعالي ومعرفته وذكره ] واته: ئه‌هلی دونیا داماون، تیایدا ده‌رچوون و چێژیشیان له‌وه‌ی كه تیادایه وه‌رنه‌گرت، گوتیان: چی شتێكه كه چێژه‌و تێیدا هه‌بێت؟ گوتی: خۆشویستینی خوا‌و یادكردنییه‌تی.
(3) چ ژیانێكی خۆشه لای ئه‌و كه‌سه‌ی كه له نێو بیستانی شه‌ریعه‌تدا ئه‌ژیه‌ت:هه‌ر هه‌ندێ له عاریفینه‌كان ئه‌یانگوت: لو علم الملوك وأبناء الملوك ما نحن فيه لجالدونا بالسيف . واته: ئه‌گه‌ر پاداشاو كوڕانی پادشا به‌و به‌خته‌وه‌ره‌ی دڵی ئێمه‌یان بزانیایه ئه‌وه به شمشێر شه‌للاقیان لێ ئه‌داین.
(4) (اإبن القيم) " ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت" ده‌فه‌رموێ: داخ و حه‌سڕه‌ت، كه چۆن زه‌مانه ئه‌ڕواو ته‌مه‌ن كۆتایی دێت دڵیش بێ ئاگایه، له دوینا ده‌ر ئه‌چن وه‌ك چۆن هاتوونه نێوی به بێ ئه‌وه‌ی تامی تیا بچێژن، به‌ڵكوو وه‌ك ئاژه‌ڵ تێیدا ئه‌ژیه‌ن، وه‌ك بابای موفلیس ده‌ست له هه‌مبانه ده‌رچوو له نێوی ده‌رچوون، ژیانیان ده‌سته‌وسانی بوو مردنیشیان سه‌رشۆڕی بوو، گه‌ڕانه‌وه‌شیان داخ و په‌نجه كڕۆشتن بوو..
سووده‌كانی پاك كردنه‌وه‌ی ده‌روون
خوای په‌روه‌ردگار، پێغه‌مبه‌رانی نارد‌و كتێبی بۆ هه‌ناردن، بۆ ئه‌وه بوو كه به‌نده‌كان به پێی داخوازی و فه‌رمایشته‌كانی خوای په‌روه‌ردگار هه‌لبَسن به پاك كردنه‌وه‌ی ده‌روون و نه‌فسی خه‌ڵكه‌كه، تا ڕایان بێنێ له‌سه‌ر خواناسی ڕاسته‌قینه، كه ئه‌مه‌ش حه‌تمه‌ن به‌وه به‌ر پا ئه‌بێت كه هه‌ریه‌ك له به‌نده‌كان هه‌ڵسن به ئه‌ركی به ندایه‌تی كردنی ته‌واو بۆ خوا، بێگومان ئه‌مه‌ش نایه‌ته دی به‌وه نه‌بێت كه زه‌مینه‌ی دڵتی بۆ پاك وه‌كه‌یت و سازی بكه‌یت تا ئه‌م ئه‌ركی به‌ندایه‌تییه ڕه‌ند وه‌كو مه‌رد ڕاپه‌ڕێنێت.
كه وایش بوو ئه‌وا: خۆ پاك كردنه‌وه له گوناه و سه‌رپێچی یه‌كان ده‌بێته هۆی ساڵحبوون و به‌ره‌و خواچوونێكی ته‌واو. هه‌روه‌ك به پشتهه‌ڵكردن و خۆگێل كردنیش له ئاست ئه‌ركه‌كانی خوا ده‌بێته مایه‌ی وێران بوون و تێك و پێك چوونی ده‌روونه‌كان.
ئه‌مه‌ش ڵوتفێكی خوایه كه ئه‌گه‌ر گوناهه‌كان بۆنیان هه‌بووایه ئه‌وا كه‌س نه‌یئه‌توانی خۆ ده‌به‌ر گوناهی یه‌كتر ڕابگرێ، هه‌روه‌ك شاعیر ده‌ڵێت:
قد احسن الله بنا إن الخطایا لا تفوح
واته:
چاكه‌ی خوایه به‌سه‌رمان ..... كه بۆنی نی یه گوناهمان
"ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ش ئه‌و كاته ئاشكرا ئه‌بێت كه په‌رده‌ی نه‌دانی به‌سه‌ر چاوو و لووت و گوێمان دا هه‌ڵماردرێ و به كۆڵی قورس ( چ خێر و چ شه‌ڕ ) بچینه‌وه به‌رده‌ستی خوا.
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پێمان ڕا ئه‌گه‌یه‌نێ كه كاتێ به‌نده‌یه‌كی (صالح) كۆچ و بار ئه‌كات و ئه‌مرێ، گیانه‌كه‌ی بۆنێكی زۆر خۆش وه‌ك میسكی لێ هه‌ڵئه‌ستێت، كاتێكیش كه به‌لای هه‌ر فریشته‌یه‌كیشدا ڕه‌ت ئه‌بێت پێیان ئه‌ڵێن: ئه‌ی گیانی فولاَن كوڕی فوڵاَن (به خۆشترین ناو ناوی ئه‌هێنن و بانگی ئه‌كه‌ن كه به‌نده‌كه پێی خۆشه).
به‌ڵام گیانی پیس و و چڵكن كه خاوه‌نه‌كه‌ی به گوناه و سه‌رپێچی خۆی گلاَوو بۆ گه‌ن كردووه له دونیا له كاتی مردنا بۆنێكی زۆر نابووت و چڵكنی لێ هه‌ڵده‌ستێ به‌م چه‌شنه ڕووی ده قاپی خوا ئه‌كاته‌وه!! كاتێكیش كه گیانه‌كه‌ی به‌لای فریشته‌كاندا ڕه‌ت ئه‌بێت تێكڕا ئه‌ڵێن ئه‌ی گیانی فولاَنه به‌دكار ( به ناشیرین ترین ناو ناوی ئه‌هێنن كه به‌نده‌كه‌ی پێ نا خۆشه). (خوا په‌نامان بدات).
هه‌ڵبه‌ت له ڕۆژی دواییش هه‌ر وایه، ته‌وفیر ئه‌خرێته نێوان هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه."
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَي الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوىً لِلْمُتَكَبِّرِينَ (الزمر:60) واته: جا رۆژی قیامه‌ت ده‌بینیت ، ئه‌وانه‌ی درۆیان به‌ناوی خواوه ده‌کرد (شتی ناڕه‌وایان تێکه‌ڵی دین ده‌کرد) رووخساریان ره‌ش و تاریکه ، مه‌گه‌ر شوێن و جێگه بۆ ئه‌و خۆ به‌زل زان و لووت به‌رزانه له ئاگری دۆزه‌خدا نییه ؟!
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ ( آل عمران:106 ) واته: رۆژێك دێت رووخسارانێك سپی ده‌بن و رووخسارانێك ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێن ، جا ئه‌وانه‌ی كه رووخساریان ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه (پێیان ده‌وترێت): باشه، ئه‌وه ئێوه پاش ئیمانداریی ، په‌شیمان بوونه‌وه و رێبازی كوفرتان گرته‌به‌ر؟! ده بچێژن سزا‌و ئازار به‌هۆی كافر بوونتانه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَة*ٌإِلَى رَبِّهَا نَاظِرَة *وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ بَاسِرَةٌ * تَظُنُّ أَنْ يُفْعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌ (القيامة:22 ،23 ،24، 25) واته: ئه‌و ڕۆژه ده‌م و چاوانێك گه‌شاوه و ئاسوده‌ن، سه‌یری په‌روه‌ردگاری ده‌كات و (له‌ته‌ماشاكردنی تێر نابێت).له‌و لاشه‌وه ده‌م وچاوانێك گرژ و تاڵ و دێزن . (یه‌ك به یه‌كیان) دڵنیایه كه خه‌جاڵته , ڕیسوایه , تیاچووه , زه‌ره‌ر مه‌نده.
