Sunday, March 18, 2018
Tuesday, March 13, 2018
کانیەک لە ووڵاتی چین کاتێک قورئانی لەسەر دەخوێنن ئاوی لێ دێتە دەرەوە
ڕێژەی موسوڵمانان لە ووڵاتی چین نزیکەی ١٢٠ ملیۆن کەس دەبێت، لەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت کە کانیەکی ئاو ماوەیەکی زۆرە ووشک بووە کاتێک پیاوێکی ئیماندار قورئانی لەسەر دەخوێنێت سورەتی فاتیحە و ئایەتەلکورسی پاشان دووعا دەکات و دەپارێتەوە کانیەکە دەبوژێتەوەو ئاوی لێ دێتە خوارەوە ,,سبحان الله
Sunday, March 11, 2018
Wednesday, March 7, 2018
ئیسلام بێ سوننەت مانای چی؟
د.محمد بەرزنجی
خوای گەورە سوێندی خواردووە و فه‌رمويه‌تی: (فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا (65) النسا‌ء. واته: “نه‌خێر، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که له نێوانیاندا ڕووده‌دات تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌ر و گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن.” كەواتە یەكێك لە بنەماكانی ئیمان و ئیسلام ئەوەیە كە سوننەتی پێغەمبەر ﷺ پاش وەفاتی لە نێوانمان پێوەر و حەكەم بێت، هەروەها ئیسلام بێ سوننەت واتە وێڵبوون لە مه‌قاصد و مه‌عانی قورئان و خوای گەورە فەرمویەتی: (بِالْبَيِّنَاتِ وَالزُّبُرِ ۗ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ (44) النحل. واتە: دەبێت ئایەتەكانی قورئان بۆ خەڵك ڕوونبكەیتەوە، هەروەها ئیسلام بێ سوننەت واتە داخستنی ڕێگا لە خەڵكی بۆ ڕەزامەندی خوای گەورە ﴿لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيراً (21) الأحزاب.
(أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ) بە مانای پێشەنگ و پێشەوایە ئەویش بە سوننەتەكەی كە گوتار و رەفتاریەتی، ئەوانەش كە ئیسارەی ئەم بابەتە دەكەن زۆر بە هەڵەدا چوون كە دەڵێن تەنها قورئان دەسكاری ناكرێت و خوا دەیپارێزێت چونكە دەفەرموێت: [إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ (9)] الحجر، لێرە (الذِّكْرَ) تەنها بە واتای قورئان نایەت بەڵكو به واتای (قورئان و سوننەت) دێت، (الذِّكْرَ) لە قورئان زیاتر لە (50) جار هاتووە، بۆ نموونە بە مانای سەربەرزی: [لَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ كِتَابًا فِيهِ ذِكْرُكُمْ أَفَلا تَعْقِلُونَ (10)] الانبیا‌ء، بە مانای ئیشپێكردن و پاراستن وەكو دەفەرموێت: [وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ الطُّورَ خُذُوا مَا آَتَيْنَاكُمْ بِقُوَّةٍ وَاذْكُرُوا مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (63)] البقرة، بە مانای تاعەت و گوێرایەڵی وەكو [اذكُرُونِی أذْكُرْكُمْ]، هەندێ جار بە مانای بیرخستنەوە هاتووە: [ۆذكِّرْ فَإِنَّ الذكْرَیٰ تَنفَعُ الْمُۆْمِنِینَ] الذاریات (55)، هەروەها (ۆذكِّرْ) بە مانای پێغەمبەر و سوننەتەكەی دێت، وەك دەفەرموێت: [انزلنا الیكم ذكرا رسولا]، بەڵگەی دووەم بۆ پاراستنی سوننەتی صحیح چەند ئایەتێك لە سورەتی قیامەت وەكو خودا دەفەرموێت: [انَّ عَڵیْنَا جَمْعَهُ ۆقُرْا‌نَهُ] القیامة (17) ئەمە بەڵێنی یەكەمە بۆ پاراستنی قورئان، لە پاشان دەفەرموێت: [ثم إِنَّ عَڵیْنَا بَێانَهُ] القیامة، ئەمەش بەڵینی دووەمە ڕوون و ئاشكرایە بۆ پاراستنی سوننەتی پێغەمبەر (ﷺ).. ئەم بەڵگەیە پێی دەوترێت: (الحفظ بالاصالة). بەڵگەی سێیەم ئەو ئایەتە پیرۆزەیە كە دەفەرموێت: [بِالْبَیِّنَاتِ ۆالزُّبُڕ ۆأَنزَلْنَا إِڵیْكَ الذِكْرَ لِتُبَیِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّڵ إِڵیْهِمْ ۆڵعَلَّهُمْ ێتَفَكَّرُونَ] النحل (44)، ئەمەش پێی دەوتریت (الحفظ بالتبعیة) بە مانای ئەگەر سوننەتی صحیح نەپارێزراوبێت. كە بەیان و ڕوونكردنەوەی قورئانە