Wednesday, January 23, 2019

چيرۆکی 🌹دووهاوسه ری هەژار هەبوون

چیرۆک .................


🌹دووهاوسه ری هەژار هەبوون
پیاوەكە ئێوارە لە ئیش هاتەوە ⇔⇔ Ω ⇔⇔
ژنەكەیشی كەمێك خواردن مابوو بۆ ئێوارە ئامادەی كردبوو ،
پیاوەكە یەك قاپی لەسەر سفرەكە بینی ،
وە خواردنەكە بەشی یەك كەسی دەكرد، پیاوەكە دەی ویست ژنەكەی زۆرتر بخوات ، بە ژنەكەی ووت : ژنەكە گڵۆپە كە ئەكوژێنمەوە ئینجا نان ئەخۆین ژنەکەش ووتی : باشە
پاش چەند دەقەیەك پیاوەكە گڵۆپەكەی هەڵكردەوە
كە سەیریان كرد خواردنەكە هەر وەك خۆیەتی
هیچیان نەیان خوارد بوو تا ئەوی تریان زۆر تر بخوا..

❤️بۆیە خۆشەویستی و ژیانی هاوسەری بریتییە لە خەم خوری یەکدی

چۆن کلیلی دڵی مێردەکەت بە دەست دەھێنین

🌷 ڪلیلی دڵی مێردەڪەت بە دەست بهێنە

💐ڪلیلی دڵی مێردەڪەت بەدەست بهێنە ، ڪۆمەڵێ ڕێگەی ڪرداری بۆ بۆ بەدەستهێنانی رازیبوونی مێردەڪەت.



14ـ خوشڪەڪەم ڪاتێك داوایەك لە مێردەكەت دەڪەیت سەیری باری ئابوری بڪە بزانە تاچەند پێی هەڵدەسووڕێ نەڪەیت مێردەڪەت بڪەیتە ژێرباری قەرزەوە لەپێناو داواڪارییەڪانی خۆتدا هەمیشە قەرزار ئیسراحەت ناڪات و مورتاح نابێت.


16ـ خوشڪم زمان شیرین و ووتە جوان بە نەڪەی دەم شڕ و دووزمان و زۆر بڵێ بیت بە پێی پێویست قسە بڪە ئەوەندە بدوێ ڪە گوێت بۆ ڕاگرن.


17ـ خوشڪی خۆم تۆ جێی متمانەی لای مێردەڪەت ئامان سەد ئامان نەڪەیت ئەو متمانەیی له دەست بدەیت و بیدۆڕینیت نهێنییەڪانی مێردەڪەت بپارێزە چونڪە ئەوە ئەمانەتەلای تۆ بۆ هیچ ڪەس باسی مەڪە تەنانەت بۆ ڪەسی زۆر نزیڪشت گەر باست لەوانەییە چیتر متمانەت لەلای ئەو نەمێنێت و لەدەستی بدەیت.

ئیدامەی هەیە ......ٳن شاءالله
✍بۆهاوسەرەکان

نووسین :ڪامەران عومەر
@Bu_Hawsarakan

القاري صفيان عبدالقادر

تایبەت بە خوشکان

10 چــرپە بــۆ گـــ🌹ــوڵــــەڪـــانـــی ڪــۆمـــەڵـــگـــا تــاوشــڪنــەبـوونتەوا.


🌼 چرپەی دووەم:

🍃 خوشڪە بەڕێزەڪەم ، پارێزگاری لە حیجابەڪەت و پاڪیەڪەت بڪە ، چونڪە حیجابەڪەت پاڪی و ڕێز وگەورەیی تۆ دەردەخات ....وە
خوای گەوره دەفەرمووێت:

(يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَنْ يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا)
[سورەتی اﻷحزاب 59]

🌷واتە : ئەی پێغەمبەری خوا(ﷺ) بەخێزان و ڪچەڪانت و ئافرەتانی بڕواداران بڵێ با جیلبابەڪانیان (عەبا) بدەن بەخۆیاندا ، ئەوەش نزیك ترە بۆ ئەوەی ڪە بەڕەوشت بەرزو بە حەیا و حیشمەت وقورس و سەنگینی بناسرێنەوە ، تا ئەزیەت و ئازار نەدرێن ، پەروەردگاری تۆش لێبوردەو میهرەبانە .

🌸بەڵێ حیجابەڪەت جوانیەڪە ڪە بەڕێزی تۆ دەردەخات نیشانەی شەرم و ئابڕوی تۆیە و پارێزەرتە لە شیطانەڪان (جن ـ مرۆڤ) لەبەر ئەوە ڕەحمەتی خوات لێبێت بەردەوامبە چونڪە هۆڪاری بەدەست هێنانی خۆشبەختیتە.

📒ڪتێبی : خوشڪی بەڕێزم تاڪەی لە تاریڪدا ژیان ؟
ــ ئامادەڪردنی : ڕێناس محمد
✍ نوسین و بڵاوڪردنەوەی : ڪەناڵی بۆ هاوسەرەکان
📡@bu_hawsarakan