"هه‌ندێ جاران خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌شمان هه‌ر له دونیا پێ نیشان ئه‌دات، بۆ نموونه هێندێ جار ئه‌م شه‌هیدانه‌ی كه له پێناو خوا كوژراون بۆنی میسكیان لێ یه‌ت وده‌روو به‌ره‌كه‌ش له بۆنی میسكا پڕ ئه‌كه‌ن، یان هێندێ جاران كاتێ كه زانا‌و پێشه‌وایانی ئیسلامی یان خوا ناس و عارفینه‌كان كه ئه‌مرن هه‌مدیس ده‌روو به‌ره‌كه پڕ ئه‌كه‌ن له بۆنی میسك.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌بینین كه هێندێ جاران له به‌ر بۆنی كه‌لاكی به‌د كارێ كه‌س ناوێرێ توخنی كه‌وێ سه‌یری كا جارێ.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه خوای په‌روه‌دگار به‌سیڕه‌تی پێ به‌خشیوه، هێندێ جاران شوێنه‌واری گوناهبار و یاخی بووه‌كان به نێو چاوانیانه‌وه به‌دی ئه‌كه‌ن، هه‌تا ئی وا هه‌یه گوناه و تاوانه‌كان له سه‌ر زمانی تاوانبارانه‌وه به‌دی ئه‌كه‌ن.
وه‌لێ هه‌ر چی شوێنه‌واری خواناسان له خوا ترسانه ئه‌وه زۆر به ئاشكرا‌و به‌بێ په‌رده لای خه‌ڵك چ باش چ خراب مسۆگه‌رو ئاشكرا ئه‌بێ.. ئه‌مه‌ش ڕه‌حمه‌ت و فه‌زڵی ئه‌و خوایه‌یه كه له سه‌ر ئه‌م جۆره به‌نده خواناسانه نواندوویه‌تی. " هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌روێت سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِمْ مِنْ أَثَرِ السُّجُودِ (الفتح: 29) واته: نیشانه‌ی چاکی و پاکییان له ناوچه‌وانیاندا دیاریه‌و ده‌دره‌وشێته‌وه له ئه‌نجامی سوژده بردن و خوا په‌رستییاندا.
بۆیه ئه‌بینین كه كافرو بێ باوه‌ڕان هه‌رده‌م نابووت و ناشیرین و خوێن ساردن. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: يُعْرَفُ الْمُجْرِمُونَ بِسِيمَاهُمْ فَيُؤْخَذُ بِالنَّوَاصِي وَالْأَقْدَامِ (الرحمن:41) واته: تاوانکارو گوناهباران به رووخساریاندا ده‌ناسرێته‌وه.
جۆره‌كانی ده‌روون له قورئاندا
هه‌ڵبه‌ت له قورئاندا باس له دوو جۆر ده‌روون كراوه: ده‌روونی بڕوادار و ده‌روونی بێباوه‌ڕان:
یه‌كه‌میان كه ده‌روونی بڕوادارانه، ئاسۆبین و گه‌شبین و ئاسووده‌یه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ال‌م* ذَلِكَ الْكِتَابُ لاَ رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ * الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ * والَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ وَبِالآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ * أُوْلَئِكَ عَلَى هُدًى مِّن رَّبِّهِمْ وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ. (البقرة: 1 ـ 5) واته: ئه‌لیف لام میم (كه سێ پیتن و هه‌ر خوا به ما‌نایان ئه‌زانێت) ئه‌و قورئانه كتێبێكه هیچ گومانێكی تێدا نییه، (كه له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه كراوه به جبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر) كه مایه‌ی ڕێنموویی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزكاران (كه ئه‌وانه‌ن فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له حه‌رام خۆیان ده‌پارێزن، له ڕووی بیروباوه‌ڕ و كردار‌و گوفتاره‌وه). ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به نه‌بینراوه‌كان ده‌هێنن (وه‌ك خوا‌و فریشته و ئه‌وانه‌ی خوا باسی كردوون و ئێمه نایانبینین) ، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیان به‌چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزییه (حه‌ڵاڵه‌ی) پێمانبه‌خشیوون، ده‌به‌خشن. (له هه‌مان كاتدا) ئه‌وانه باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌و (په‌یامه‌ی) كه بۆ تۆ (ئه‌ی موحەممەد) دابه‌زێنراوه و به‌و په‌یامانه‌ش كه بۆ (پێغه‌مبه‌ران)ی پێش تۆ دابه‌زێنراوه، دڵنیاش ده‌بن كه ڕۆژی دوایی پێشدێت و قیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت. ئا ئه‌وانه له‌سه‌ر شاڕێگه‌ی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگاریانن و هه‌ر ئه‌وانیشن سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو (ئه‌مانه بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئیمان و ئیسلامن).
