Wednesday, February 28, 2018

ئایا بۆ ئافرەت دروستە كە لەماڵی مێردەكەی خێرببەخشێت بە هەژاران، لەكاتێكدا دەزانێت كە مێردەكەی ڕێگە نادات؟


ئایا پۆشاكى ڕەنگاو ڕەنگ (سور - زەرد - نارنجى) بۆ ئافرەت دروستە لەبەرى بكات ؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
پۆشاكى ڕەنگاو ڕەنگ وەك ئەوانەى لە پرسیارەكەدا هاتووە دروستە بۆ ئافرەتان لە ماڵى خۆیاندا لەبەرى بكەن بەڵام لەدەرەوە پێویستە مەرجەكانى باڵاپۆشى ڕەچاو بكەن و لە دەستیان نەدەن لە جل و بەرگەكانیاندا لەوانە: سەرنج ڕاكێش نەبێت بۆ ئەم مەبەستەش نامیلكەى (حوكمى عاباى ئافرەتان و مەرجەكانى) بخوێنەوە لە نوسینى مامۆستا عدنان بارام إن شاء الله بە سوودە. 
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

زۆرێک لە ئافرەتان سەردانى ئارایشتگاکانى جونکارى دەکەن ئایا حوکمى ئەمە چیە وە ئایا کارکردن تێیدا حەرامە؟

من وەکو کچێک چ کردەوەیەک بکەم خواى گەورە ئاواتەکانم بە دی دێنێت بۆ نمونە هاوسەرێکى باش ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

مافی هەموو كچێكە داوای هاوبەشێكی ژیان بكات ، بەڵام بە پێی چەند ڕێساو ڕێكخەرێك ، چونكە كچی موسڵمان جیاوازە لە كچانی تر ، و نابێت لە كەناڵە ئاسمانیەكانەوە وەكو كاڵایەكی بازاڕی خۆی بخاتە ڕوو، هەروەها نابێت لە ڕێگای ڕۆژنامەو گۆڤارەكانەوە بە ئاشكرا خۆی بخاتە ڕوو وە داوای هاوسەر بكات .
خوشكی موسڵمانم : بزانە كە هاوسەری چاك یەكێكە لەهەرە گەورەترین نیعمەتەكانی خوای گەورە لەم دونیایەدا ، وە ڕزقی خوای گەورەیە ، ئەو ڕزقەش بەدەست نایەت تاوەكو نەبیتە كەسێكی گوێڕایەڵ و چاكەكار.
پڕۆژەیەكی زێڕین
خوشكی بەڕێزم : وەكو پێشتر وتمان بۆ ئەوەی هاوسەرێكی چاكت بە قسمەت ببێت دەبێت گوێڕایەڵ بیت ، ئەم گوێڕیەڵیەش بەكردەوەی چاكە و دووركەوتنەوە لە خراپە دێتە دی ، ئەمەی خوارەوەش چەند كردەوەیەكی چاكە هەر كچێك ئەنجامی بدات بە ویستی خوای گەورە هاوسەرێكی چاك و لەخوا ترسی بە نسیب دەبێت :
1. تەوبەكردن : بۆئەوەی لەو تاوانانەی پێشتر كردووتە ڕزگارت بێت ، بۆئەوەی لە دڵێكی ژەنگین و ڕەشاوی و بەردین ڕزگارت بێت بۆ دڵێكی پاك و ڕووناك و بێگەرد ، بۆئەوەی بەختەوەری دونیاو دوا ڕۆژ بیت ، بۆئەوەی ببیت بەكەسێكی خۆشویستراو لەلای خوای گەورە پاشان لەناو كۆمەڵگادا ، بۆئەوەی ببیت بە خێزانی كەسێك كە ڕووگەش و زمان بە زیكر ونوورانی و لە خواترس ، بۆئەوەی لەبەهەشتدا ببیت بە هاوەڵی ( عائیشە و خەدیجە و مەریەم و فاطمه )، بۆ ئەوەی لە دۆزەخ ڕزگارت ببێت و لەبەهەشتدا بە بینینی خوای گەورە شاد ببیت ، تەوبە بكە، تەوبەیەك كە فرمێسكەكانی چاوو كزەی دڵ و كردەوەی چاكی ئەندامەكانی لەشت ڕاستیەكەی بسەلمێنن، تەوبەیەكی وا كە بەیەكجاری كۆچت پێ‌ بكات لە نیشتمانێكی داڕووخاو و كاولبووی گوناه بۆ نیشتمانێكی پاك و دڵگیری پڕ لە چاكەو خوا پەرستی ، تەوبەیەك وات لێ‌ بكات هەركاتێك تاوانەكانی پێشووت بیركەوتەوە فرمێسكەكانت سەر گۆناكانت تەڕ بكات .
ئەگەر تەوبەیەكی لەو شێوەیەت كرد ئەوكاتە خوای گەورە بەڵێنی خۆی دەهێنێتە دی كە دەفەرموێت : { إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ } واتە : بە ڕاستی خوا تەوبەكاران (ی ڕاستەقینە )ی خۆش دەوێت ، وە دەفەرموێت : {فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَات}الفرقان -70  واتە : ئەوانە خوا خراپەكانیان دەگۆڕێت بە چاكە .
خوشكی بەڕێزم وریا بە شەیتان بەوە هەڵت نەخەڵەتێنێ‌ كە بڵێ‌ تۆ تاوانت زۆرە و خوا لێت خۆش نابێت، چونكە خوای گەورە بەڵێنی داوە لەهەموو گوناهێك خۆش ببێت لە شیرك ، زینا ، كوشتن ، هەموو ئەوانە كە لە تاوانە گەورەكانن خوای گەورە بەڵێنی داوە هەموویت بۆ بسڕێتەوە ئەگەر تەوبەیەكی تەواوت كرد .
خوای گەورە فەرموویەتی : { قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا } الزمر -53 
واتە : ئەی موحەممەد بڵێ خوا دەفەرموێت: ئەی بەندەكانم، ئەی ئەوانەی كە تاوان و هەڵەی زۆرتان ئەنجام داوە، نائومێد مەبن لە ڕەحمەت و بەزەیی خوا، چونكە خوا لە هەموو گوناه و هەڵەكانتان خۆش دەبێت . بێگومان ئەو خودایە زۆر لێبوردەو بە سۆزو میهرەبانە.

هەندێك لە مەرجەكانی تەوبە
أ/ پەشیمان بوونەوەیەكی تەواو لەو گوناهانەی كە كردووتە . 
ب / بەڵێن دان بە خوای گەورە و سوربوون لەسەر ئەوەی جارێكی تر نەگەڕێیتەوە بۆ سەر ئەو تاوانانەی كە كردووتە .
ج / ئەگەر تاوانەكان پەیوەندیان بە حەقی خەڵكەوە هەبوو ، بۆ نموونە غەیبەتی كەسێكت كردبوو ئەوا دەبێت گەردنی خۆتی پێ ئازاد بكەیت ئەگەر كراو گونجا ئەگەر نەكرا ئەوا دوعای خێری بۆ بكە ، یان بۆ نموونە ئەگەر دزیت لەكەسێك كردبوو ئەوا دەبێ‌ تاوەكو لە تواناتدا هەیە بە ئاشكرا یان بەنهێنی شتەكانی بۆ بگێڕیتەوە . 
2- ئارام گرتن ( الصبر ) : گەر دەتەوێت كەسێكی سەركەوتووبیت لە ژیاندا دەبێ‌ ئارام گرو خۆڕاگر بیت ئەگینا لەم ڕۆژگارە سەخت و پڕ لە فیتنەدا بە هیلاك دەچیت .
خوشكی بەڕێزم : ئەی ئەو كچەی كە دەتەوێت ژیانێكی خۆشگوزەران لەگەڵ هاوسەرێكی چاكی لە خوا ترسدا بەسەر ببەیت ئارام بگرە ، و هیواو ئومێدت بە خوای گەورە هەبێت ، ئەو خوایەی كە چاودێری بەندەكانی دەكات و خۆشەویستی بۆ ئێمەی موسڵمان لە خۆشەویستی دایك بۆ كۆرپەلە زیاترە ، بۆیە پەلە مەكەو مەڵێ‌ تازە من تەمەنم بەسەرچووە ، تۆ چوزانیت خێر لەچیدایە ، لەوانەیە تۆ پیاوێك بە چاك و لەخواترس بزانیت بەڵام خۆی وانەبێت ، بۆیە خوای گەورە كارەكەتی سەركەوتوو نەكردووە ، خوای گەورە دەفەرموێت : { وَعَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَعَسَى أَن تُحِبُّواْ شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ } البقرة -216 –

3- پاڕانەوە ( الدعا‌ء ): یەكێك لەهەرە گرنگترین كردەوە چاكەكان كە بەهۆیەوە موسڵمانی ڕاستەقینە ئەوەی دەیەوێت بەویستی خوای گەورە دەستی دەكەوێت پاڕانەوەیە ، بۆیە خوشكی بەڕێزم تۆش بەردەوام لەخوای گەورە بپاڕێرەوە وداوای لێ‌ بكە بتكات بە خێزانی پیاوێكی چاك و لە خوا ترس ، وە نابێت ئەم پاڕانەوەیە بەكەم بزانیت چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ( الدعاء هو العبادة)صححه ابن حبان (2396) والحاكم (1/490) ووافقه الذهبي ، واتە: ( پاڕانەوە (ئا ئەوە ) عیبادەتە ) .
4- داوێنپاكی : یەكێكە لەو شتانەی كە پیاوو ئافرەتی موسڵمان بە هۆیەوە پلە بەرزەكانی بەهەشتیان دەست دەكەوێت ، بۆیە پێویستە لەسەر كچانی موسڵمان ( هەروەكو چۆن لەسەر پیاو پێویستە ) داوێنپاك بن ، ئەمەش بەوە دێتە دی كە چاویان لەئاستی نامەحرەم دا داخەن ،و لەبەر خوا تەماشایان نەكەن ، ئەگەر وایان كرد پاداشتی خوای گەورە پێ‌ بەخشینی هاوسەرێكی لەخوا ترسە ( إن شا‌ء الله )، كە لەگەڵیدا هەست بە ئارامی و خۆشی و بەختەوەری بكەن ، خوای گەورە كاتێك باسی حۆریەكان دەكات دەفەرموێ‌ : (قاصرات الطرف ) واتە : تەنها سەیری مێردەكانیان دەكەن ( و سەیری كەسی تر ناكەن ).
5- شەرم ( الحیا‌ء ) : كچی موسڵمان دەبێ‌ زۆر بەشەرم بێت ، و لە قسەو هەڵسوكەوتی دا ئەوە پیشان نەدات كە زۆر پەرۆشە بۆ مێردكردن و پەلەیەتی ، چونكە ئەمە لە ڕێزو كەسایەتی دادەبەزێنێت و خەڵكی بەچاوی سوكەوە تەماشای دەكەن ، پێغەمبەر  صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ( اذا لم تستح فاصنع ما شئت ) .رواه البخاری هەموو دینێكیش ڕەوشتی هەیە ڕەوشتی ئیسلامیش شەرمە ، هەركەسێكیش شەرمی نەبێت ، ئیمانی لاوازە .
6- ئەنجام دانی نوێژی سوننەت :
پێغەمبەری خوا   صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ( من صلى فى يوم ثنتى عشرة سجدة ، تطوعا ، بنى له بيتا في الجنة ) رواه مسلم. واتە: هەركەسێك لە ڕۆژێكدا دوانزە ڕكات نوێژ بكات ( نوێژی سوننەت ) ، ئەوا ماڵێكی لە بەهەشتدا بۆ دروست دەكرێت 
7- شەونوێژ : خوای گەورە لە سێیەكی كۆتایی هەموو شەوێكدا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیاو دەفەرموێت (من يدعونى فأستجيب له ، من يسألنى فاعطيه ، من يستغفرني فأغفرله ) رواه البخاري .
واتە: كێ‌ لێم دەپاڕێتەوە تا وەڵامی بدەمەوە ، كێ‌ داوام لێ‌ دەكات تا پێ‌ ی ببەخشم ، كێ‌ داوای لێ‌ خۆش بوونم لێدەكات تا لێی خۆش ببم 
8- خوێندنی سورەتی (ملك) : ئەم سورەتە لەشەودا دەخوێندرێ‌ پێش خەوتن ، پاداشتەكەشی ڕزگاربوونە لە سزای گۆڕ ، وە شەفاعەتی بۆ پیاوێك كرد تاوەكو ( خوای گەورە ) لێی خۆشبوو .
9- صەڵاواتدان : پێغەمبەری خوا  صلى الله عليه وسلم  فەرموویەتی : ( فانه من صلى عليَّ صلاة صلى الله عليه بها عشرا ) رواه مسلم .
واتە : (هەركەسێك یەك صەڵاواتم لەسەربدات خوای گەورە دەجار صەڵاواتی لەسەر دەدات ). صەڵاواتی خوای گەورەش بە لێخۆشبوونی تاوانەكانی ئەو كەسە دەبێت .
10- زیكر كردن : پێغەمبەری خوا   صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ‌: (من قال سبحان الله وبحمده غرست له نخلة في الجنة ) .رواه الترمذي (3460) وقال حديث حسن .واتە : هەركەسێك بڵێت (سبحان الله وبحمده ) دارخورمایەكی لە بەهەشتدا بۆ دەنێژرێت .