كەواتە خەڵكەكە ناگەنە ئەو قۆناغەى كە دەفەرموێت: [ۆڵقَدْ ێسَّرْنَا الْقُرْا‌نَ لِلذِكْڕ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ] چونكە وتە و ژیاننامەی پێغەمبەری پێشەوا تێگەیشتن لە قورئان ئاسان دەكات، ئەوانەش كە ڕەخنە لە سوننەت دەگرن هەموویان وەك يه‌ك نین هەیانە دڵسۆزی سوننەتە وەك كاك ناصری سوبحانی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)، بەڵام هەندێك دژایەتی سوننەت دەكەن و سەرچاوەكەیان كتێبی ڕۆژهەڵات ناسێكی جولەكەیە كە ناوی (زیهر ئیكنز)ه، كە ساڵی (1921) مردووە، پاش ئەویش (صدیق خان) لە هیندستان و (أبو ریە) لە میسر تا دەگاتە (عدنان إبراهیم) بەڵام كاك (ناصری سوبحانی) (رەحمەتی خوای لێ بێت) جیاوازە و لە حرص و دڵسۆزی بۆ ئیسلام ڕەخنەی لە هەندێ فەرموودە گرتووە وەك ئەو فەرموودەیەی كە دەفەرموێت: (سبعون الفا یدخلون الجنة بغیر حساب)، سوبحانی دەڵێت: تێیدا هاتووە: (وهم یرقون ویسترقون)، بەڵام لە هەموو صحیحی بوخاری بە هیچ شێوەیەك (یرقون) نە هاتووە لە بەر ئەوەی كاك ناصر زۆر شارەزا نەبوو لە بواری فەرموودەدا بۆیە بەمەی نەزانیوە بەڵام كەسێك وەك (عدنان إبراهیم) لەسەر مینبەر دژی (ئیمام بوخاری) دەوەستێتەوە خەڵك چەواشە دەكات و باسی ڕاستیەكان ناكات چونكە (ئیمام بوخاری) هەندێ جار فەرموودەیەك دووبارە و سێ بارە دەكاتەوە بەڵام پارچە پارچە و لە شوێنیك بە تەواوی ڕوایەتی دەكات بەڵام (عدنان إبراهیم) بۆ چەواشەكاری هەمووی باس ناكات بەڵكو تەنها بەشێك یان دوو بەشی باس دەكات… ئەی ئەمانە بۆ چی زیاتر ڕەخنە لە (ئیمام بوخاری) ده‌گرن، بێگومان چونكه (بوخاری) لە عالـمە زۆر زیرەكەكانی پێش خۆی فەرموودەی بە هەموو ئەمانەتێكەوە وەرگرتووە وەك (ئیمام ئەحمەد و عبدالرزاق صنعانی و لیث بن سەعدی مصری) بوو، (بوخاری) زیاتر له (600) حدیث له (موطأ)ی (ئیمام مالك) دەرهێناوە خستویەتیە صحیحەكەی، دووەم (بوخاری) مەرجی زۆر قورس بووە بۆ قبوڵكردنی حه‌دیسی صحیح و لە كۆی 100000 سەد هەزار حەدیس تەنها 9000 نۆ هەزار حەدیسی لە صحیحەكەی نوسیوە، لە پاشان هەموو كەس ناتوانێت ڕەخنە لە حدیث بگرێت مەگەر یەكێك (مصنف و محدث و حافظ و عالم بێت لە علمی علل) وەك (دار قطنی) كە ئەویش لە 7500 فەرموودە تەنها ڕەخنەی لە (110) فەرموودە گرتووە (كتاب التتبع) ئەویش تەنها لە ئیسنادەكەی نەوه‌ك لە دەقەكان و (ئیمام نووی و إبن حجر) موناقەشەی كتێبەكەی (دار قطنی)یان كرد بۆیان دەركەوتووە تەنها لەو 110 فەرموودە (10) (حدیث) قابلی ڕەخنە لێگرتنی هەیە واتا (10) حدیث لە (7500) حەوت هەزار و پێنج سه‌د حدیث، نسبەی زۆر زۆر كەمە بە مانای زانایانی ئیسلام ڕێكن لەسەر ئەوە كەوا له سەدا نەوەد و نۆ و نیوی ڕاستە بۆیە بڕوای تەواویان هەیە كە ڕاستریین كتێب پاش قورئان (أصدق الكتب بعد القرا‌ن) (صحیح البخاری)یە هەروه‌ها ئیمامی بوخاری كە صحیحەكەی نووسی پیشانی سێ زانای (مصنف ومحدث و حافظ)ی داوە وەكو: (أحمد بن حنبل، علی أبن المدینی و ابن المعین) و وتی چ ڕەخنەیەكتان هەیە ئاگادارم كەنەوە ئەوانیش پاش دراسەكردن ڕەخنەیان تەنها لە چوار حدیث هەبوو… هەندێ كەس هەن ڕەخنە دەگرن لە فەرموودە و دەڵێن (عیسی) دانابەزێت پێش قیامەت چونكە وەك دەڵێن خوای گەورە دەفەرموێ بە (عیسی): [انی متوفیك و رافعك الی] واتە پێغەمبەر (عیسی) مردووە لە وەڵامی ئەم ڕەخنە و گومانە دەڵێم وەفات تەنها بە مانای مردن نایەت و لە قورئاندا نەهاتووە كە بفەرموێت: (مات عیسی) واتە (توفی) لەگەڵ (موت) بێگومان جیاوازن بۆیە ڕەخنەگرەكان زۆر بە هەڵەدا چوون، بۆ نموونە لە قورئان دا هاتووە: [اللَّهُ ێتَۆفَّی الْأَنفُسَ حِینَ مَوْتِهَا ۆالَّتِی ڵمْ تَمُتْ فِی مَنَامِهَا فَیُمْسِكُ الَّتِی قَضی عَڵیْهَا الْمَوْتَ ۆیُرْسِلُ الْأُخْرَیٰ إِڵیٰ أَجَلٍ مُّسَمًّی إِنَّ فِی ذلِكَ لا‌ێاتٍ لِّقَوْمٍ ێتَفَكَّرُونَ] (الزمر)) كەواتە لێرە وەفات هەر دوو نوستوو و مردووی گرتەوە، لە پاشان فەرموودەی گەڕانەوەی (عیسی) لە پلەی (متواترە) نەك (ئاحاد) و كەسانێك دەڵێن و دلیلی سیەم ئەو ئایەتەیە كە دەفەرموێت: [ۆإِنَّهُ ڵعِلْمٌ لِّلسَّاعَة فَڵا تَمْتَرُنَّ بِهَا ۆاتَّبِعُونِ هَذا صِرَاط مُّسْتَقِیمٌ] الزخرف (61) مانای دابەزینی (عیسی) علیە السلام یەكێكە لە نیشانەكانی قیامی الساعة و، دەلیلی چوارەم ئەم ئایەتەیە: [ۆإِن مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلَّا ڵیُۆْمِنَنَّ بِهِ قَبْڵ مَوْتِهِ ۆێوْمَ الْقِێامَەِ ێكُونُ عَڵیْهِمْ شَهِیدًا] النسا‌ء (159))، بێگومان زۆر لە ئەهلی كتاب باوەڕیان پێ هێناوە بەڵام پاش دابەزینی و پێش مردنی دروودی خوای لەسەر بێت.
دۆزینەوەی خوا لەنێوان تاریکستانی و ڕوناکستانی لە تورات
خۆی ئەگەر بمانەوێت بگەینە ڕاستی و حەقیقەت ، پێویستە بناغەیەکی پاکی هەبێت نەوەکو بناغەیەکی پێچەوانەوە ، ئەمە یاسایەکە تەنهابۆ مەقامێکی تایبەت نیە بۆ هەموو کارێکە ، ئەگەر هەر کەسێکیش ئامانجی هەبێت بە ئاینیکی ڕاستی ( مطلق) بگات ، دەبێ بناغەیەکی باشی هەبێت ئەگەرنا بە لایەنی خراپ بە لای ئەشکێتەوە،هەموومان ئاگادارین باشترین ێاین لە جیهاندا بونی هەبێت ێیسلامە بەپێی کۆنگرەی جیهانی کە لە لاهای ێەنجام درا لەساڵی 1932ێاینی ێیسلام بە بەهێزترین شەریعەت نێونرا کە بۆ پێشەنگی یاسا تازەکان دەشێت دابنرێت لە پاریسیش ساڵی 1952هەمان بڕیاردرا ، ئەنجا بۆ گەیشتنە ێیسلام دەبێ چاک بەدوای بگەڕێین ، نەوەکو لەهەندێ کتێبی شێوێنراوی بێ ێەسڵ و نەسڵ چونکی ئەهلی کیتاب حەق و ناحەقیان تێکەڵاو کردووە بەو جۆرە کتێبانە ناگەینە ێامانج، پێویستە سەرچاوەی باوەڕپێکرا و دروست بن ئەوەی باسیشی لەو بارەیەوە دەکرێت دەبێت ڕاستی بێت ناگونجێت شتێک لە ێاینی ێیسلام دا بوونی نەبووبێت یەکێکی تر بۆی زیاد بکات ، هەر ێەگەر سەرنجی تەوڕات بدەین کە لەلایەن خوداوە بۆ پێغەمبەر مو‌سا (علیەالسلام) نازل بووە لەو کتێبەدا قسەی وەها کراوە ژیری قەبوڵی ناکات هەموو قسەکانیش وا نیشانەکراون هی خودان کەچی بەناوی خودا کارەکە ئەنجام دراوە خودا بەریە لەو کتێبە لە غەیری وێنەی وەک ئەوەش ، چۆن دەکرێت خودا پێغەمبەرەکانی (علیهما الصلاە والسلام) بە خراپە بەیان بکات ئەوە عەقڵی کەس قەبوڵی ناکات وەکو ئەوە وایە بڵێی باوکێک باس ی کوڕەکەی خۆی دەکرد یا کەسێک خۆی بە خراپە لەنێو خەڵکی نێوزەند دەکرد یا کەسێک زیان بە لقی دارێک بگەیێنێت هەڕەشەیە بۆ دار ئەمە وێنەیەکە بۆ تێگەیشتن نەوەکو ئەم جۆرە وێنانە بۆ خودا ناشێن چونکی خودا بێ وێنەیە قال تعالی :(ڵیْسَ كَمِثلِهِ شَیْ‌ء) ، وه بۆ گەیشتنە ئاینی ڕاست ناکرێت سەرنجی کتێبە کۆنەکان یا سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بدەین، بەڵکو ئەبێت بڕوانینە کاکڵەی ئیسلام لەو شوێنەدا ئەو حەقیقەتە هەیە کە دەمانەوێت بۆی هەوڵ ئەدەین، کتێبێکی وەکو تەوڕات چەندەها تۆمەتی ناڕەوا و نادروستی بە باڵای پێغەمبەران بڕیوەتەوە ، کەچی هیچ یەکێکیان بەو جۆرە نیە تەنانەت صفاتی وەهایان پاڵ دادوەتە لایان خراپترین کەس پێیان ڕازی نابێت ڕەدیان دەکاتەوە ، هەڵبەتە تەوڕاتی ڕەسەن دەستکارینەکراو قسەی خودایە ناتوانین ڕەخنەی لێبگرین هەروەکو پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) کاتێ تەوڕاتیان هێناوە لەبەری هەڵساوە لەبەر كتێبەكە ئەوەش مانای ئەوە ئەبەخشێت كتێبێكی ئاسمانی ڕاست بووە لەو سەردەمدا، بەڵام لەم زەمانەدا دەستكاریكراوە ئەوەی بۆیان ئەنجام دراوە دەستی چەپەڵی خۆیانیان پێوە سڕیووە ناڕەسەنیان كردووە، كه سەیری تەوڕات دەكەین تێیدا نووسراوە