به‌ڵام هه‌رچی ده‌روونی بێ باوه‌ڕانه ئه‌وا خوای گه‌وره باسیان ئه‌كاو ده‌فه‌رموێت: إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنذِرْهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ * خَتَمَ اللّهُ عَلَى قُلُوبِهمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ عظِيمٌ (البقرة 6 ـ 7 ) واته: به‌راستی ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ڕ بوون ئاگاداریان بكه‌یت یان ئاگاداریان نه‌كه‌یت یه‌كسانه بۆیان ، باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن ( چونكه) خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و گوێیاندا و په‌رده‌ی به‌سه‌ر چاویاندا هێناوه ، ( نه بیرده‌كه‌نه‌وه ، نه‌ئاماده‌ن حه‌ق ببیستن و راستیه‌كان نابینن) ، هه‌ر بۆیه سزایه‌كی سه‌خت چاوه‌ڕێیانه (ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌یه‌كن له بێ باوه‌ڕان كه هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت) .
هه‌روه‌ها ده‌كرێت كه ده‌روونی بێ باوه‌ڕان به چه‌ن جۆرێك بناسرێنه‌وه، له‌وانه:
1ـ ده‌روونی گاڵته جاڕی: وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي لَهْوَ الْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُواً أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ (لقمان:6) واته: له‌م خه‌ڵكه‌دا ئی وا هه‌یه كڕیاری قسه‌ی بێتامه له نه‌زانی، ده‌یه‌وێ خه‌ڵك له ڕێگه‌ی خوا گومڕا بكا‌و ده‌یكاته گاڵته‌جاڕی خۆی، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، ئه‌شێ زۆر به سووكایه‌تی ئازار بدرێن.
2 ـ ده‌روونی فاسقه‌كان: وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: إِنَّ اللَّهَ لا يَسْتَحْيِي أَنْ يَضْرِبَ مَثَلاً مَا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلاً يُضِلُّ بِهِ كَثِيراً وَيَهْدِي بِهِ كَثِيراً وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ (البقرة:26) واته: به‌ڕاستی خوا باكی نییه‌و نه‌نگ نییه به‌لایه‌وه هه‌ر نموونه‌یه‌ك بهێنێته‌وه به مێشووله‌یه‌ك ، له‌ویش بچووكتر بێت یان گه‌وره‌تر ، جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه ، ئه‌وه چاك ده‌زانن ئه‌م نموونه‌یه راسته و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌یه ، ئه‌وانه‌ش كافرو بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن : خوا مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟ (خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت) زۆرێكی پێ گومڕا ده‌كات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌كات ، به‌لاَم دیاره جگه له لار‌و وێرو یاخی و تاوانباران كه‌سی تر گومڕا ناكات ...
3 ـ ده‌روونێك كه جورئه‌ت ئه‌كاته سه‌ر خوا: هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللّهِ مَغْلُولَةٌ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُواْ بِمَا قَالُواْ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيْفَ يَشَاء (المائدة 64) واته: جوو گوتیان: خودا ده‌ستی به‌ستراوه، ده‌ك ده‌سیان له زنجیر خرێ و به نه‌فرت كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌میان ده‌رچوو (با بزانن) ده‌ستی خودا زۆر گوشادن، چۆنی خۆی ئاره‌زوو بكا به‌خت ده‌كا.