کۆتا قسە : هەر کەسێک تەقواى خواى گەورە بگات و لە خواى گەورە بترسێت و سنورەکانى خواى گەورە بپارێزێ و پشت بە خواى گەورە ببەستێ ئەوا خواى گەورە دەروى خێرى لێ دەکاتەوە وەکو دەفەرموێ : [‏‏وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا ، وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُواته :  هه‌ركه‌سێك له‌ خوا بترسێ و سنووره‌كانی بپارێزێ، خوا ده‌رووی خێری لێ ئه‌كاته‌وه‌ ، وه‌ ڕزق و ڕۆزی ده‌داتێ له‌شوێنێكه‌وه‌ كه‌ خۆیشی گومانی نه‌ده‌برد، واته‌: ڕێنموونی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای ژیانی ده‌كات ، وه‌هه‌ركه‌سێك پشت به‌خوا ببه‌ستێ دوای به‌كار هێنانی هۆكار، ئه‌وه‌ ته‌نیا خوای به‌سه‌و كاروباری بۆ ئاسان ده‌كات .
والحمد لله الذى بنعمته تم الصالحات

ستافى وەڵامەکان

زۆر دەمێكە حەزم لە كردنى حیجابە بەڵام نازانم دودڵم ئەترسم بیكەم دواى پەشیمان ببمەوە

من زۆر دەمێكە حەزم لە كردنى حیجابە بەڵام نازانم دودڵم لەخوا بەزیاد بێت نوێژ ئەكەم وە هاوسەرەكەم ڕێگر نیە بەس كە بەكەسانێك ئەڵێم ئەبم بە حیجاب پەشیمانم ئەكەنەوە نازانم چى بكەم ئەترسم بیكەم دواى پەشیمان ببمەوە.
بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
سوپاس بۆ خواى گەورە كە خۆشەویستى باڵاپۆشى خستۆتە دڵتەوە وە سوپاس بۆ خواى گەورە هاوسەرەكەت ڕێگر نییە لە باڵاپۆشیت جا خوشكى بەڕێز باڵاپۆشى فەرمانى خواى گەورەیە وە دڵنیاش بە خواى گەورە دەیەوێ ڕەوشت و حەیاوحشمەتى ئافرەتانى موسڵمان قورس و سەنگین بێت وە ئەویش باشتر دەزانێ كام شت و كام جلوبەرگ بۆ بەندەكانى بۆ خێرى دونیاو قیامەتى باشترە وەك دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا} سورة الأحزاب(59) 
واتە: ئەى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بە هاوسەرەكانت و كچەكانت و ئافرەتانى ئیماندار بڵێ كە پۆشاكى باڵاپۆش خۆیان داپۆشن ئەوە لە بارترین شتە كە پێى بناسرێن تا ئازار نەدرێن و تووشى گیرگرفت نەبن، هەمیشە و بەردەوام خوا لێخۆشبو و میهرەبانە لە كەموكوڕى ڕابوردوتان خۆش دەبێ.
پاشان گوێ لە قسەى ئەوانە مەگرە كە ساردت دەكەنەوە و بەرەو خراپە ئاڕاستەت دەكەن بەڵكو پشت بە خوا ببەستەو بە ئیمانەوە باڵاپۆش بە و مەترسە لە پەشیمان بوونەوە وە دووركەوە لەوانەى یارمەتیت دەدەن لە خراپەدا. وەكەسى ژیریش دەبێت ئەوە بكات كە خێرى باوەڕى پێیەتى نەك ئەوەى خەڵكى وەسوەسەى بۆ دەكەن.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

ئافرەتان زۆر دەچنە بازاڕ جا چ ئامۆژگاریەکتان هەیە بۆیان و چی پێویستە لەسەریان کە ئەنجامى بدەن؟


ئایا پۆشاكی شەرعی ئافرەتان تەنها بریتیە لەو ئەو لەچكەیە كە خوشكانمان ‏ئەی پۆشن؟


ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو ئافرەتانەى کە هەر مۆدێلێکى جل و بەرگ دەربچێت دەیکڕن ؟


حوكمى نیقاب كردن بۆ ئافرەت واجبە یان سوننەت؟


من بەتەمام ببم بە باڵاپۆش ئایا تاوانى سفورى پێشترم لاى خواى گەورە دەسڕێتەوە؟


ئایا سۆنەر كردن بۆ ئافرەتى دووگیان بەمەبەستى زانینى ڕەگەزى منداڵەكە گوناحە؟


ئایا ستیان حەرامە بۆ ئافرەت یان نا؟


من وەكو كچێكى موسڵمان و داپۆشراو ڕۆژانە دەوامم هەیە ئایا جائیزە بەتەنیا لەگەڵ شۆفێردا بیت؟


من وەكو كچێكى موسڵمان و داپۆشراو ڕۆژانە دەوامم هەیە ئایا جائیزە بەتەنیا لەگەڵ شۆفێردا بیت؟


ئایا سفورى چیە؟ وە چ سزایەک بۆ ئافرەتانى سفور دانراوە لە قیامەتدا؟


ئایا ئافرەت بچێت بۆ لاى دكتۆرى پیاو حەرامە؟


حوکمی ئەو ئافرەتانە چییە کە کاتێک لە ماڵ دەر دەچن بۆن لە خۆیان ئەدەن ؟


ئایا حیجاب بۆ ئافرەتان واجبە یان سوننەتە؟ ئایا باوكت تاچەند تاوانبارە ئەگەر كچەكەى ئاگادار نەكاتەوە؟


من چوار مناڵم هەیە و جلوبەرگی کورت لەبەر دەکەم لەبەردەمیان ئایا حوکمی چیە؟


پۆشاكی ئافرەتان لە ناو نوێژدا دەبێت چۆن بێت؟


گرنگى پۆشاكی شەرعی بۆ ئافرەتی موسوڵمان چیە؟ وە مەرجەکانى باڵاپۆشى کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحيم
لە ڕاستیدا خواى گەورە كەپێغەمبەرى (صلى الله عليه وسلم) ناردووە وەكو ڕێ پیشاندەر بۆ دینى ڕەهاو ڕاستەقینە بۆ ئەوەى كە خەڵك لە تاریكیەكان ڕزگار بكات بۆ بەدیهێنانى تەنهاپەرستى خواى گەورە بە ئەوپەرى مل كەچ بونەوە لەهەموو فەرمان پێكراوو ڕێ لێگیراوێكدا، وە پێش خستنى ئەو بەندایەتی یە لەسەر هەواو ئارەزووى نەفس. وە هەروەها نێردراوە بۆ تەواوكردنى هەموو ڕەوشتێكى بەرزو جوان و تێكدەریش بۆ هەموو ڕەوشتێكى ناشیاوو ناڕێك.
ڕێبازەكەى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم لەو پەڕى تەواوەتى وبێ كەموو كوڕىك دایە لە هەموو لایەنێكەوە وە بێ پێویستە لەوەى دروستكراوێك (مرۆڤێك) بە بیرو 
بۆچونە سنور دراوەكەى، هەولێ ڕێك خستنى یان تەواو كردنى بدات ؛ چونكە نێردراوە لە لایەن خواى داناو كاربەجێ كەتەنهاخۆى بەرژەوەندى بەندەكانى دەزانێ.یەكێك لە فەرمان پێكراوە پێویستكراوەكان بەدەقى (قورئان وسوننەت) بریتىیە لە خۆداپۆشینى ئافرەتى موسولمان، بە داخێكى زۆرەوە ئەمڕۆ دەبینین زۆربەى خوشكان و دایكان و كچانمان پشتیان كردۆتە فەرمانەكەىكم خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، لە كاتێدا كە بەختەوەری و ئاسودەیى و سەربەرزى و كامەرانییان لە وەڵامدانەوەى فەرمانەكانى خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دایە، وەك پەروەردگار فەرمویەتى: 
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ] (الأنفال:24).. واتە:ئەى بڕواداران وەڵامى خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بدەنەوە كاتێك بانگیان كردن بۆ هەر شتێك ؛ چونكە بانگەوازى خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم مایەى ژیانى ڕاستەقینەیە بۆ ئێوە. وە بەختەوەرى ئێوە تەنها لەوەدایە.
[مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَ لَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ] (النحل:97). واتە: هەر پیاوو ئافرەتێكى ئیماندار، وەڵامى داواكارى خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بدەنەوەو كردەوەى چاك بكەن ئەوە ئێمە - واتە الله - دەیژیەنین ژیانێكى باش وچاك وپاك، وە پاداشتیشى دەدەینەوە بەگوێرەى چاكترینى كردەوەكانى.
بەڵام بەپێچەوانەوە كۆمەڵێك لە ئافرەتانمان وەڵامى بانگەوازەكانى سەر شۆرى زەرەرمەندییان داوەتەوەوشوێن ئارەزوى نەفس و شەیتانەكانى جنۆكەو ئینسان (شياطين الإنس و الجِنّ) كەوتون وە پۆشاكى شەرع و ئابڕویان وەلاناوە بۆ پۆشاكى بێ باوەڕانى ڕوژئاوا بە بیانوى چەند دروشم و ناوێك كە جگە لە وتەى بریقەدارو كەفى سەرئاو و خۆ خەڵەتاندن و گەنج چەواشەكردن و كۆمەڵگا بەرەو هەڵدێر بردن هیچى تر نیە! 
چونكە نە پێشكەوتن و ڕزگارى و شارستانیەت بە جل وبەرگ و ڕوتى و بەرەڵایى وعاداتى بێ باوەڕانە! وە نە دواكەوتن و ژێردەستەییش بە پۆشاكى ئابڕو و شەرعى ئیسلامە !.

بۆیە؛ پێویستە بەخۆماندا بچینەوەو مەرجەكانى پۆشاكى شەرعى لەخۆماندا بهێنینەدى.

وە لێرەدا بە كورتى لە چەند خالێكدا مەرجەكان دەخەمەوە یادى خوشكانم بە ئومێدى بیركردنەوەو سود وەرگرتن لێیان وە وازهێنان لە ڕوتى پۆشاكى مۆدێرن ! وەمن خوازیارى ئەوە نیم خوشكانى هاو نەتەوەم ڕەسەنایەتى داب و نەریتە جوانە شەرعىیەكەى دایك وداپیرانمان فڕێ بدەن 
بەڵكو دەڵێم كەئێمە بە خۆشحاڵى یەوە دەڵێین كوردین با عادەتە بەرزە ڕەسەنەكانمان نەگۆڕینەوە بە داب و نەریتى ڕوخاوو داڕزاوو بۆگەنى بێ باوەڕ و بەد ڕەوشتان

مەرجەكانى پۆشاكى شەرعى

1/ پێویستە پۆشاكەكە هەموولەش داپۆشێت بەبێ جیاوازى، وەكو داپۆشینى پێكان وهەردوو باسك و سەر و سینگ. وەك پەروەردگار فەرمویەتى: 
(وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَاڕهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْڕبْنَ بِخُمُڕهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْڕ أُولِي الْأِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ وَلا يَضْڕبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) (النور:31)
2/ دەبێت پۆشاكەكە سەرنج ڕاكێش نەبێت، بەشێوەیەك كەنەخش ونیگار و بریقەدار كراو نەبێت.
3/ پێویستە ئەستور بێت، واتە وا تەنك نەبێت كە لاشەى تێدا دیاربێت.
4/ پێویستە فراوان بێت وتەسك نەبێت شێوەى لەش دەربخات وببێتە هۆى تاوان. 
5/ نابێت بۆن خۆش كرابێت.
6/ نابێت لە پۆشاكى پیاوان بچێت.
7/ لەیەكچو نەبێت لەگەڵ پۆشاكى كافران و خوا نەناسان، وەكو ئەوەى كورت بێت بۆنموونە.
8/ پۆشاكێك نەبێت یەكجار گران بەها و دیار بێت، بۆ دەركردنى ناوبانگ و خۆ ناساندن.چونكە دەبێتە مایەى ڕیسوایىو پۆشاكى ئاگرین لەڕۆژى زیندوبونەوەدا.
لە كۆتاییدا ؛ خوشكى موسڵمان لەخوا بترسە وچاودێرى بكە، وە بزانە كە ئەمڕۆ كاردەكەیت و موحاسەبەت لەگەڵ ناكرێ، بەڵام بەیانى موحاسەبەیە بەبێ دەرفەت مانى ئەنجامدانى كار.
وە هەموو شتێكى بەنرخ، وەكو مروارییەك ئەگەر بزر بێت یان لەناویش بچێت شوێنى پڕ دەكرێتەوە تەنها تۆ نەبیت كە شوێنت بەهیچ ناگیرێتەوە.
ئەى ئەو خوشكەى ستەمت لەخۆت كردوە، فریو مەخۆ (مەخەڵەتێ) بە ئافرەتانى بێ ئابڕو (بێ شەرم) و هاو شێوەكانیان چونكە خواى گەورە لە بارەیانەوە دەفەرموێت: 
[وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيراً مِنَ الْجِنِّ وَالْأِنْسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لا يَسْمَعُونَ بِهَا أُولَئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُولَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ ] الأعراف:179
واتە:لەڕاستیدا ئەوان تە نها وەكو ئاژەڵ وان بەڵكو گومڕا تریشن لە ئاژەلڕ وە ئەوان ئەهلى ئاگرن).
پێش ئەوەى سەرپێچى خوا بكەیت بیر بكەوە و (لەیادت بێ) كەمى ژیانى دونیا و خێرایى بە سەرچوونى. 
كەمبونەوەى تەمەن و بێ ئەمەكى و تاسەرنەبوونى بۆ هیچ كەسێك.
بڕوانە كەسانى عاشقى دونیا چۆن بێ هۆش و (بێئاگان) لە دەوریدا بە خواردنەوەى تاڵى و سزاى جۆراو جۆر كەمێك ڕادەبوێرن و پیدەكەنن بەڵام دەرەنجام زۆر دەگرین و بێ هیوا دەبن. خواى بەخشندە هیدایەتمان بدات.