مەسەلەی مێژووی تیێایە چۆن دەگونجێت ، ئەم كتێبە بۆ كات و سەردەمی جیاواز نێردرابوو لەلایەن خودای پەروەدگار دەكرێت لەو كتێبه ڕەسەنەدا باسی ڕابردوو و ئەوكاته كرابێت كه تێیدا بوونە، هەروەها ڕاستە خودا غیب دەزانێت ئاگاداری داهاتووە بەڵام خودا بۆچی باسی داهاتوویەك بۆ پێغەمبەر مو‌سا (علیه السلام) و خەڵكەكەی ئەو سەردەمیان بۆ بكات چ حیكمەتێكی تێدایە، به پێچەوانەوە خودا له بابی داهاتوو لە كەلامەكەی له داهاتوو نەدواوە ئەم كتێبەش هەر بۆ سەردەمی خۆی دابەزیووە به كەڵك ئێستا نایەت لەبەرئەوەی ئامراز یاسای وای تێدا نیه ژیان كامل بكات، بەڵام له تەوڕات دا باسی پێغەمبەر سلیمان هاتووە سێ3 پێغەمبەر لە دوای خۆی هاتووە( مو‌سا-هاروون – داود – سلیمان ) ، ئەنجا سوودی چیه خودای گەورە باسی پێغەمبەران بە خراپە بكات به خراپەكاریش باسی مێژوویەك دەكرێت مو‌سا (علیە السلام) نەیبینیووە،كەچی ئەم كتێبە بێ ئینسافانە لە ئەستۆی پێغەمبەر موسی و خودایەكەی دادەنیریت، سوودی چیه خودای گەورە باسی ئەو پێغەمبەرانە بكات بە خراپەكاری وەكو پێغەمبەر داود بە زینا و سولەیمان به بتپەرستی نێونراوە، بەڕاستی ئەوە تۆمەتێكی گەورەیە بە دەم خوداوە دەكرێت وە زوڵمێكیشە لەو پێغەمبەرانە (علیهم الصلاە والسلام) بەرامبەریان ئەنجام ئەدرێت، بۆیە ئەگەر خودا باسی پێغەمبەرانیشی بكردایە لە سەردەمی مو‌سا چۆن چۆنی كورتە باسێكی خراپ دێنێتەوە تەوڕات دەلێ پێغەمبەر نوح (علیه السلام) مەشڕوبی دەخواردەوە ڕاستەوخۆ بابەتەكە جێدەهێلیت پێش ئەوەی تفاصیل بدات نەخێر ئێمە دەزانین تەوڕاتی رەسەن بەو شیێوازە نیه نەوەكو خودا چیرۆكی پەند وەرگر دەفەرمووێت، بەلێ به گرنگم زانی لەلای خۆم دەست بخەمە ئەو تۆمەتانەی لە تەوڕات بەرامبەر پێغەمبەران گوتراوە ، وەكو ئەگەر سەیری بكەین هیچ پێغەمبەرێک ڕزگار نەكراوە هەمووی به خراپە نێوزەند كراوە ، 1. بۆچی پێغەمبەر نوح (علیه السلام) مەشڕوبی خواردووە ئەمە خاڵیە لە قسەی خودا چونكی خودا ده‌فه‌رموویت (وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا فَأَخَذَهُمُ الطُّوفَانُ وَهُمْ ظَالِمُونَ)العنكبوت 14
پەیامبەرێك 950 ساڵ بانگەوازی خودا بكات دەكریت مەشروب خۆر بێت بە پێچەوانەوە چونكی ژیانی ئەم پێغەمبەرە هەمووی بانگەواز بووە بۆ لای خودا چۆن خەڵك بانگەواز لە مەشروب خۆر وەردەكرن بۆیە ئەمەش بیانوویەكی ناشایستەیە. 2. لەبارەی پێغەمبەر سلیمان (علیه السلام) ئایا بت پەرست بووه لە كۆتایی ژیانییدا ! نەخێر. ڕاستە سلیمان پەیكەری دروست دەكرد بەڵام لە پێشتووتر بووە ناگونجێت بلێین لە كۆتایی ژیانی دەستی دایە بتپەرستی لەبەرئەوەی چۆنیەتی مردنی ئەم پێغەمبەرە بەشێوەیەكی غیب بووە تەنها خودا ئاكادارە بەڵام تا مردنیشی پێغەمبەرو خوداناسی كردووە هیچ ڕووی خۆی بۆ لایەكی تر نەكردووە خودا لە بابی مردنی دەفەرمووێت :(فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ الْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَىٰ مَوْتِهِ إِلَّا دَابَّةُ الْأَرْضِ تَأْكُلُ مِنسَأَتَهُ ۖ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ الْجِنُّ أَن لَّوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ الْغَيْبَ مَا لَبِثُوا فِي الْعَذَابِ الْمُهِينِ) سبأ 14 بەلام ئەوەی جێگای تێڕامانە بۆچی خودا لە تەوڕات دا باسی كۆتاییەكانی ژیانی سلیمان پێغەمبەر بكات بۆ باسی نێوەڕۆكی ژیانی نەكات بۆچی خودا باسی مێژوویەكی پەنهان بكات؟ ! ئەوانە كۆمەڵە گەلێ پرسیارن لە عەقل دا بەرجەستە دەبن، ئێمەش دەلیین لێرەدا بۆمان روون دەبێتەوە ئەو كتێبە دەستكاریكراوە ئەگەر وانیه چۆن باسە مێژوویەك دەكرێ پێغەمبەر مو‌سا تێیدا نیه دەبێ چاك بزانین ئەمانە دوورن لە ڕاستیەوە .