4ـ گۆڕینی شتی چاك به خراپ: وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَى لَن نَّصْبِرَ عَلَىَ طَعَامٍ وَاحِدٍ فَادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ مِنْ بَقْلِهَا وَقِثَّائِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ الَّذِي هُوَ أَدْنَى بِالَّذِي هُوَ خَيْرٌ (البقرة: 61 ) واته: كاتێك به موساتان گوت : ئێمه هه‌رگیز له‌سه‌ر یه‌ك جۆر خۆراك ئۆقره ناگرین و به‌ته‌نها جۆرێك خوارده‌مه‌نی ڕازی نین ، له‌به‌رئه‌وه داوا له په‌روه‌ردگارت بكه له ڕزق و ڕۆزی و به‌رو بوومی زه‌ویمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت له رووه‌كی پاقله‌یی و خه‌یار و سیر‌و نیسك و پیاز ، مو‌سا پێی گوتن : باشه چۆن ئێوه شتی كه‌م و بێ بایه‌خ و ناته‌واو وه‌رده‌گرن له‌جیاتی شتی له‌و چاكترو باشتر؟
5- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمان: وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ الطُّورَ خُذُواْ مَا آتَيْنَاكُم بِقُوَّةٍ وَاذْكُرُواْ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ * ثُمَّ تَوَلَّيْتُم مِّن بَعْدِ ذَلِكَ فَلَوْلاَ فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَكُنتُم مِّنَ الْخَاسِرِينَ (البقرة 63 ـ 64) واته: یادی ئه‌و نیعه‌ته‌ش بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان لێوه‌رگرتن (كه په‌یڕه‌وی ته‌ورات بكه‌ن) و كێوی (طور) مان به‌ڕاسه‌رتانه‌وه راگرت و پێمان گوتن: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پێمانداون به توند بیگرن (ئه‌گینا ئه‌م چیایه ده‌ده‌ین به‌سه‌رتاندا) ، هه‌میشه‌ش با له بیرتان بێت چی تێدایه‌و چیتان لێده‌خوازێت ، بۆ ئه‌وه‌ی له خوا ترس و پارێزكاربن، كه‌چی پاش ئه‌وانه هه‌مووی رووتان وه‌رچه‌رخاند له رێبازی خوا ، (په‌یمانه‌كه‌تان شكاند) ، ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر به‌زه‌یی و یارمه‌تی و فه‌زڵی خوا نه‌بوایه له سه‌رتان ، ئه‌وه ده‌چوونه ریزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه.
6ـ مه‌یلكردن به‌لای درۆ و خواردنی حه‌رام: وه‌ك ده‌فه‌رموێ: يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لاَ يَحْزُنكَ الَّذِينَ يُسَارِعُونَ فِي الْكُفْرِ مِنَ الَّذِينَ قَالُواْ آمَنَّا بِأَفْوَاهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِن قُلُوبُهُمْ وَمِنَ الَّذِينَ هِادُواْ سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ سَمَّاعُونَ لِقَوْمٍ آخَرِينَ لَمْ يَأْتُوكَ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ مِن بَعْدِ مَوَاضِعِهِ يَقُولُونَ إِنْ أُوتِيتُمْ هَذَا فَخُذُوهُ وَإِن لَّمْ تُؤْتَوْهُ فَاحْذَرُواْ وَمَن يُرِدِ اللّهُ فِتْنَتَهُ فَلَن تَمْلِكَ لَهُ مِنَ اللّهِ شَيْئًا أُوْلَئِكَ الَّذِينَ لَمْ يُرِدِ اللّهُ أَن يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (المائده41) واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! خۆت به‌وانه دڵته‌نگ مه‌كه كه بۆ له دین وه‌رگه‌ڕانی په‌له‌یانه‌و دێنه لات و به ده‌م ده‌ڵێن: بڕوامان به تۆ هێناوه‌و دڵیان بڕوای نه‌هێناوه، هه‌روه‌ها له‌و جوله‌كانه‌ش خۆت تووشی خه‌مباری مه‌كه، كه گوێ بۆ درۆ هه‌ڵده‌خه‌ن، فێربوون قسه له خه‌ڵكی تر ده‌بیسن و ده‌یقۆزنه‌وه، كه ئه‌وانه‌ش هه‌رگیز نه‌هاتوونه لای تۆ، جێ گۆڕكێ به قسه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر فڵان قسه‌یان بۆ گوتن، وه‌ری گرن، ده‌نا خۆی لێ بپارێزن، هه‌ر كه‌سێكیش خودا ویستی جه‌زره‌به‌ی بۆ ببڕێته‌وه، تۆ ناتوانی له خودای بێ نیاز بكه‌ی و هیچ كارێكی بۆ ڕێك بخه‌ی، ئه‌مانه خودا نایه‌وێ دڵیان له گوناه و پیسی بسڕێته‌وه، به‌شیان له دونیا سووكیه‌و له قیامه‌تیش جه‌زره‌به‌یان دژوار ده‌بێ.