م.ئاسودە بایز وە سمرا أحمد. 

زۆرێک لە ئافرەتان وا ڕاهاتوون کە ئاساییە بەلایانەوە لە کاتی شیردان بە منداڵەکانیان باوک و برا و مام سینگیان ببینن، ئایا ئەمە دروستە؟

ئافرەت لەگەڵ مەحڕەمی خۆیدا وەکو ئافرەت لەگەڵ ئافرەتدا بێت وایە، هەر وەکو پەروەردگارمان فەرموویەتی: { وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الْأِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ } [النور:31] 
بەڵام باش نیە ئافرەت سینگی دەر بخات لە کاتی شیردانیدا بە منداڵەکەی لە کاتێکدا کە پیاو لەو شوێنە بێت، ئیللا مەگەر ئەو پیاوە باوکی بێت یاخوود خۆی ئافرەتێکی بە تەمەن بێت و کوڕەکەی دانیشتبێت بۆ نموونە؛ چونکە بەڕاستی دەرخستنی سینگ بە ئامادە بوونی کەسانی تەنانەت مەحڕەمیشدا مەترسی فیتنەی لێ دەکرێت، چونکە بەڕاستی نەفس بەردەوام فەرمان بە خڕاپە دەکات، وە شه‌یتان وه‌ك خوێن به‌لاشەی مرۆڤدا ده‌گه‌ڕێ، هەر بۆیە ئەگەر ئافرەت پێویستی بەوە بوو کە شیر بدات بە منداڵەکەی و پیاوی لە دەورووبەر بوو ئەوا با بە جلەکەی سینگی بشارێتەوە بۆ ئەوەی هیچ کەس لە پیاوان نەیبینن. وەڵامى شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

وە ئایا گەر ئافرەتێک لە نێو هەندێ ئافرەتدا بوو دەتوانێ شیر بدات بەمنداڵەکەى؟
وەڵام : 
ئەگەر پێویستت بەوە بوو شیر بدەیت بە منداڵەکەت و ئافرەت لەو شوێنە هەبوو، ئەوا ئاساییە ئەگەر لە پێش چاو ئافرەتان شیر بە منداڵەکەت بدەیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵ بدە سینگت دابپۆشە باشترە.
وە ئەگەر بچیتە لایەکەوە یاخوود بچیت بۆ ژوورێکی تر ئەوا زۆر باشترە، چونکە ئەمە جۆرێکە لە شەرم کردنێکی باش و خۆپاڕاستنیشە.
وە سەبارەت بە منداڵانیش، ئەوا دەبێت خۆت بپارێزێت لەوانەیان کە تێ دەگەن و دەزانن عەورەت یانی چی.
وە پێویستە لەسەر ئافرەتی چاک ببێتە مامۆستایەک و ڕێگەنیشاندەرێک بۆ خوشکەکانی، بۆ ئەوەی خێر و چاکە بڵاو ببێتەوە لە نێو خەڵکیدا.

ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو کچانەى دواى شوکردن باسى هەڵە و تاوانەکانی ڕابردویان دەکەن بۆ مێردەکانیان؟


ئافرەتی (نا مەحرەم) بێگانە كێ‌یە؟


هەندێ کەس دەڵێن نابێ جلی ئافرەت درێژ بێت بەجۆرێک لە ئەرزەکە بخشێ ئایا ڕاستە؟

هەندێ کەس دەڵێن نابێ جلی ئافرەت درێژ بێت بەجۆرێک لە ئەرزەکە بخشێ ، وەهەنێکی تریش دەڵێن دەبێ بستێک یان زیاتر درێژ بێت واتا بگاتە زەوی ، کامەیان ڕاستە ؟ بە بەڵگەوە بۆم ڕوون بکەنەوە
بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
ئافرەتێك پرسیاری كرد لە (أُمَّ سَلَمَةَ)ی خێزانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) و وتى : إِنِّي امْرَأَةٌ أُطِيلُ ذَيْلِي وَأَمْشِي فِي الْمَكَانِ الْقَذِرِ ؟ فَقَالَتْ أُمُّ سَلَمَةَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیە وسلم) : ((يُطَهِّرُهُ مَا بَعْدَهُ)) [صحيح سنن ابن ماجه 430] 
واتە : من ئافرەتێكم پالێمی جلەكانم درێژ (چۆڕ) دەكەم و بە شوێنی پیسیشدا دەڕۆم ؟ (أُمَّ سَلَمَةَ)یش وتی : پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی : زەوییە پاكەكەی دوای ئەو شوێنە پیسە پاكی دەكاتەوە .
سوودێك : بەڕاستی ئەمەش جێ‌ی تێڕامان و لەسەر ڕاوەستانە بۆ سوود و پەند لـێ‌وەرگرتن لەو ڕوانگەیەوە كەوا ئەم ئافرەتە بەڕێزەی سەردەمی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) چەند پۆشتە بووە بە جۆرێك كەوا پالێمی كراس و عاباكەی ئەوەندە درێژ و شۆڕ بووە تا ئەو ئاستەی كە لە كاتی تێپەڕ بوونیدا پیسیان بەر بكەوێت ، وە بە هەمان شێوە لە فەرموودەیەكی تردا خەمخواردنی ئافرەتانی صەحابەمان بۆ دەردەكەوێت سەبارەت بە پۆشتەیی و دەرنەكەوتنی ئەندامەكانی لاشەیان ئەگەر چی پێكانیشیان بێت وەك لەم فەرموودەیەدا هاتووە : 
عَنِ ابْنِ عُمَرَ (رضی الله عنهما) قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) : ((مَنْ جَرَّ ثَوْبَهُ مِنَ الْخُيَلاَءِ لَمْ يَنْظُرِ اللَّهُ إِلَيْهِ)) ، قَالَتْ أُمُّ سَلَمَةَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ فَكَيْفَ تَصْنَعُ النِّسَاءُ بِذُيُولِهِنَّ ؟ قَالَ : ((تُرْخِينَهُ شِبْرَاً)) ، قَالَتْ : إِذًا تَنْكَشِفَ أَقْدَامُهُنَّ ، قَالَ : ((تُرْخِينَهُ ذِرَاعًا لاَ تَزِدْنَ عَلَيْهِ)) [صحيح سنن النسائي رقم : (5336)] 
واتە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : هەركەسێك جلەكانی شۆڕ كاتەوە بە مەبەستی فیز زلی و لە خۆباییبوونەوە ئەوا خوا ـ ئەوەندە لـێ‌ی ناڕازییە ـ سەیری ناكات ، (أُمُّ سَلَمَة) وتی : ئەی پێغەمبەری خوا باشە ئەی ئافرەتان چی بكەن بە پالێمەكانیان ؟ فەرمووی : یەك بیست شۆڕی دەكەنەوە ، وتی : كەواتە پێكانیان دەردەكەوێت ، فەرمووی : یەك باڵا شۆڕی دەكەنەوە و لەوە زیاتری ناكەن .
بڕوانە بۆ خەمخواردنی ئافرەتانی صەحابە سەبارەت بە پۆشتەیی و دەرنەكەوتنی ئەندامەكانی لاشەیان ئەگەر چی پێ‌كانیشیان بێت ، وە بە پێچەوانەشەوە بڕوانە بۆ لاسایی كردنەوە و چاولێكاری زۆربەی ئافرەتانی ئەم سەردەمە بۆ ئافرەتە بێ‌دین و بەدڕەوشت و رووت و بەرەڵاكان لە كورت كردنەوەی جلەكانیان و دەرخستنی نەك هەر پێكانیان بەڵكو لاقەكانیان بەڵكو ئەژنۆكانیان بەڵكو هەندێكیش لە ڕانیان ! سەرەڕانی دەرخستنی قۆڵ و سەر و مل و گەردن و بەڵكو سنگ و هەندێك لە مەمكەكانیشیان !!!
ئافرەتانی صەحابە ڕازی نابن بە شۆڕ كردنەوەی پالێمی جلەكانیان بە ئەندازەی یەك بیست لە خوار قولەپێ‌یانەوە بەڵكو دەڵێن : ئەگەر ئەوەندە شۆڕ بكرێتەوە ئەوا پێ‌كانیان دەردەكەوێت و تاوانبار دەبن ، بۆیە داوایان كرد كە مۆڵەتیان پێ‌بدرێت بە زیاتر شۆڕ كردنەوەی پالێمی جلەكانیان تاوەكو رێیان پێ‌درا بە شۆڕ كردنەوەی بە ئەندازەی باڵێك (واتە : دوو بست) لە خوار قولەپێ‌یانەوە ، بەڵام ئافرەتانی ئاخرزەمان ئێستا پالێمی جلەكانیان كورت دەكەنەوە بۆ سەرووی قولەپێ‌یان بە ئەندازەی یەك بیست بەڵكو بە ئەوەندش كورتی ڕازی نابن بۆیە كورت تری دەكەنەوە بە ئەندازەی باڵێك (واتە : دوو بست) لە سەرووی قولەپێ‌یانەوە ئەگەر زیاتریش نەبێت بۆ ئەوەی لاق و بەڵكو ئەژنۆ و بەڵكو هەندێك لە ڕانیشیان دەركەوێت !!! 
ـ شێخ ئەلبانی سەبارەت بەم فەرموودەیە فەرموویەتی : (وفي الـحديث دليل على أنَّ قَدَمَي المرأة عورة ، وأن ذلك كان معروفا عند النساء في عهد النبوة) [سلسلة الأحاديث الصحيحة : (1 / 827)] واتە : ئەم فەرموودەیە بەڵگەی ئەوەی تێدایە كەوا هەردوو پێ‌ی ئافرەت عەورەتن و ئەوەش شتێكی زانراو بووە لای ئافرەتان لە سەردەمی پێغەمبەراتیدا .

مامۆستا محمد عبدالرحمن

ئەگەر ژن مێردەکەى بۆ نوێژى بەیانى خەبەر نەکاتەوە تاوانبار دەبێت؟

ئایا من تاوانبار دەبم كە مێردەكەم بەئاگا نەهێنمەوە بۆ نوێژ ، چونكە ئەو كە خەوت نایەوێت هیچ كەسێك بەخەبەری بكاەوە ، وە پێی ووتوم: كەسی خەوتوو عوزری هەیە هەتاوەكو بەخەبەر دێتەوە؟

ئایا كار بەفەرموودەی لاواز (ضعيف) دەكرێت؟

ئایا كار بەفەرموودەی لاواز (ضعيف) دەكرێت وەكو هەندێك دەڵێن كاركردن بە فەرموودەی لاواز لە فەزڵ و گەورەیی كردەوەكان (فضائل الأعمال) ئاسایی یە ؟

مەبەست چیە بە فەرموودەی آحاد ؟ وە ئایا وەر دەگیرێت لە بابەتی بیرو باوەڕدا ؟


کەسانێک دەڵێن : فەرموودەی آحاد بۆ چەسپاندانی بیروباوەڕ بەکار نایەت چونکە هەواڵەکانی گوماناوین وەڵامى ئێوە چیە ؟

کەسانێک دەڵێن : فەرموودەی آحاد بۆ چەسپاندانی بیروباوەڕ بەکار نایەت ، چونکە فەرموودەی ئاحاد
هەواڵەکانی گوماناوین و یەقین و دڵنیایی نابەخشێت ، وەڵامی ئێوە چیە بۆ ئەم قسەیە؟