3. یاخود بانگەشەی ئەوە ئەكەن گوایە هارونی برای مو‌سا (علیه السلام) گوێرەكە پەرست بووە نەخیر كه مو‌سا پێغەمبەر قژی سەری برایەكەی دەكرێت ڕایدەكێشێت تووڕە دەبێت پیی دەلێ چۆن میللەتەكە گویرەكە دەپەرستن چیت دەكرد لەگەڵ ئەوان كه سامری نەخشەی سەرەكی پەرستنی داڕشتبوو، ئاخۆ هاروون نەیگووت منیش لەگەڵ ئەوان دەم پەرست ئەوەی تەوڕاتی داناوە خراپ لە مەسەلەكە حالی بووە بەڵكو خودا لەسەر زمانی ئەو دەفەرموویت : (ولا تجعلني مع القوم الظالمين ) الزخرف منیش لەكەل خەلكە گویرەکە بەرست و ستەم كارە كە دەكەل مەخە جونكی هیج دەسەلاتیكم نەبوو بەسەر یان دا ئەوەی باسمان كرد راستییه نەوەكو هی تەورات یان ئەلین مو‌سا علیە السلام لەكەل خودا راستی نەكرد نیشانەی سەرسورمانه خودا ج فەرمانیكی بۆ كرد هەر ئەوەی ئەنجام داوە نەوەكو شتی تر هەر كەسیك زانیاری زیاتری دەویت سەرنجیكی قورئان بدات.
4. بیغەمبەر لوگ علیه السلام سەر خۆش بووە لەكەل كجەكانی رایئەبوارد ئەوە قسەیەكی زۆر نافامكاله جونكی لە بناغەدا كجی هەر نەبووە بەلكو دوو كوری هەبووە لەكەل خیزانی خۆی، هەروەها قەومی لوگ بیغەمبەر علیە السلام نیر باز بوونە جكە لە ئافرەتان تەنانەت هەول یان دا نیر بازی لەكەل میوانەكانی لوگ بكەن كه فریشتەكان بوون لە ئاكام دا خودای بەروەردكار قەومەكەی سەرەونكووم بەرد باران جەزای كردەی دانەوە هەر زەمانی ئیستا بكەریین بەدوای بحر المیت دەریای مردوو هیج زیندەوەریك نا‌توانیت لەو شوینەوەرەدا زیان بەریتە سەر بیویستە ببیتە بەند بۆ خەلكی تر ،كەجی زانا كان وەهایان دەزانی تیكگیرانی ئاوی بەحرەكەیە لەزیر ئاوەكە كۆمەلیك باشماوەی تیدا دۆزرانەوە بەلكە بوون لەسەر ئەوەی قەومی لوگ ه .
5. زیانی یعقوب علیه السلام برە لە داستانی سوود وەركرتن هەركیز باسی ئەوە نەكراوە دزی كردبیت تەنها باسی یوسفی كورەكەی كراوە ئەكەر راستە دزی كردووە بیغەمبەر یعقوب بەلكەتان جیه؟ ! بیكومان بەلكە نیه كومانیكە خەلكی جەواشە دەكریت بۆجی هەموو كومانەكان بناغەیەكیان نیه بنەمایەكی دیاریكراوی نین كاتئ دەلئ دزی ئەكرد ئەوەیان لەبیر كردووە دزی لە كئ دەكرد بۆجی دەیكرد سزای جیبوو جۆرە قسەیەكن مشتیكن كەجی بۆ ئەوان چربیكن لە زیانی بیغەمبەر یعقوب شتی وەها بوونی نیه.
6. هەندیك لە بیغەمبەران كوریان نەبووە بەیامبەر هوود یش كوری نەبووە بەلان تەورات وەكو دەرویش تعصب دەبكووت شیخ فریووە بەم دەردە خرابە رۆیشتووە جۆن لەكەل بوكەكەكی رایئەبوارد ئەوانە قسەی بۆش و بەتالن نابیت بە قسەی برقەدار فریو بخۆین.