7 ـ شاردنه‌وه‌ی هه‌ق: وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْرِفُونَهُ كَمَا يَعْرِفُونَ أَبْنَاءهُمْ وَإِنَّ فَرِيقاً مِّنْهُمْ لَيَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (البقرة 146) واته: ئه‌وانه‌ی كتێبمان پێ به‌خشیوون پێغه‌مبه‌ر ده‌ناسن هه‌روه‌ك چۆن نه‌وه‌كانی خۆیان ده‌ناسن، بێگومان ده‌سته‌یه‌ك له‌وان ئه‌و راستییه ده‌شارنه‌وه ، له‌كاتێكدا ده‌شزانن موحه‌ممه‌د فرستاده‌ی خوایه.
8 ـ دڵی ڕه‌ق و شانازیكردن به گوناهه‌كان: وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ثُمَّ قَسَتْ قُلُوبُكُم مِّن بَعْدِ ذَلِكَ فَهِيَ كَالْحِجَارَةِ أَوْ أَشَدُّ قَسْوَةً وَإِنَّ مِنَ الْحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنْهُ الأَنْهَارُ وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخْرُجُ مِنْهُ الْمَاء وَإِنَّ مِنْهَا لَمَا يَهْبِطُ مِنْ خَشْيَةِ اللّهِ وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ (البقرة 74) ، واته: پاشان له‌وه‌ودوا دڵه‌كانتان ره‌ق بوو، (ئه‌ی جوله‌كه‌كان) هه‌ر وه‌ك به‌رد ، به‌ڵكو ره‌قتریش (چونكه) به‌راستی به‌رد هه‌یه رووباری لێ هه‌ڵده‌قوڵێت ، هه‌شیانه له‌ت له‌ت ده‌بێت و ئاوی لێ دێته ده‌ره‌وه ، هه‌شیانه له ترسی خوا له لوتكه‌ی شاخه‌كان به‌ر ده‌بێته‌وه ، خوایش بێ‌ئاگا نییه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: وَقَالُوا قُلُوبُنَا غُلْفٌ بَلْ لَعَنَهُمُ اللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَقَلِيلاً مَا يُؤْمِنُونَ (البقرة:88 ) واته: هه‌روه‌ها (جوله‌كه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر) گوتیان: دڵه‌كانمان داخراوه (له گوفتاری تۆ، تێناگه‌ین) نه‌خێر وانییه ، ئه‌وانه خوا نه‌فرینی لێكردوون به‌هۆی كوفر‌و خوانه‌ناسیانه‌وه ، كه‌وابوو به كه‌م شت بڕوا ده‌كه‌ن .
9ـ به‌درۆزانینی پێغه‌مبه‌ران و به‌كوشتدانیان: وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَقَفَّيْنَا مِنْ بَعْدِهِ بِالرُّسُلِ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ أَفَكُلَّمَا جَاءَكُمْ رَسُولٌ بِمَا لا تَهْوَى أَنْفُسُكُمُ اسْتَكْبَرْتُمْ فَفَرِيقاً كَذَّبْتُمْ وَفَرِيقاً تَقْتُلُون (البقرة:87) واته: بێ گومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به مووسا و به‌رده‌وام دوای ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه كرد و به عیسای كوڕی مه‌ریه‌م به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه‌ی جۆراوجۆرمان به‌خشی هه‌روه‌ها پشتگیریمان كرد به فریشته (جبرئیل)، ئایا چۆن ده‌بێت هه‌ركاتێك پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه كردبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كانی ئێوه‌دا نه‌گونجابێت، خۆتان به‌زل زانیوه و لووتتان به‌رز كردۆته‌وه و بڕواتان نه‌هێناوه، ئه‌وسا ده‌سته‌یەكتان (به‌رنامه‌ی خواتان) به‌درۆ زانیوه و هه‌ندێكیشتان پێغه‌مبه‌رانتان ده‌كوشت.
لێره‌دا كۆتایی به‌م باسه ئه‌هێنم و داوای لێبوردن ئه‌كه‌ین له درێژی.
وصلي الله علی سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.

No comments:
Post a Comment