چیاوازى لە نێوان فەرموودەی قودسی و قورئان چیە ؟


ڕاستى و دروستى ئەو فەرمودەیەى کە (ملک الموت) لەکاتی گیانکێشانى ئافرەتێک دەگرى و بۆ پیاوێکى پیریش پێ دەکەنێ چیە؟ ئایا ئەم فەرمودەیە صەحیح و ڕاستە؟ لەکاتێکدا لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێتەوە بە بێ ئەوەى ئاماژە بە صەحیح بونى بکرێت خواى گه‌وره‌ فریشته‌ى گیان كێشانى نارد تا گیانى ئافره‌تێك بكێشێ ، كاتێ سه‌یرى كرد بینى ئافره‌تێكى ته‌نهایه‌ و مناڵێكى شیره‌ خۆره‌ى لایه‌ و له‌ بیابانێكن و كه‌سیان نیه‌ ؟ كه‌ئه‌م دیمه‌نه‌ى بینى سۆزى بۆ مناڵكه‌ جوڵا و ئه‌بێ فه‌رمانى خواش جێ به‌جێ بكات ، ئا له‌ویا خۆى پێ نه‌گیرا وفرمێسك له‌چاوانى هاته‌خوار و ده‌ستى كرد به‌گریان....ڕوحى دایكه‌كه‌ى كێشاو ڕۆیشت. پاش ماوه‌یه‌كى زۆر خواى گه‌وره‌ ناردى بۆ كێشانى گیانى پیاوێك ، كاتێ كه‌پیاوه‌كه‌ى بینى ، سه‌یرى كرد زۆر پیر و به‌ته‌مه‌نه‌ لاى ئاسنگه‌رێ دانیشتوه‌ وداوا له‌ ئاسنگه‌ره‌كه‌ ده‌كات كه‌ قاعیده‌یه‌كى باش بۆ دارده‌سته‌كى واته‌ گۆچانى ده‌ستى دروست بكات له‌ ئاسن و بۆماوه‌یه‌كى زۆر خۆى بگرێت واته‌ ئه‌وه‌نده‌ پته‌و بێت به‌شى چه‌ندین ساڵ بكات ... ئا له‌م ساته‌دا خۆى پێ نه‌گیرا و ده‌ستى كرد به‌ پێكه‌نین و سه‌رسورمان به‌هۆى ئه‌و سووربونه‌ى پیاوه‌ پیره‌كه‌ بۆ ژیان و هیوا درێژى سه‌رڕاى ئه‌م ته‌مه‌نه‌ زۆره‌ و پیرى و چه‌مانه‌وى ، وه‌ته‌نها چه‌ند ساتێكى ژیانى ماوه‌ و ماڵئاواى له‌ دنیا ئه‌كا .. ئا له‌وێدا خواى گه‌وره‌ پێى ووت ( سوێند به‌ گه‌وره‌یى و به‌رزیم ئه‌وه‌ى تۆى خسته‌ گریان ، هه‌ر ئه‌وه‌ش تو خسته‌ پێكه‌نین) به‌ڵێ ئه‌و مناڵه‌ى كه‌بۆى گریا له‌ كاتى گیان كێشانى دایكى ، هه‌ر ئه‌و پیره‌ بوو كه‌خستیه‌ پێكه‌نین بۆ سوربونى له‌ ژیان و هیوا درێژى. ئەم فەرمودەیە زیاتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێتەوە بەڵام ڕاست نیە و هیچ سەنەدێکى نیە لەپێغەمبەرى خواوە صلى الله عليه وسلم بۆیە دروست نیە کەوا بڵاوبکرێتەوە ، و ئەوکەسانەش کە بەناوى پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم فەرمودەى زەعیف و مەوزوع بڵاو دەکەنەوە هەڕەشەى توندیان لێ کراوە ، بۆیە دەبێ موسڵمانان زۆر زۆر ئاگادار بن کە بڵاوکردنەوەى چیرۆک و فەرمودەى مەوزوع و لاواز چونکە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى : «إن كذبًا علي ليس ككذب على أحد، من كذب علي متعمدًا فليتبوأ مقعده من النار» رواه البخاري (1229) واتە: درۆكردن بە ناوی منەوە وەك دەمهەڵبەستن نیە بە دەم كەسی ترەوە، جا هەركەس بە ئەنقەست درۆم بە دەمەوە بكات، ئەوا شوێنی خۆی لە ئاگر مسۆگەر بكات». هەروەها ئەفەرموێ: «لا تكذبوا علي، فإنه من كذب علي فيلج النار» رواه البخاري (106). واتە: «درۆم بە دەمەوە مەكەن، چونكە هەركەس درۆم بە دەمەوە بكات، بێگومان دەڕواتە ئاگرەوە». هەروەها ئەفەرموێ: «من حدث عني بحديث يَرى [وفي رواية: يُرى] أنه كذب فهو أحد الكاذبَيْنِ [وفي رواية: الكاذبِيْنَ]» رواه مسلم . واتە: «هەركەس حەدیسێكم لێ بگێڕێتەوە وبزانێت [ڕیوایەتەكەی تر: وا گومان ببیات] درۆیە ، ئەوا یەكێكە لە دو درۆزنەكە (ئەوەی درۆكەی كردوە لەگەڵ گوازەرەوەكەی) [ڕیوایەتەكەی تر: ئەوا یەكێكە لە درۆزنەكان (لەوانەی ئەم درۆیەیان گواستۆتەوە)]». ئەم هەڕەشانە دەبێ وامان لێ بکات لەمەودوا بەتایبەت لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هیچ فەرمودەیەک لە خۆمانەوە بڵاونەکەینەوە تاوەکو دڵنیا نەبین لەوەى کە صەحیحە و ڕاستە

ڕاستى و دروستى ئەو فەرمودەیەى کە (ملک الموت) لەکاتی گیانکێشانى ئافرەتێک دەگرى و بۆ پیاوێکى پیریش پێ دەکەنێ چیە؟

ئایا ئەم فەرمودەیە صەحیح و ڕاستە؟ لەکاتێکدا لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێتەوە بە بێ ئەوەى ئاماژە بە صەحیح بونى بکرێت
خواى گه‌وره‌ فریشته‌ى گیان كێشانى نارد تا گیانى ئافره‌تێك بكێشێ ، كاتێ سه‌یرى كرد بینى ئافره‌تێكى ته‌نهایه‌ و مناڵێكى شیره‌ خۆره‌ى لایه‌ و له‌ بیابانێكن و كه‌سیان نیه‌ ؟
كه‌ئه‌م دیمه‌نه‌ى بینى سۆزى بۆ مناڵكه‌ جوڵا و ئه‌بێ فه‌رمانى خواش جێ به‌جێ بكات ، ئا له‌ویا خۆى پێ نه‌گیرا وفرمێسك له‌چاوانى هاته‌خوار و ده‌ستى كرد به‌گریان....ڕوحى دایكه‌كه‌ى كێشاو ڕۆیشت.
پاش ماوه‌یه‌كى زۆر خواى گه‌وره‌ ناردى بۆ كێشانى گیانى پیاوێك ، كاتێ كه‌پیاوه‌كه‌ى بینى ، سه‌یرى كرد زۆر پیر و به‌ته‌مه‌نه‌ لاى ئاسنگه‌رێ دانیشتوه‌ وداوا له‌ ئاسنگه‌ره‌كه‌ ده‌كات كه‌ قاعیده‌یه‌كى باش بۆ دارده‌سته‌كى واته‌ گۆچانى ده‌ستى دروست بكات له‌ ئاسن و بۆماوه‌یه‌كى زۆر خۆى بگرێت واته‌ ئه‌وه‌نده‌ پته‌و بێت به‌شى چه‌ندین ساڵ بكات ...
ئا له‌م ساته‌دا خۆى پێ نه‌گیرا و ده‌ستى كرد به‌ پێكه‌نین و سه‌رسورمان به‌هۆى ئه‌و سووربونه‌ى پیاوه‌ پیره‌كه‌ بۆ ژیان و هیوا درێژى سه‌رڕاى ئه‌م ته‌مه‌نه‌ زۆره‌ و پیرى و چه‌مانه‌وى ، وه‌ته‌نها چه‌ند ساتێكى ژیانى ماوه‌ و ماڵئاواى له‌ دنیا ئه‌كا .. ئا له‌وێدا خواى گه‌وره‌ پێى ووت ( سوێند به‌ گه‌وره‌یى و به‌رزیم ئه‌وه‌ى تۆى خسته‌ گریان ، هه‌ر ئه‌وه‌ش تو خسته‌ پێكه‌نین) به‌ڵێ ئه‌و مناڵه‌ى كه‌بۆى گریا له‌ كاتى گیان كێشانى دایكى ، هه‌ر ئه‌و پیره‌ بوو كه‌خستیه‌ پێكه‌نین بۆ سوربونى له‌ ژیان و هیوا درێژى.
ئەم فەرمودەیە زیاتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێتەوە بەڵام ڕاست نیە و هیچ سەنەدێکى نیە لەپێغەمبەرى خواوە صلى الله عليه وسلم
بۆیە دروست نیە کەوا بڵاوبکرێتەوە ، و ئەوکەسانەش کە بەناوى پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم فەرمودەى زەعیف و مەوزوع بڵاو دەکەنەوە هەڕەشەى توندیان لێ کراوە ، بۆیە دەبێ موسڵمانان زۆر زۆر ئاگادار بن کە بڵاوکردنەوەى چیرۆک و فەرمودەى مەوزوع و لاواز چونکە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى : 
«إن كذبًا علي ليس ككذب على أحد، من كذب علي متعمدًا فليتبوأ مقعده من النار» رواه البخاري (1229) واتە: درۆكردن بە ناوی منەوە وەك دەمهەڵبەستن نیە بە دەم كەسی ترەوە، جا هەركەس بە ئەنقەست درۆم بە دەمەوە بكات، ئەوا شوێنی خۆی لە ئاگر مسۆگەر بكات».
هەروەها ئەفەرموێ: «لا تكذبوا علي، فإنه من كذب علي فيلج النار» رواه البخاري (106). واتە: «درۆم بە دەمەوە مەكەن، چونكە هەركەس درۆم بە دەمەوە بكات، بێگومان دەڕواتە ئاگرەوە».
هەروەها ئەفەرموێ: «من حدث عني بحديث يَرى [وفي رواية: يُرى] أنه كذب فهو أحد الكاذبَيْنِ [وفي رواية: الكاذبِيْنَ]» رواه مسلم . واتە: «هەركەس حەدیسێكم لێ بگێڕێتەوە وبزانێت [ڕیوایەتەكەی تر: وا گومان ببیات] درۆیە ، ئەوا یەكێكە لە دو درۆزنەكە (ئەوەی درۆكەی كردوە لەگەڵ گوازەرەوەكەی) [ڕیوایەتەكەی تر: ئەوا یەكێكە لە درۆزنەكان (لەوانەی ئەم درۆیەیان گواستۆتەوە)]».

ئەم هەڕەشانە دەبێ وامان لێ بکات لەمەودوا بەتایبەت لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هیچ فەرمودەیەک لە خۆمانەوە بڵاونەکەینەوە  تاوەکو دڵنیا نەبین لەوەى کە صەحیحە و ڕاستە

ڕاستى و دروستى ئەو فەرمودەیەمان بۆ ڕونبکەنەوە کە جوبریل بە زمانى کوردى بە فاطمە دەڵێ میمکە مەمەد لە ماڵە