7. ئەفسەر ناویكە جەند سەدەیەكی كەمە بونی هەیە نەوەكو لە دیر زەمانەوە بوو بیت كەجی به بیجەوانەوە بیغەمبەر داود علیە السلام تاوانبار ئەكریت بە زینا كردنی لەكەل خیزانی ئوفسەرەكەی خۆی كه ناوی ئۆریا بووە باشان ئەفسەرەكە دەنیرریت بۆ جەنك دەكوزییت بەراستی جۆرە قسانیكی مندالانەیە بەلكەیەكی إقناع مقنع باوەربیكراو نیه.
نووسینی : وتوێژ وتوێژ
x
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیعجازی قورئان
ن: د. كه‌ریم ئه‌حمه‌د karimdawody@yahoo.com
وتمان زانایانی كۆن ئیعجازی قورئانیان به پله‌ی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی له ڕووه ڕه‌وانبێژییه‌كه‌یه‌وه ده‌بینی به‌حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك هاتبێت موعجیزه‌كه‌ی له‌و بواره‌دا بووه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵكی شاره‌زاییان تێدا هه‌بووه، وه له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌ره‌بی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ڕه‌وانبێژترین سه‌رده‌مه له ڕووی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه بۆیه خوا(جل جلاله) له‌ولایه‌نه‌وه بۆیان هات بۆ ئه‌وه‌ی ئیقامه‌ی حوججه‌یان له‌سه‌ر بكات و دڵنیا بن له‌وه‌ی كه ئه‌م قورئانه ده‌بێت له لایه‌ن خوا( جل جلالە)وه هاتبێت چونكه له توانای كه‌سدا نییه ئاوها كتێبێك دابنێت.
دوای ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه‌ی مرۆڤایه‌تی دای له بواره‌كانی زانست و مه‌عریفه و ته‌كنۆلۆژیادا و ئاشكرابوونی زۆرێك له ڕاستییه زانستییه‌كان و ده‌ركه‌وتنی هه‌ندێك له نهێنییه زانستییه‌كانی ناو قورئان زۆرێك له زانایان هه‌ندێك لایه‌نی تریان بۆ سه‌ر ئیعجازی قورئانی زیاد كرد، له‌وانه ئیعجازی زانستی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه: فه‌له‌ك و پزیشكی وفیزیا و زینده‌وه‌رزانیی و هتد.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م لایه‌نانه ده‌خه‌نه ڕیزی ئیعجازی قورئانییه‌وه له‌و ڕووه‌وه‌یه كه ئه‌وكاته‌ی قورئان ئاماژه‌ی به‌م شتانه داوه له توانای هیچ كه‌سێكدا نه‌بووه نه بیانزانێت وه نه پێشبینی به زانینیان بكات، ئه‌وانه‌شی كه ئه‌م لایه‌نانه به ئیعجاز نازانن ده‌ڵێن ئه‌وانه به‌ڵگه‌ی له‌لایه‌ن خوا( جل جلالە)وه بوونی قورئانن به‌ڵام ناچنه ڕیزی ئیعجازه‌وه چونكه ناچنه ئه‌و قاڵبه‌ی كه ته‌حه‌ددایان پێ بكرێت كه كه‌س ناتوانێت شتی وا بكات یا بیزانێت چونكه ئه‌وه‌تا مرۆڤ هه‌موو ئه‌و نهێنییانه‌ی زانی و له توانایدا هه‌یه بگاته زیاتر له‌وانه‌ش.
بۆچوونی ئێمه له‌مه‌ڕ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه:
قورئان دوا په‌یامی خوا( جل جلالە)یه بۆ به‌نده‌كانی و كتێبی هیدایه‌ت و ڕێنیشانده‌ره بۆ سه‌رفرازی دونیا و قیامه‌ت و خوا( جل جلالە) پاراستنی خستۆته ئه‌ستۆی خۆی وه‌كو ده‌فه‌رموێت: إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ﴿الحجر: ٩﴾، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی كتێبه ئاسمانییه‌كانی تر كه خوا( جل جلالە) ئه‌ركی پاراستنیانی خستبووه ئه‌ستۆی شوێنكه‌وتوانی ئه‌و كتێبانه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه دوا كتێب و دوا په‌یامی خوا( جل جلالە)یه و ده‌بێ تا ڕۆژی قیامه‌ت پارێزراو بێت ئه‌گینا ئیقامه‌ی حوججه‌ی پێ ناكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ندێك نهێنی تێ خستووه كه له‌یه‌ك كاتدا به‌ڵگه‌بن له‌سه‌ر دووشت:
- 1. به‌ڵگه‌بن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن خوا( جل جلالە)وه هاتۆته خوا( جل جلالە)ره‌وه.
- 2. به‌ڵگه‌بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌سكاری نه‌كراوه.
به‌ڵام ئایا ئه‌و نهێنییانه ته‌نها لایه‌نی ڕه‌وانبێژی قورئانه یا ئه‌م لایه‌نانه‌شه كه ئێستا ناوی ئیعجازیان لێده‌نرێت وه‌كو له پێشه‌وه ئاماژه‌مان به هه‌ندێكیان دا؟
وه ئایا كاتێك خوا( جل جلالە) ته‌حه‌ددای كردووه به‌وه‌ی كه كه‌س ناتوانێت كتێبێكی له‌م چه‌شنه بێنێت له‌به‌ر لایه‌نه به‌لاغییه‌كه‌یه‌تی یا ئه‌م لایه‌نانه‌شه یا شتێكی تره سه‌رباری ئه‌مانه هه‌مووی؟
به‌ڕای من قۆرخ كردنی ئیعجازی قورئان له ڕووه به‌لاغییه‌كه‌ی و ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌م ڕووانه‌ی تریش بچوككرنه‌وه‌ی قورئانه و ته‌سككردنه‌وه‌ی بواری نهێنییه‌كانێتی و ناحاڵی بوونه له ماهییه‌تی قورئان و پێوانی قورئانه به پێوانه مرۆییه‌كان، به‌هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌ندێك كه‌س ویستوویانه خوا( جل جلالە)ی گه‌وره به پێوانه مرۆییه‌كان بپێون بۆیه له جیاتی ئه‌وه‌ی خوا( جل جلالە) بناسن سه‌ریان له خوا( جل جلالە)نه‌ناسییه‌كی ته‌واوه‌وه ده‌رهێناوه و خوا( جل جلالە)یان وه‌كو نه‌بوو (معدوم) وه‌صف كردووه.
ڕاسته قورئان له ڕووه به‌لاغییه‌كه‌یه‌وه موعجیزه و كه‌س ناتوانێت له شێوه‌ی قورئاندا به‌و ڕه‌وانبێژییه كتێبێك دابنێت، وه ئه‌گه‌ر بێت‌و دان بنێین به‌وه‌ی كه سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ڕه‌وانبێژترین سه‌رده‌می عه‌ره‌به و سه‌رده‌می زێڕینه بۆ ڕه‌وانبێژی عه‌ره‌بی، ئه‌وكاته ده‌بێ شایه‌تی ئه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌سه‌ر ڕه‌وانبێژی بێ وێنه‌ی قورئان به هه‌ند وه‌رگرین و به‌حوكمێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه دابنێین له‌و بواره‌دا چونكه له‌لایه‌نی شاره‌زا و پسپۆره‌وه ده‌رچووه، وه ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌و شێوه‌یه سه‌یری ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌كرێت ئه‌وا ده‌رگا واڵایه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به شاره‌زا ده‌زانن له بواری عه‌ره‌بیدا و به‌ڕه‌وانبێژی خۆیاندا ده‌نازن با بێن به‌ختی خۆیان تاقی كه‌نه‌وه، ده‌شتوانن له چوارچێوه‌ی ده‌زگایه‌كدا ئه‌و كاره بكه‌ن نه‌ك ته‌نها به تاقه‌كه‌سی، ئه‌وكاته‌ش ده‌بێ ئه‌و ڕووه به‌لاغییانه‌ی له قورئاندا هه‌یه له‌وانه‌ی ئه‌وانیشدا هه‌بێت كه یه‌كه‌میان داهێنانی جۆرێكی نوێیه له ئه‌ده‌ب كه به هاتنی قورئان له دووه‌وه بوو به سێ جۆر، شیعر و په‌خشان و قورئان، ئه‌وكاته ده‌بێ بوترێت شیعر و په‌خشان و قورئان و…
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كه‌س ناتوانێت كتێبێكی ڕه‌وانی له شێوه‌ی قورئان دابنێت هێشتا قۆرخ كردنی ئیعجازی قورئانی له ڕووه به‌لاغییه‌كه‌یدا واته نكۆڵی كردن له گه‌وره‌یی ناوه‌ڕۆكی قورئان، به واتایه‌كی تر ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه مرۆڤ له‌وانه‌یه بتوانێت شتێكی وه‌كو ناوه‌ڕۆكی قورئان دابنێت، به‌ڵام ناتوانێت به‌رگێكی جوانی به‌به‌ردا بكات وه‌كو ئه‌وه‌ی قورئان كه لایه‌نه به‌لاغییه‌كه‌یه‌تی.
گومانی تێدا نییه ئه‌مه بچووككردنه‌وه‌ی قورئانه نه‌ك ده‌رخستنی گه‌وره‌ییه‌كه‌ی، قورئان پێش ئه‌وه‌ی له ڕووی ڕواڵه‌ته‌وه (شكل) گه‌وره و جوان و موعجیز بێت له ڕووی ناوه‌ڕۆك (مضمون و محتوی)ه‌وه گه‌وره و بێ وێنه‌یه، وه پێش ئه‌وه‌شی كه له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه گه‌وره و بێ وێنه بێت له ڕووی جه‌وهه‌ر و ماهییه‌ته‌وه جیاواز و تایبه‌تمه‌نده و كه‌س ناتوانێت شتێك له‌و شێوه‌یه دابنێت.
جوانترین قسه‌ش كه به‌رچاوم كه‌وتبێی له‌م بواره‌دا ئه‌و قسه‌یه‌یه كه به‌نداری فارسی وتوویه‌تی كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
وقال أبو حیان التوحیدي: سئل بندار الفارسي عن موضع الإعجاز من القرآ‌ن فقال هذه مسألة فیها حیف علی المعنی وذلك أنه شبیه بقولك ما موضع الإنسان من الإنسان؟ فلیس للإنسان موضع من الإنسان بل متی أشرت إلی جملته فقد حققته ودللت علی ذاته كذلك القرآ‌ن لشرفه لا یشار إلی شئ فیه إلا وكان ذلك المعنی آیة في نفسه ومعجزة لمحاولة وه‌دی لقائله ولیس في طاقة البشر الإحاطة بأغراض الله في كلامه وأسراره في كتابه فلذلك حارت العقول وتاهت البصائر عنده(2).