تاوانی كەسێك چیە كە شتێك بە ناوی پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم بڵاو بكاتەوە بە بێ ئەوەی بزانێ صەحیحە یان ضعیف؟ چونكە مامۆستایەک لە وتارى هەینى دا باس لە فەرمودەیەک دەکات کە جوبرەئیل علیه السلام لە دەرگای ماڵی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەدات و بە كوردی قسە دەكات و بە فاطمة دەفەرموێ: میمكە مەمەد لەماڵە؟!!!!
الحمد لله رب العالمين، اللهم صل وسلم وبارك وأنعم على عبدك ورسولك محمد وعلى آله وأصحابه وأتباعه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين. أما بعد:
بەڵێ، وتەی ئەو مامۆستایەمان بینی كە باسی ڕیوایەتێك دەكات ودەقەكەی بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە، من تەنها ئەو بەشەی وتەكەیم بینیوە -پاشانیش دەقی نوسینەكەی د.سەلام ناوخۆش وەك خۆی باسدەكەین كە ئەم مامۆستایە لێوەی دەگێڕێتەوە-:
«پرۆفیسۆر د.سەلام ناوخۆش ... لەم ماوەیەدا كتێبێكی بەهێزی دەركردوە بە ناونیشانی: «كوردستانی ساسانی وكوردستانی ڕۆمی»، لە ب1 ل68 ئەفەرموێ: ڕۆژێ حەزرەتی فاتمە لە باوكی دەپرسێ (پێغەمبەر) صلى الله عليه وسلم: ئایا زمانی غەیری عەرەبی هەیە لە دونیادا باوە گیان؟ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: بەڵێ كچم، زمانی غەیرە عەرەبیش زۆرە لە جیهاندا، بۆ نمونە: زمانی كوردی. ئەڵێ: باوە گیان جا كوردی چ زمانێكە؟! لەو كاتەدا لە دەرگای دەدرێت، فاتیمە دەچێت دەرگاكە بكاتەوە، یەكێك لەبەر دەرگایە (ئینسانێك) پێی دەڵێ: میمكە «مەمەد» لە ماڵە؟ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ئەوە جوبریلە لەسەر شكڵی ئینسان هاتوە بە زمانی كوردی قسە دەكات، پێی بڵێ: بەڵێ «مەمەد» لە ماڵە. میمكە: یەعنی: دادە «مەمەد» لە ماڵە. ئەها ئێستا زۆر جار بیرم لێكردۆتەوە باشە بۆ كورد ناوی «مەمەند»ی هەبوە، ناوی: «مەمەد»ی هەبوە، «حەمەد»ی هەبوە، ئەوە بە كوردی هەر ناوی «محەمەد»ە» ت.و.
دەقەكەشی لەلای د. سەلام ناوخۆش بەم شێوەیەیە –بێ دەستكاری-:
«ئەوەتە محەمەد مەلا مەحمود 2014 لە «ل82-83»ی كتێبی «كورد لە سەردەمی پێغەمبەردا» لە عەلی ئەكبەر دەگوازێتەوە كە لە «ل180»، «فصل الدال المهملة» دا دەڵێ: «ڕۆژێ حەزرەتی فاتمە خوای لێ ڕازی بێت لە پێغەمبەری باوكی پرسی: ئایا زمانی غەیری عەرەبی هەیە؟ پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم فەرمووی : بەڵێ زۆرە، وەكو زمانی كوردی. فاتیمەش سەری سوڕما ئاخۆ دەبێ كوردی چ زمانێك بێت! لەو كاتەدا یەكێك لە دەرگای دا حەزرەتی فاتیمە چوو دەرگای كردەوە، سەیری كرد پیاوەكە وتی: میمكە زەحمەت نەبێ «مەمەد» لە ماڵە؟ پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم فەرمووی: ئەوە زمانی كوردییە و ئەوەش جوبرەئیلە، بڕۆ، بڵێ: «مەمەد» لە ماڵە»....».
پاشان باسی ئەوە دەكات كە پەیامبەر جلوبەرگی كوردی لەبەر كردوە، وئەڵێ: 
«جابانی كوردی لە ل19ی «كورد لە فەرهەنگی شیعەدا» دەنووسێت: «شێخی ئەلبانی ئەو فەرموودەی بە «حەسەن» داناوە و ئیبن حەجەریش لە «فتح الباری» باسی دەكات هەروەها ئەسڵی چیرۆكەكەش لە «بوخاری»دا هاتووە» ت.و.
جا شتیوان بەخوا تیشكێك دەخەمە سەر ئەم بابەتە تا ببێتە ڕونكردنەوەی ئەو بابەتە ووەڵامێك بۆ ئەو پرسیارەش، وبەرچاو ڕۆشنیەك بداتە خۆێنەرانی كورد وئەوانەی كە مەبەستیانە حەقیقەت وڕاستی ئەو روداوە وهاوشێوەكانی بزانن:
• ئێمە سەرباری گومانی خێر بردنمان كە لەوانەیە نیەتی باش پاڵنەر بوبێت بۆ ئەم كارە وهاوشێوەكانی، بەڵام نابێت نیەتباشی مرۆڤ ببات بەسەر هەڵەدا، چەندەها كەس هەیە نیەتی خێری هەیە وبەڵام خێر ناپێكێت، بەڵكو زۆربەی ئەهلی بیدەع نیەتی باش -وەك دەردەكەوێت- پاڵی پێوە ناون لەو بیدعانەی كردویانە، وەكو شیعە لە خۆشویستنی ئالو بەیت، وقەدەریەكان لە نكوڵیكردنی قەدەر وخەلقی خوا بۆ كردەوەكانی ئادەمیزاد، وخەوارج ولە خروج ونكوڵیكردن لە شەفاعەت وبە خالددانانی ئەنجامدەری تاوانی گەورە، وجەهمیەكان لە نكوڵیكردنی ناو وسیفەتەكان، وموعتەزیلەكان لە نكوڵیكردن لە سیفەتەكان وهتد ئەو گروپ وشتانەی تر بە ناهەق بڕوایان پێبوە.
• پاشان هەق نە بە درۆكردن سەر دەكەوێت نە پێویستی بە درۆكردنە، بەڵام بەداخەوە هەمیشە كۆمەڵێك هەبون وهەن، هەم لە مێژوی ئیسلامدا وهەم ئێستاش، چونكە پێیان وایە ئیسلام نوقصانە –وەك دەردەكەوێت- بۆیە پێیان ڕەوایە درۆ بكەیت بە دەم پەیامبەرەوە بەڵام لە دژی نا، لە بەرژوەندی ئەو، لە دژی ئیسلام نا، بەڵكو لەبەر خاتری، ئەمەش بێگومان حەرام ودرۆ وگومڕاییە.
• حافـظـی عێڕاقی بە ڕەگەز كوردی ڕازیانی (لە دایكبوی 725 كۆچی - ولە 806 كۆچی وەفاتی كردوە، بەرامبەر 1325 - 1404 زاینی) لە ئەلفیەكەی خۆیدا كە سەرەتاكەی بەم شێوە دەستپێدەكات:
يَقُوْلُ رَاجِي رَبِّهِ المُقْتَدِرِ    عَبْدُ الرَّحيمِ بنُ الحُسَيْنِ الأَثَريْ

واتا: عەبدولڕەحیمی كوڕی حوسەینی ئەسەری (سەلەفی) ئەڵێ، كە ئومێددارە بە میهرەبانی پەروەردگارە بە تواناكەی: 
ئەڵێ:
وَالوَاضِعُوْنَ لِلحَدِيْثِ أضْرُبُ             أَضَرُّهُمْ قَوْمٌ لِزُهْدٍ نُسِبُوا

قَدْ وَضَعُوْهَا حِسْبَةً، فَقُبِلَتْ              مِنْهُمْ، رُكُوْناً لَهُمُ ونُقِلَتْ
فَقَيَّضَ اللهُ لَهَا نُقَّادَهَا                          فَبَيَّنُوا بِنَقْدِهِمْ فَسَادَهَا
نَحْوَ أبي عِصْمَةَ إذْ رَأَى الوَرَى            زَعْمَاً نَأوْا عَنِ القُرَانِ، فافْتَرَى
لَهُمْ حَدِيْثَاً في فَضَائِلِ السُّوَرْ           عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ، فبئسَمَا ابْتَكَرْ
... وَجَوَّزَ الوَضْعَ -عَلَى التَّرْغِيْبِ-      قَوْمُ ابنِ كَرَّامٍ، وَفي التَّرْهِيْبِ
واتە:
حەدیس هەڵواسان تا حەز كەی زۆرن       خواناسەكانیان خراپترین جۆرن

نیەتیان خوا بو لە هەڵواسینی                 خەڵكیش وەریان گرت بێ پشكنینی
تا كەڵە پیاوان لێی ڕاست بونەوە            ڕاست وبێكەڵكیان بۆ جیاكردنەوە
وەك ئەبو عیصمە كە خەڵكی بینی            لە قورئان دورن، درۆی هەڵچنی
لەبارەی فەزڵی گشت سورەتەكان               لە عەبدوڵاوە، خراپی دا هێنان
حەدیس هەڵواسین بۆ ترس یا هاندان     هیچ قەیدی نیە لای كەرڕامیەكان
جا ئەمانەی كە لەبەر خوا حەدیس هەڵدەواسن، ئەگەر چی بەهۆی چاكی سەر وسیمایانەوە، یا دینداری ودونیا نەویستی زاهریانەوە، خەڵك بێ پشكنین وتوێژینەوە ولێكۆڵینەوە وەری حەدیسەكانیان وەردەگرن، بەڵام كۆمەڵێك كەڵە پیاو هەیە خوا تبارك وتعالی دەیانێرێت بۆ جیاكردنەوەی پاك وپیس، بۆیە لە كۆن وتازە بەم ئەركە هەستاون.
جا لەوانەشی كە حەدیسی لەبەر پاداشت وئەجر هەڵواسی، كەسێك بو بەناوی: «ئەبو عیصمە نوحی كوڕی ئەبو مەریەمی مەروەزی»، دادوەری ناوچەی «مەڕو»، ئەوەتا «حاكم» بەسەنەدەكەی خۆی دەگێڕێتەوە، لە ئەبو عەمماری مەروەزیەوە، كە بە ئەبو عیصمە وتراوە: «ئەمەت لە كوێ بو، ئەڵێی: لە عیكریمەوە لە ئیبن عەبباسەوە، لەبارەی فەزڵی سورەت بە سورەتی قورئان حەدیس دەگێڕیتەوە! لە كاتێكدا خوێندكارەكانی عیكریمە شتی وا شك نابەن؟؟!! ئەویش وتی: تەماشام كرد خەڵك پشتیان لە قورئان كردوە، خۆیان سەرقاڵكردوە بە فیقهی ئەبو حەنیفە ومەغازی ئیبن ئیسحاقەوە، بۆیە ئەم حەدیسەم لەبەر خوا هەڵواسی.
هەروەها كەسێكی تریش هەبوە بە ناوی مەیسەرەی كوڕی عەبد ڕەببەوە، وەك ئیبن حیببان لە پێشەكی «تاريخِ الضُّعفاءِ» ەكەیدا دەگێڕێتەوە لە «عبدالرحمنی كوڕی مەهدی»ەوە، ئەڵێ: «بە مەیسەرەم وت: ئەم حەدیسانەت لە كوێوە هێناوە: كێ ئەوە بخوێنێت ئەوە وئەوەی بۆ هەیە؟! وتی: خۆم دامنا ودروستمكرد تا خەڵك هانبدەم بۆ خوێندنیان».
هەروەها -وەك ئیبن حیببان باس دەكات-: موئەممەل «المؤمَّل»ی كوڕی ئیسماعیل دەگێڕێتەوە ئەڵێ: شێخێك حەدیسێكی بۆ گێڕامەوە، منیش پێموت: كێ بۆی گێڕایتەوە؟! وتی: پیاوێكی خەڵكی «مەدائن» ناوی فڵانە وهێشتا لە ژیاندایە، منیش خۆم گەیاند پێی، وتم: كێ بۆی گێڕایتەوە؟! وتی: شیخێكی خەڵكی «واسط» ناوی فڵانە وهێشتا لە ژیاندایە، منیش ڕۆیشتم بۆلای، وتم: كێ بۆی گێڕایتەوە؟! وتی: شیخێكی خەڵكی «بەصــڕە» ناوی فڵانە وهێشتا لە ژیاندایە، منیش ڕۆیشتم بۆلای، وتم: كێ بۆی گێڕایتەوە؟! وتی: شیخێكی خەڵكی «عەبادان» ناوی فڵانە وهێشتا لە ژیاندایە، منیش ڕۆیشتم بۆلای، وتم: كێ بۆی گێڕایتەوە؟! ئەوەبو دەستی گرتم وبردمیە ماڵێكەوە، تەماشا دەكەم خەڵكێكی سۆفی لێیە، وشێخێكیان لەگەڵدایە، وتی: ئا ئەم شێخە بۆی گێڕاومەتەوە، وتم: ئەی شێخ كێ بۆی گێڕایتەوە؟! وتی: كەس بۆی نەگێڕاومەتەوە، بەڵام بینیمان خەڵك پشتیان لە قورئان كردوە، ئێمەش ئەم حەدیسانەمان دروستكرد بۆ ئەوەی ڕو لە قورئان بكەن».
جا ئەمانە وهاوشێوەكانیان لە وەڵامی حەدیسەكانی پێشودا كە نابێت درۆ بكەیت بە دەم پەیامبەرەوە صلى الله عليه وسلم وەك حەدیسی: «مَنْ كَذَبَ عليَّ». ئەڵێن: حەدیسەكە ئەفەرموێ: «عليَّ». بەڵام ئێمە: «نكذب له» لە پێناوی ئەو، وبەرژەوەندی ئەو، وبەهێزكردنی شەرعەكەی درۆ دەكەین، نەك «علیه». بۆیە ئێمە ناگرێتەوە، ئەمەش گومڕاییەكی ئاشكرایە. نسألُ اللهَ السلامةَ من الخِذْلانِ.
• وخراپترین وگەورەترین درۆكان، درۆكردنە بە ناوی وەحیەوە، بەشێكی وەحیش بریتیە لە وتەی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم، پەیامبەر صلى الله عليه وسلم ئەفەرموێ: «إنَّ أعظمِ الفِرى أن يقولَ الرجل على رسولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم ما لم يقُلْ». واتە: « بەڕاستی لە مەزنترین درۆكان ئەوەیە، قسەیەك بكرێت بەدەم پەیامبەرەوە ونەیوتبێت».
• زانایانیش جیاوازیان هەیە ئایا ئەو كەسەی درۆ بكات بە دەم پەیامبەرەوە كافرە یان تاوانێكی گەورەیە ولەناوبەرە وپێی كافر نابێت مەگەر بە حەڵاڵی بزانێت، بۆچونی یەكەمیش هی جوەینی شافعیە وهەندێكی تری زانایانە، ئەوەی دووەمیش بۆچونی جمهوری زانایانە.
• لەم بارەشەوە پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەفەرموێ: «إن كذبًا علي ليس ككذب على أحد، من كذب علي متعمدًا فليتبوأ مقعده من النار» رواه البخاري (1229) واتە: درۆكردن بە ناوی منەوە وەك دەمهەڵبەستن نیە بە دەم كەسی ترەوە، جا هەركەس بە ئەنقەست درۆم بە دەمەوە بكات، ئەوا شوێنی خۆی لە ئاگر مسۆگەر بكات». هەروەها ئەفەرموێ: «لا تكذبوا علي، فإنه من كذب علي فيلج النار» رواه البخاري (106). واتە: «درۆم بە دەمەوە مەكەن، چونكە هەركەس درۆم بە دەمەوە بكات، بێگومان دەڕواتە ئاگرەوە». هەروەها ئەفەرموێ: «من حدث عني بحديث يَرى [وفي رواية: يُرى] أنه كذب فهو أحد الكاذبَيْنِ [وفي رواية: الكاذبِيْنَ]» رواه مسلم . واتە: «هەركەس حەدیسێكم لێ بگێڕێتەوە وبزانێت [ڕیوایەتەكەی تر: وا گومان ببیات] درۆیە ، ئەوا یەكێكە لە دو درۆزنەكە (ئەوەی درۆكەی كردوە لەگەڵ گوازەرەوەكەی) [ڕیوایەتەكەی تر: ئەوا یەكێكە لە درۆزنەكان (لەوانەی ئەم درۆیەیان گواستۆتەوە)]». 
• هەروەها ئەگەر بمانەوێ ئەتوانین بە ڕاست؛ ڕاستیەكانمان بۆ خەڵك ڕون بكەینەوە، وبەهەق ئەو پەیامە هەقەی خۆمان بگەیەنین، چونكە هەم هەڵەیە، هەم هەرگیز ناتوانین بیدعە چارەسەر بكەین بە بیدعە، یا كوفر چارەسەر بكەین بە كوفر، شیرك بە شیرك چار بكەین، درۆ عیلاج بكەین بە درۆ...
جا هەمیشە هەمو لاریەك بە ڕێكی چار دەبێت... بۆیە زۆر پیویستە پابەندی ئەمە بین...
 بۆ نمونە لەم باسەدا -كە مەبەستە شەریفەكەش ئەوەیە-: میللەتی كورد ببەسترێتەوە بە ئیسلامەوە لە ڕووی مێژوەوە وسەلماندنی ئەوەی پەیامبەر ڕقی لە كورد نەبوە ودۆستیان بوە ... هتد ئەو جۆرە مەبەستانە...، دەتوانین ئەم هەقیقەتە بە چەندین هەق بسەلمێنین بێئەوەی ناهەقی وناڕاستیەك بڵێین بە ناوی پەیامبەرەوە صلى الله عليه وسلم، لەوانە:
1. لە خزمەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم وشەی كوردی بەكارهێنراوە.
2. هەروەها پەیامبەر صلى الله عليه وسلم جلی كوردیشی لەبەر كردوە -جلی كوردی ئەوكاتە-: ئەوەتا ئەبوداود لە سونەنەكەی خۆیدا حەدیسێك دەگێڕێتەوە و شێخی ئەلبانی بە حەسەنی داناوە و ئیبن حەجەریش لە فتح الباری باسی دەكات ، ئەسڵی چیرۆكەكەش لە بوخاریدا هاتووە دایكمان عائیشە ئەفەرموێ: : «صَلَّى رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم فِي خَمِيصَةٍ لَهَا أَعْلَامٌ، فَقَالَ: شَغَلَتْنِي أَعْلَامُ هَذِهِ، اذْهَبُوا بِهَا إِلَى أَبِي جَهْمٍ، وَأْتُونِي بِأَنْبِجَانِيَّتِهِ. حَدَّثَنَا عُبَيْدُ اللَّهِ بْنُ مُعَاذٍ حَدَّثَنَا أَبِي حَدَّثَنَا عَبْدُ الرَّحْمَنِ -يَعْنِي ابْنَ أَبِي الزِّنَادِ- قَالَ سَمِعْتُ هِشَامًا يُحَدِّثُ عَنْ أَبِيهِ عَنْ عَائِشَةَ بِهَذَا الْخَبَرِ، قَالَ: وَأَخَذَ كُرْدِيًّا كَانَ لِأَبِي جَهْمٍ» جارێكیان ئەبوجەهم كراسێك بە دیاری دەنێرێت بۆ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم كە ڕەسولی خوا نوێژی پێوە دەكات مەشغوڵی دەكات، -چونكە جل و بەرگەكە سادە نەبووە خەت خەت بووە ، نیشانەی پێوە بووە- ، جا ئەوەی بۆ دەنێرێتەوە و كراسێكی كوردی لە جیاتی لەبەر دەكات ، كراسە كوردیەكە بە باشتر ئەزانێ لەوەی پیشوتر-..
لە كاتێكدا ئەو جابانی كوردیەی ئەو باسی دەكات، گەڕاینەوە بۆ كتێبەكەی «كورد لە فەرهەنگی شیعەدا» لە ل18-19ی دا باسی ئەمەی كردوە، ئیتر چ پێویست دەكات بە ڕیوایەتی درۆ وهەڵبەستراو؟!
3. هەروەها یار ویاوەر وسەحابیەكی پەیامبەرمان صلى الله عليه وسلم هەیە بەناوی جابانی كوردی ، كە ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە ناوی كورد ئا بەو شێوازە بەو تەركیبە پێش هاتنی ئیسلامیش بەكارهێنراوە، بەڵام چونكە میللەتی كورد بە هاتنی ئیسلام لە مێژوودا بە شێوەیەكی بەرچاو دەركەوت و لەوەو پێش ناوی بە شێوەیەكی بەرچاو نەهێنراوە و هەمیشە فەرامۆشكراوە ، بۆیە بە هاتنی ئیسلام دەبینی مێژووی كورد و ناوی كوردیش بوژانەوەیەكی بەرچاو بە خۆوە دەبینێت. جا ئەبو نوعەیمی ئەصبەهانی لە «معرفة الصحابة» دا باسی هاوەڵێك دەكات كە كورد بووە. ولە ژێر ناونیشانی: «هاوەڵێك كە كوڕەكەی میمونی كوردیە و لە باوكیەوە حەدیسی لە پێغەمبەرەوە گێڕاوەتەوە، و وتراوە: ناوی: جابانە»، ئەڵێت: حدثنا سليمان بن أحمد ، ثنا محمد بن علي بن زيد الصائغ ، ثنا أحمد بن عمر العلاف الرازي قال: ثنا أبو سعيد مولى بني هاشم عن أبي خلدة قال: سمعت ميمونًا الكـــردي -وهو عند مالك بن دينار -، فقال له مالك بن دينار: ما للشيخ لا يحدث عن أبيه؟! فإن أباك قد أدرك النبي صلى الله عليه وسلم، وسمع منه، فقال ميمون: كان أبي لا يحدثنا عن النبيصلى الله عليه وسلم مخافة أن يزيد أو ينقص، وقال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «من كذب علي متعمدا فليتبوأ مقعده من النار ». 
واتـە: «سولەیمانی كوڕی ئەحمەد بۆیگێڕاینەوە ، موحەممەدی كوڕی عەلی كوڕی زەیدی كوڕی صائغ بۆیگێڕاینەوە ، موحەممەدی كوڕی عومەری عەللافی ڕازی بۆیگێڕاینەوە ، ئەڵێت: ئەبو سەعیدی مەولای بەنی هاشم لە ئەبو خەلدەوە بۆیگێڕاینەوە ، ئەڵێت: مەیمونی كوردی لە لای مالكی كوڕی دینار بوو ، گوێم لێبوو مالكی كوڕی دینار لێی پرسی: ئەرێ ئەو شێخە چیەتی لە باوكیەوە حەدیس ناگێڕێتەوە، خۆ باوكت پەیامبەری خوای صلى الله عليه وسلم بینیووە و حەدیسی لێوە بیستووە ؟! مەیمونیش وتی: باوكم حەدیسی بۆ نەدەگێڕاینەوە لە ترسی ئەوەی نەوەك زیاد و كەمی لێبكات و نەزانێ ، جا ئەیوت: گوێم لە پێغەمبەری خوابوە صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: «هەركەس درۆم بە دەمەوە بكا بە ئەنقەست ، ئەوا با شوێنی خۆی لە ئاگر مسۆگەر بكات».
هەیسەمی ئەڵێت: ئەمەش تەبەڕانی لە «الأوسط» ڕیوایەتی كردوە، سەنەدەكەشی حەسەنە -إن شا‌ء الله-.
پاشان مەیمون ئەڵێت: بەڵام حەدیسێكتان بۆ دەگێڕمەوە گوێم لێبووە چەند جار گێڕایەتیەوە، نە جارێك، و نە دوو جار، و نە سێجار، ئەیوت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بووە صلى الله عليه وسلم دەیفەرمو: «هەركەسێك ئافرەتێك بخوازێ و نیەتی نەبێت دوایی مارەیەكەی پێ بدات ، لە قیامەت كە دەگاتە خوای گەورە بە زیناكەر، وهەركەسێك دینارێك قەرز بكات و نیەتی دانەوەی نەبێت و پاشان بمرێت و نەیدابێتتەوە ، لە قیامەت كە دەگاتە خوای گەورە بە دز». هەیسەمیش ئەڵێت: تەبەڕانی لە «الأوسط» و «الصغیر» ڕیوایەتی كردوە و پیاوانی سەنەدەكەشی سیقەن. شێخی ئەلبانیش ڕەحمەتی خوای لێبێ لە صەحیحی تەرغیب و تەرهیبدا بە صەحیحی داناوە. 
بڕوانە: كتێبی «كورد لە فەرهەنگی شیعەدا» ل ل18-19، هی: جابانی كوردیی. كە ئەوان ئاماژەیان پێداوە.
ئێمە ئەتوانین ئەم توراسەوە وەرگرین لە باوباپیرانی كوردمانەوە، ئەویش ترسانە لە درۆكردن بەناوی پەیامبەرەوە صلى الله عليه وسلم ئەوەتا ئەم هاوەڵە بەرێزەمان باو باپیری كۆنی كورد ئەڵێ: حەدیسی نەگێڕاوەتەوە لە ترسی ئەوەی نەوەك لە قسەی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم زیاد وكەم بكات. الحمد لله.
لەگەڵ چەندین خاڵی تردا كە دەرفەت نیە بیخەینە ڕو.
1. سەبارەت بەو ڕیوایەتە باسكراوە: شتی وا لە حەدیسی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم نەهاتوە. نە بە سەحیحی ونە بە زەعیفی. بەڵكو درۆیەكی ڕون وناڕاستیەكی هەڵبەستراوە وئەسڵ وئەساسی نیە «لا أصل له»، واتە: ئەوە نەبێت ڕاویەك ودوان وسیانی لاواز وضـەعیف بن، نەخێر، بەڵكو بێسەنەد وڕچەیە، ودرۆ وهەڵبەستراوە. وشوێنەواری هەڵبەستنی لە چەندین ڕوانگەوە پێوە دیارە -وەك باسی دەكەین-. وپەیامبەری خواش صلى الله عليه وسلم ئەفەرموێ: «يكونُ في آخِرِ الزمانِ دَجَّالُونَ كَذَّابُونَ، يأتونَكم من الأحاديثِ بما لم تَسْمَعُوا أنتم ولا آباؤُكم، فإيَّاكم وإيَّاهم؛ لا يُضِلُّونَكم ولا يَفْتِنُونَكم» أورده مسلم في مقدمة الصحيح. واتە: «لە ئاخر زەماندا خەڵكانێك پەیدا دەبن چاوبەست ودرۆزنن، حەدیسی واتان بۆ باس دەكەن نە ئێوە ونە باوباپیرانتان نەیانبیستوە جا ئاممان وریایان بن، گومڕاتان نەكەن وتوشی فیتنەتان نەكەن».
2. هەروەها یەكێك لە نیشانەكانی حەدیسی زەعیف ئەوەیە: شوێنەواری هەڵبەستن ودرۆی پێوە دیارە، واتە: سەر وسیمای وتەكە دیارە درۆیە وحەدیس نیە. ئەم ڕیواتەش بە ئاشكرا نەك بۆ پسپۆر بەڵكو لای عەوامی موسڵمانان دیارە چ جای مامۆستا ومەلاكان. بۆیە جێی داخە قورئان لە سنگ شتی وا بگێڕێتەوە.
3. هەروەها بونی ڕەكاكەت وناڕێكی لە حەدیسدا بەڵگەی هەڵبەستنیەتی. وەك ئەم ڕیوایەتە هەڵبەستراوە.
4. هەروەها تەماشا دەكەیت، ئەڵێ: «زەحمەت نەبێ»، ئەمەش بەڵگەی درۆیەتی ڕیوایەتەكەیە ودیارە تازە هەڵواسراوە ومێژووی هەڵواسینەكەی زۆر كۆن نیە، هەربۆیە ئەو ڤیدیۆ كورتەی بۆ من نێردراوە كە مامۆستامە دەگاتە ئەو شوێنە گتێك دەكات ونایهێنێ ودەیبڕێ. 
5. پاشان ئەو لەهجە وزمانەی ئەو ڕیوایەتە هەمان ئەو لەهجە وزمانەی ئێستایە كە كورد قسەی پێدەكات، ئەمەش خۆی بۆ خۆی ئەوە دەردەخات كە ئەم ڕیوایەتە دروستكراو وتازەیە وهەڵبەستراوە. 
لە كاتێكدا لەهجە وزمانی ئەوسا وئێستای هەمو زمانەكان جیاوازە، كەسێكی «ئینگلیزی زمان» لەهجە وزمانە كۆنەكەی جیاوازە لەوەی ئەمڕۆ، هەروەها توركێك، هەروەها فارسێك، هەروەها عەرەبێك ... هتد، بەڵكو لەوەی كۆن حاڵی نابن مەگەر تا ڕادەیەك، تەنانەت زمانی عەرەبیش كە لە هەمو زمانێك -بە ڕەهایی- بەهێزترە وڕەسانەیەتی زیاتر پاراستوە، عەرەبێك لە شیعری شاعیرە كۆنەكانیان حاڵی نابێت بە كەمی نەبێت، بەڵكو ئەو قورئانەی پێبدە خوا بۆی ناردون، بەباشی لە زمانی قورئان حاڵی نابێت، كە لە شیعرە عەرەبیەكان زۆر ئاسانترە، كەچی پێویستیان بە تەفسیرە بۆ لێتێگەیشتنی زۆرێكی، ئەمە ‎زمانی عەرەبی كە هەموو شارەزا ولێكۆڵەرێك ئەزانێت ‎رەسەنایەتی زۆری تێدایە و پارێزگاری زۆریشی لێكراوە، كەچی هێشتا وای بەسەردا هاتووە كە نەوەی پاشین لە لەهجەی پێشینی خۆیان باش حاڵی نابێت 
ئەی چ جا زمانی كوردی كە نە ئەو كاتە خاوەن كیانێك نە دەوڵەتێك بوە، نە خاوەن شارستانیەتیەكی ئاشكرا. تۆ بڵێی چەند گۆڕانكاری بەسەردا هاتبێت؟!
ئەمەش بە پێچەوانەی هەندێ خەڵك كە دەڵێن خاوەنی دەوڵەتی «میدیا» بوە تەنانەت ڕۆیشتون ساڵێكی بەناو كوردیان داناوە كە پەیوندی بە كوردەوە نیە وهیچ بەڵگەیەك نیە بیسەلمێنێت. 
 جا من ئامۆژگاریم خۆم پاشان ئەو مامۆستا بەڕێزە پاشان هەموو مامۆستا بەڕێزە ئایینیەكان وئەوانی تر كە پەروەردەكەری خەڵكن، چاو ساغن، رێنمایی كارن لە هەر بوارێك ولە هەر چین و تۆێژكن، هەمیشە ناڕاستی بە ڕاستی عیلاج بكەن سەردەكەون نەك بە پێچەوانەوە.
خوای گەورە هیدایەتی من وهەموو لایەك بدات بەتایبەت مامۆستاكان كە چاو ساغی خەڵكن هیدایەت بوونی ئەوان ورێی خوا گرتنی ئەوان واتە رێی خوا گرتن وهیدایەت وەرگرتنی كۆمەڵگا. والله الموفق.

مامۆستا على خان وەڵامى داوەتەوە

ئایا چۆن بزانین ئەم فەرموودانە كە بە ئێمە گەشتوون صەحیحن؟

ئایا چۆن بزانین ئەم فەرموودانە كە بە ئێمە گەشتوون صەحیحن، لە كاتێكدا كە دوو سەد ساڵ پاش وەفاتی پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم نوسراونەتەوە ؟
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
ئەم پرسیارانە لە بنچینەدا دروستكراوی دەستی دوژمنانی ئیسلام وسوننەتن لە وانەش ڕۆژهەلاَتناسەكان و ئەوانەش كە لە ژێر پۆشاكی ئیسلامدا خۆیان حەشارداوەو هەمیشە لە بۆسەدان بۆ ئەوەى موسوڵمانان لە گوماندابن بەرامبەر بە دینەكەى خۆیان، بەلاَم لە ڕاستییدا پێویستە موسوڵمان بێ هیچ دوودڵییەك ئەو فەرموودانە وەربگرێت كە لە لایەن زانایانەوە بە صحیح دانراون و بێگومان بێت لەوەى كە صەحیحن چونكە ئەوەى كەمترین زانیاری دەربارەى ئەو وردەكاریانە هەبێت كە بۆ تەتەڵە كردن و جیاكردنەوەى فەرموودەى پەسەند(مقبول) لە ناپەسەند(مردود) ئەنجام دەدرێن و ئەو مەرج وڕێساو یاسا توندانە بناسێت كە زانایانى فەرموودە بۆ وەرگرتن و پەسەندكردنی فەرموودە داییانناوە (كە لە كتێبەكانی زانستەكانی فەرموودەدا (علوم الحدیث) تۆماركراون) ئەوا بە هیچ شێوەیەك گومانی لا دروست نابێت و دەبێت ئەوەش بزانین كە نووسینی فەرموودە بەیەكجار ئەنجام نەدراوە تا بڵێن (200 ساڵ) دوای وەفاتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بووە بەڵكو بە چەند قۆناغێكدا تێپەڕیوەو قسەى زۆر هەڵدەگرێت بەلاَم لێرەدا هەوڵدەدەین بە كورتی شتێك دەربارەی ئەو قۆناغانە بخەینە ڕوو:
[قۆناغی یەكەم:] 
وەك ئاشكرایە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لەسەرەتاوە ڕێگریی كردووە لە نووسینی فەرموودە، ئەویش لەبەر چەند هۆكارێك كە زانایان دیارترینیان بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە ڕێگە بگرێت لە تێكەڵبوونی فەرموودە بە قورئان، وەك لە فەرموودەكەى ئەبووسەعیدى خودری رضي الله عنه دا هاتووە كەپێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:((لا تكتبوا عني، ومن كتب عني غیر القران فلیمحه... الحدیث)).
بەلاَم ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە فەرموودە بە هیچ شێوەیەك نەنووسراوەتەوە بەڵكو هەرلەسەردەمی خۆیدا صلى الله عليه وسلم نووسین دەستی پێكردووە، ئەوەش لەو فەرموودانەوە دەردەكەوێت كە بەڵگەن لەسەر دروستیی نووسینی فەرمایشتەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و هەندێكیشیان فەرمانی ڕاستەوخۆیان تێدایە بە نووسین وەك فەرموودەكەى (عەبدولاَی كوڕی عەمری كوڕی عاص رضي الله عنه) كە تێیدا هاتووە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم پێی فەرمووە ((بنووسە ! سوێند بەخوا ئەوەى حەق نەبێت لە دەمم نایەتە دەرەوە)) (سنن ڕبی داود / 3648).
هەروەها پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمانی كردووە كە ئەو وتارەی لە ڕزگاركردنی مەككەدا داویەتی بۆ هاوەڵێك بەناوى (ئەبو شاه) بنووسنەوە وەك لە بوخاری وموسلم دا هاتووە كە فەرموویەتی: ((اكتبوا لأبي شاه)).
هەروەها جابری كوڕی عەبدولاَو ئەنەسی كوڕی مالیك وسەمورەى كوڕی جوندوب و عەبدولاَی كوڕی ئەبی ئەوفا وئەبوموسای ئەشعەری و هاوەڵی دیكەش ڕەزای خوایان لێبێت فەرموودەیان نووسیوەتەوە. ئەمە لە كاتێكدا كە نووسین لای عەرەب لەو كاتەدا تا ڕادەیەك شتێكی نوێ بووە.
وە عەرەب پێش ئیسلام زۆر گرنگییان داوە بە گێڕانەوە (الروایة) و بۆ پاراستنی شیعرو وتارو ڕەچەڵەك وباس وخواسەكانی خۆیان پشتیان پێ بەستووە چونكە خاوەن بەهرەى لەبەركردن وبیرتیژییەكی زۆر بوون، ئەمەش وای لێكردبوون پشت بە نووسین نەبەستن و تا ئیستاش زۆر لەو شیعرو بەرهەمانەى كە هی سەردەمی نەفامیین (پێش ئیسلام) و ئیستا لە دوو توێی كتێبدان سەرەتا بە شێوەى دەماودەم گێڕاویانەتەوە(كەسیش گلەیی و گومانی لەوەنییە).
بەلاَم دەبێت ئەوەمان لەبیر نەچێت كەئەم نووسینانە هەوڵی تاكەكەسی و كاری سەرەتایین بەبەبەراورد بە قۆناغەكانی دواترو دەكرێت ئەم نووسینانەی لەم قۆناغانەدا نووسراون بكرێنە دوو بەشەوە كە بەشی یەكەمیان ئەوانەن كە هێشتا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لەژیاندا بووە و ئەمانەش هەندێك لەو نموونانەن: 
1 ـ نووسراوی (صحیفة) هاوەڵی بەڕێز عەبدولاَی كوڕی عەمری كوڕی عاص رضي الله عنه ئەم هاوەڵە نوسراوێكی هەبووە كە (ابن الاثير) لە (أسد الغابة: 3 /233) ـدا دەڵێت: (1000) هەزار فەرموودەى تیدا نوسراوە.
2 ـ جابری كوڕی عەبدولاَی ئەنصاریی رضي الله عنه نووسراوێكی هەبووە بە (صحیفة) ی جابر بەناوبانگ بووەو كۆمەڵێك لێیان گێڕاوەتەوە و جگەلەوەش كتێبۆڵكەیەكی هەبووە باسی (شێوەى حەج كردنی) پێغەمبەری خوای صلى الله عليه وسلم تیابووە. 
3 ـ ئەونووسراوانەى كە بەفەرمانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم خۆی نووسراوە نموونەى كیتابی (الصدقات) كە پێش وەفاتی صلى الله عليه وسلم نووسیبووی كە بە درێژیی باسی بڕی زەكاتی واجب و شێوازی وەرگرتنی لە خاوەنەكانیانی تێدایە و دواتر بۆ ئەبوبەكری صدیق رضي الله عنه مایەوەو ئەویش چەند دانەیەكی لەبەر گرتەوە و دەیدا بەو كەسانەى كە دەیناردن بۆ وەرگرتنی زەكات نوسخەیەكی لای ئەنەسی كوڕی مالك رضي الله عنه بووە.
4 ـ كیتابی عەمری كوڕی حەزم كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بۆی نووسیبو كاتێ ناردی بۆ یەمەن ساڵی (10ی ك) و زۆرینەى بابەتە ئابوورییەكان وبابەتەكانی پەیوەست بە تاوانی بەدوورو درێژیی تێدا باسكرابوو وە بە نوسراوی (صحیفة) عەمری كوڕی حەزم رضي الله عنه بەناوبانگ بوو.
5 ـ نوسراوی (صحیفة) عەلی كوڕی ئەبو تالیب رضي الله عنه كە بەهەمان شێوە ئەو بابەتانەى كە پەیوەستن بە خوێن و زەكات و تاوانەكانی تێدایە.
6 ـ ئەونامەو نوسراوانەى كە بۆ شوێنەكان دەیناردن وئەو پەیماننامانەى كە دەینووسین وەك پەیماننامەى (مەدینە) كە لەگەڵ جوولەكەدا بوو، وە پەیماننامەى (حودەیبیە) كە لەگەڵ هاوەڵدانەران (مشرك) ی مەككەدا مۆركرابوو كە زۆربەى بابەتە پەیوەندیدارەكان بە سیاسەتی ناوخۆو دەرەوەى تێدا تۆماركرابوون.
بەشی دووەمیش ئەو نووسراوانەن كە دوای وەفاتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نووسراونەتەوە لە لایەن شوێنكەوتووانەوە (تابعین) و ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەخۆ لە هاوەلاَنیان وەرگرتووە و (محمد مصطفى الاعضمی) لە كتێبی (دراسات فی الحدیث النبوی وتاریخ تدوینه) كۆمەڵێك لەو نووسراوانەى باسكردووە كە ئەمە چەند نموونەیەكن لەو نووسراوانە:
1 ـ صەحیفەى سەعیدی كوڕی جوبێر (قوتابی ئیبن وعەبباس بووە).
2 ـ صەحیفەى موجاهیدی كوڕی جەبری مەككی (قوتابی ئیبن وعەبباس بووە).
3 ـ صەحیفەى ئەبو زوبێرموحوممەدى كوڕی موسلمی مەككی (قوتابی جابری كوڕی عەبدولاَبووە).
4 ـ صەحیفەى ئەیوبی كوڕی ئەبی تەمیمەى سیختیانی.
5 ـ صەحیفەى هیشامی كوڕی عوروە،و چەندانی تر كە بوون بە بناغەیەك بۆ نووسین لە قۆناغەكانی دواتر.
بەم شێوەیەش دەردەكەوێت كە ئەوەى ئوممەت پێویستی پێی بووە وەكو دەقێكی نووسراو لەبەردەستیدا بێت و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە كاروباری مووسوڵمانان و مافی تاكەكانەوە هەبووبێت وبەشێكی زۆر لەكۆی سوننەت پێكدێنێت هەمووی پێش وەفاتی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم نوسراوەتەوە و ئێستاش لە كتێبەكانی فەرموودەدا هەن وبەشێكی تر لەو فەرموودانە لە سنگی هاوەلاَندا پارێزرابوون و بەهۆی بلاَوبوونەوەیان بەشوێنە جیاجیاكانی ولاَتدا كەسانێكی تر لێیان وەرگرتوون (كەبە سەنەدى صەحیح و بەهۆی ئەو ڕێساو یاسایانەى دانراون گواستراونەتەوە بۆ نووسراوەكانی دواتر) و عیبادەتە كردارییەكانیش نموونەى نوێژو ڕۆژوو حەج و قوربانی كردن، ئەگەر نەشنووسرابێتنەوە، ئەوا هاوەلاَنی بەڕێز بەدرێژایی ئەو ماوەیەی كە لەخزمەتیدابوون هەموو ئەو پەرستشانەیان ڕاستەوخۆ لێوەرگرتوەو وەچە لەدوای وەچە گواستویانەتەوە، 
[ قۆناغی دووەم:] 
ئەم قۆناغە لەقۆناغی یەكەم بەچەند نیشانەیەك جیادەكرێتەوە كە دیارترینیان ئەوەیە كە جێنشینی بەڕێز عومەری كوڕی عەبدولعەزیز بەڕەحمەت بێت بەشێوەیەكی فەرمی (رسمی) داوایكردووە كە سوننەت بنووسرێتەوە ئەویش ئەو كاتە بوو كە لە ساڵی (99 ك) بووبەجێنشین و تەماشای ئەو بارودۆخەى كردكە ئەو سەردەمە ئوومەتی ئیسلامی پێدا تێپەڕ دەبوو وای بە پێویست زانی كە سوونەت كۆبكاتەوە و بەتایبەتیش ئەو مەترسییانەى پێشتر هەبوون ئەوكات نەمابوون، ئەوەبوو نووسراوی كرد بۆ فەرماندارو كاربەڕێكەرەكانی بۆجێ بەجێكردنی ئەو كارە، ولەوانەش ئەبوبەكری كوڕی حەزم كە فەرمانبەرو قازیی سەر مەدینە بوو داوای لێكردبۆ ئەو كارەو فەرمووی: ((انظر ما كان من حدیث رسول الله - صلى الله عليه وسلم - فاكتبه، فإنی خفت دروس العلم وذهاب العلماء))، واتە: تەماشاكە هەرچی فەرمووودەى پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم هەیە بینووسەوە، بەڕاستی من لەنەمانی زانست و لەناوچوونی زانایان دەترسم.
وە هەروەها داوای كرد كە ئەو فەرموودانەی لای عەمرەى كچی عەبدولڕەحمانی ئەنێاری وقاسمی كوڕی موحەممەدی كوڕی ئەبوبەكرن بیاننووسێتەوە، وهەروەها نوسراوی بۆ زانایان وپێشەوایانیش كردو بۆی نووسیبوون: (انظروا إلى حدیث رسول الله - صلى الله عليه وسلم فاجمعوه)، واتە: تەماشاكەن هەرچى فەرموودەى پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم هەیە، كۆیبكەنەوە.
و لەوانەش كە نووسراوى بۆ كرد موحەممەدى كوڕی موسلیمی كوڕی شیهابی زوهرییە (124 ك مردووە) كە زانای بەناوبانگی ئەو سەردەمەی حیجاز بووە و ئەویش وەلاَمى دایەوە و وەك لە (جامع بین العلم وفضله) هاتووە كە ئیبن وشیهابی زوهریی فەرموویەتی (عومەری كوڕی عەبدولعەزیز فەرمانی پێكردین كە سوننەت كۆبكەینەوە وئێمەش نووسیمانەوە و دەفتەر دەفتەر ناردمان بۆ ئەو شوێنانەى دەسەلاَتی بەسەردا هەبوو) بەم شێوەیە نووسین بەشێوەى رەسمیی دەستی پێكردو ئەم كارەى زوهری بەڕەحمەت بێت بووبە بەردی بناغە و سەرەتایەكی باش بۆ قۆناغەكانی داهاتوو، ئەوەى شایەنی باسە ئەم دووقۆناغە بەپێی ساڵ هەردووكیان لە سەدەى یەكەمی كۆچییدا بوون بەو پێیەى كە عومەری كوڕی عەبدولعەزیزلە ساڵی (99ك بۆ 101ك) جێنشین بووەو لەساڵی (101ك) وەفاتی كردووە، لەم قۆناغەدا نووسینەكان بریتیی بوون تەنها لەكۆكردنەوەی فەرموودە بەبێ ئەوەى بەپێی ناونیشانی زانستیی جیابكرێنەوە.
[قۆناغی سێیەم:] 
لەسەدەى دووەمی كۆچییەوە دەست پێ دەكات بەنووسینی ئەو كەسانەى كە هاوسەردەمی زوهریی بوون یان قوتابیی ئەو بوون وئەم قۆناغەش بە قۆناغی پۆلێن كردن (تێنیف) وڕێكخستن بە پێی بابەت (ترتیب على الأبواب) دادەنرێت ولەم سەردەمەدا كۆمەڵێك كتێبی دانراوى ڕێكخراو لەسەر بابەت هاتنە كایەوە كە ئاشكراترینیان:
1 ـ جامع ابن جریج (80 بۆ 150ك) لە مەككە كە لە گەورە هاوەلاَنی زوهری بووە كە لە چلەكانی تەمەنیدا نووسیویەتەوە كە دەكاتە نزیكەی (110 بۆ120ك).
2 ـ جامع معمر بن ڕاشدی یەمەنی (95 بۆ 152ك) لە گەورە هاوەلاَنی زوهرییە و ئەو بەشەى كتێبەكەى كە پێمان گەیشتووە نزیكەى (1613) فەرموودەوئەسەری تێدایە كە لە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وهاوەلاَن وشوێنكەوتووانەوە هاتوون.
3 ـ جامع سوفیان الثوری (97 بۆ 161ك) لە گەورە زانایانی فەرموودە و سوننەت لە عیراق كە (30000) سی هەزارفەرموودەو ئەسەری لەبەربووە و هەمیشە لە كتێب نەبووایە فەرموودەى نەدەگێڕایەوە.
4 ـ موگڕ مالك (93 بۆ 179ك) كە نزیكەى ساڵی (140ك) هاتووەتە بەرهەم نزیكەى (1000) هەزار فەرموودە و (2000) دووهەزار ئەسەری تێدایە.
5 ـ سنن ابن ڕبی عروبە.
6 ـ مصنف حماد بن أبی سلمە.
7 ـ جامع سفیان بن عیینە.
8 ـ كتب حماد بن سلمە.
ئەمانەو زۆرێك لە دانراوی تر (مصنف) لەم سەردەمەدا نووسرابوون كە هەموویان لە پێش (150ك) نووسرابوونەوە.
[قۆناغی چوارەم:] 
ئەم قۆناغە لە ساڵی (150ك) بەدواوە دەست پێدەكات و دەكرێت بە قۆناغی فراوانكاریی (مەوسوعاتی) فەرموودەی بزانین بەوەى لەم سەردەمەدا نووسینی فەرموودە بەرفراوانییەكی بە خۆیەوە بینی كە پێشتر نەبوو، لێرەدا زانایانی ئەم سەردەمە كتێب ونووسراوەكانی پێش خۆیان (كە لە شێخەكانی خۆیانەوە وەرگرتبوو) كۆكردەوەو دووبارە لەسەر ناونیشانی زانستیی فیقهی لە كتێبەكانی خۆیاندا دایانڕشتنەوە و نموونەى ئەم كتێبە مەوسوعییانە:
1 ـ موصەنەفی (عەبدولڕەزاقی صەنعانی) یە كە لەدەوروبەری ساڵی (160ك) دەری كردووە و هاتووە ئەو كتێبانەى كە لە شێخەكانی (مامۆستاكانی) خۆیەوە وەری گرتوون وبەسەریانداخوێندوونیەوە نموونەى (مەعمەر بن راشد و مالك بن انس وسوفیان وابن جریج و هی تر) هەمووى كۆكردۆتەوە و دووبارە دایڕشتۆتەوە بەوەى بۆ هەر ناونیشانێكی فیقهی ئەوەى پەیوەندیداربێت لەو كتێبانەى پێش خۆی لە ژێر ئەو ناونیشانەدا دایناوە و كتێبەكەى (40000) چل هەزار گێڕانەوەى لە خۆ گرتووە كە پێكهاتوون لە فەرموودەى پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و ئەسەر لە هاوەلاَنەوە و فەتواو قسەى شوێنكەوتووان.
2 ـ كتێبی (الأم) ـی ئیمامی شافعی كە كتیبێكی زۆر گەورەیەو ئەم ئیمامە بەڕێزەش كتێبەكانی پێشەواو مامۆستاكانی پێش خۆی وەك (مالك بن ئەنەس وئیبن وعویەینە وئیبن وجورەیج و جگە لەوانیشی) لە كتێبەكەیدا جێكردۆتەوە وبەوەش (3000) سێ هەزار فەرموودەو هەزاران ئەسەری لە هاوەلاَن وشوێنكەوتووانەوە لە خۆگرتووە.
3 ـ موصەنەفی (ئیبن وئەبی شەیبە) كە قوتابی عەبدولڕەزاقەو كتێبەكەى نزیكەى (40000) چل هەزار گێڕانەوە لەخۆدەگرێت.
دوای ئەم نووسراوانە جۆرێكی دیكە لە خزمەتكردنی سوونەت هاتەكایەوە هەر لەم سەردەمەدا ئەویش خۆی لەوەدا بینییەوە كە فەرموودەى پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلمبەتەنها لەو نووسراوانە دەربهێنرێت ولە فەرموودەكانیشدا تەنها (مسند المتصل) واتە ئەوفەرموودەیەی بە زنجیرەیەكی گرێدراوى نەپچڕاو لەو كەسانەى كە فەرموودەكەیان گێڕاوەتەوە گەیشتووە و ئەم جۆرە پێی دەڵێن (المسند) نموونەى ئەمانەش (موسنەدى تەیالیسی و حومەیدی و ئیسحاقى كوڕی ڕاهەوەیهی و ئەحمەدی كوڕی حەنبەل)كە موسنەدی ئەحمەدی كوڕی حەنبەل نزیكەی (30000) سی هەزار فەرموودەى تیایە بە دووبارەبووەوە و لە ساڵی (200ك) دەریكردووە وئەم نوسینانەی لەم سەردەمەداهەبوون صەحیح وجگە لە صەحیحیشیان لەخۆگرتبووكە بۆ هەمووكەسێك نەدەكرا لەیەكیان جیابكاتەوە.
[قۆناغی پێنجەم:] 
لە ساڵی (200ك) بەدواوە دەست پێدەكات وپرشنگدارترینی قۆناغەكانە و لەم سەردەمەدا كۆمەڵێك زانا دەركەوتن كە بە هۆی دانانی كۆمەڵێك مەرج و ڕێسا ویاساوە دەستیانكرد بە تەتەڵەكردنی ئەو فەرموودانەى كە لە سەرچاوەكانی پێش ئەواندا هەبوون و لەوانە:
1 ـ ئیمامی موحەممەدی كوڕی ئیسماعیلی بوخاریی كە كتیبەكەی خۆی ناونا (الجامع المسند الصحیح المختصر) واتە كورتەى كۆكەرەوەى ناونیشانە فیقهییەكان بەو فەرموودە صەحیحانەى كە بە زنجیرەیەكی گریدراو (كەلە سەرچاوە موسنەدەكانی پێشتردا هەن) دەگەنەوە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و (بەصەحیحی بوخاری بەناوبانگە)، ئەم ئیمامە بەڕێزە لەو كەسانەى فەرموودەیان گێڕاوەتەوە بەرزترین ئاستیانی وەرگرتووە بۆ بنچینەى كیتابەكەى و شازدەساڵی پێچووە تا كیتابەكەى داناوە.
2 ـ ئیمامی موسلیم بن حجاج كە قوتابی و هاوسەردەمی ئیمامی بوخارییەو كتێبەكەى ناوناوە (صحیح مسلم) و ئەمیش بەهەمان شێوەى بوخاری فەرموودەی صەحیحی لە كتێبەكەیدا كۆكردۆتەوە و ئوممەتى ئیسلامی كۆدەنگن لەسەر وەرگرتن وپەسەند كردنی فەرموودەكانی ئەم دووكتێبە و بە صەحیحترین كتێب دادەنرێن لە دوای قورئان و لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دووكتێبە هەموو فەرموودە صەحیحەكانیان لە خۆنەگرتووە بەڵكو فەرموودەى صەحیحی زۆری تر هەن كە هەر لای ئەمانیش صەحیحن بەلاَم نەیانخستۆتە دووتوێی كتێبەكانیانەوە لە بەر درێژنەكردنەوە.
3 ـ جگە لەو دوو ئیمامە ئیمامی ئەبوداوود و ئیبن وماجەو تورموزی ونەسائی و دارمیی ودەیان ئیمامی تر لەم سەردەمەدا دەركەوتن و هەندێكیان مەرجی صحەتیان داناوە و هەندێكی تریان وەك خاوەنی سونەنەكان هەرچەندە صەحیح زۆرترە لە كتێبەكانیاندا بەلاَم جگە لە صەحیحیشیان تێدایە، ئەوانەش دواتر زانایانی ئەو بوارە تەتەڵەیان كردوون وصەحیح ونا صەحیحیان لێك جیاكردۆتەوە.
بەم شێوەیەش دەردەكەوێت كە نووسینەوەى سوننەت بەچەندقۆناغ و دۆخێكی یەك لەدوای یەكدا تێپەڕیوە و سەرەتای نووسینەوەش هەر لەسەردەمی پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم دەستی پێكردووە و پێویستە ئەوەش بزانین كە ئەو گومانانەی كە دروست دەكرێن جگە لەسەرابێك هیچی ترنین.

م. سۆران ڕەفیق - كلار