له ڕاستیدا جیاوازی نێوان قورئان كه قسه‌ی خوا( جل جلالە)یه له‌گه‌ڵ قسه‌ی مرۆڤدا وه‌كو جیاوازی نێوان مرۆڤ كه به‌دیهێنراوی خوایە( جل جلالە) له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ری مرۆڤ كه دروستكراوی مرۆڤه، با له ڕواڵه‌تیشدا له یه‌ك بچن به‌ڵام به جه‌وهه‌ر و ماهییه‌ت و سیفه‌ت و ئه‌رك و وه‌زیفه له‌یه‌ك ناچن، به‌ڵكو تاقه لایه‌نێك كه تێیدا له یه‌ك ده‌چن ڕواڵه‌ته‌كه‌یه، كه ئه‌ویش له سه‌دا سه‌د نییه، ئه‌گینا به‌قه‌د تواناكان و نهێنییه‌كانی مرۆڤ جیاوازی هه‌یه له نێوانیاندا.
جه‌وهه‌ر و ماهییه‌تی قورئان جیاوازه له ماهییه‌تی هه‌موو كتێبێك و قسه‌یه‌كی تر، چونكه ماهییه‌تی قورئان ئه‌وه‌یه كه بریتییه له ڕۆحی خوا( جل جلالە):
وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُوحًا مِنْ أَمْرِنَا ۚ مَا كُنْتَ تَدْرِي مَا الْكِتَابُ وَلَا الْإِيمَانُ وَلَٰكِنْ جَعَلْنَاهُ نُورًا نَهْدِي بِهِ مَنْ نَشَاءُ مِنْ عِبَادِنَا ۚ وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ﴿ ٥٢ ﴾صِرَاطِ اللَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ أَلَا إِلَى اللَّهِ تَصِيرُ الْأُمُورُ﴿ ٥٣ ﴾ الشوری.
لێره‌دا ده‌بینی خوا(جل جلالە)ی گه‌وره به‌وه قورئان ده‌ناسێنێت كه ڕۆحێكه له لای خۆیه‌وه، كتێبێكیش كه ڕۆح بێت چۆن كتێب و نووسینی تری بێ گیانی ده‌گاتێ؟
لێره‌وه‌یه كه ده‌ڵێین جیاوازی نێوان قورئان و كتێبه‌كانی تر به قه‌ده‌ر جیاوازی نێوان مرۆڤ و په‌یكه‌ره‌كه‌یه‌تی كه یه‌كه‌میان له داهێنانی خوا( جل جلالە) و دووه‌میان له داهێنانی مرۆڤه.
قورئان نه‌ك ته‌نها له به‌رگ و ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆك و ماهییه‌تدا جیاوازه له كتێبه‌كانی تر، به‌ڵكو له سیفه‌ته‌كانی و وه‌زیفه‌كانی و میتۆده‌كانیشیدا جیاوازه له كتێبه‌كانی تر.
گره‌نتی ئیعجازی زانستی چی یه ئه‌گه‌ر زانست پێش بكه‌وێت و بگۆڕێت، یان زانایان لێی په‌شیمان ببنه‌وه؟
ئه‌م پرسیاره هه‌میشه دووباره ده‌بێته‌وه و زۆرێك له خه‌ڵكی ده‌یكه‌ن و، ده‌ڵێن: زانسته گه‌ردونییه‌كان ناجێگیرن و ده‌گۆڕێن به تایبه‌تی تیۆره زانستییه‌كان، ئیعجازی زانستیش له‌سه‌ر زانسته گه‌ردونییه‌كان بنیاتنراوه له‌به‌رئه‌وه چۆن ده‌كرێت ڕاستییه‌كانی قورئان به زانسته گه‌ردونییه‌كان لێك بدرێنه‌وه یان به‌راورد بكرێن!؟
ئێمه‌ش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: گره‌نتی ئه‌م باسه له قورئانی پیرۆز خۆیدایه، كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(سنريهم اياتنا في الافاق و في انفسهم) فصلت: ٥٣، واته: «له داهاتوودا نیشانه‌كانی خۆمانیان له ئاسۆكانی گه‌ردوون و خودی خۆیاندا پیشان ده‌ده‌ین»، ئایه‌ته‌كه دۆزینه‌وه‌ی دیارده گه‌ردونییه‌كانی به ته‌ماشاكردن و بینینه‌وه به‌ستۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه گره‌نتی دیارده‌كه بینینه كه خوای گه‌وره به‌رده‌وام پیشانمان ده‌دات، بۆ نموونه: به‌ربه‌ستی ئاوی نێوان ده‌ریاكان ئێستا ده‌بینرێن و مانگه ده‌ست كرده‌كان وێنه‌ی ده‌گرن و پێوانه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده زانست له پێشكه‌وتندا بێت له‌وانه‌یه نهێنی زیاتری ده‌ربخات، به‌ڵام ناترسین په‌شیمان بێته‌وه كه به‌ربه‌سته‌كه بوونی نییه.. ئه‌گه‌ر موسحه‌فێكمان به ده‌سته‌وه بێت و هه‌موو بیبینین، له‌وه ناترسین ئه‌گه‌ر زانست پێشكه‌وت، بڵێت: ئه‌وه موسحه‌ف نییه چونكه ده‌بینرێت.. له‌به‌رئه‌وه گره‌نتییه‌كه له قورئانی پیرۆزدایه كه بابه‌ته‌كانی ئیعجازی زانستی به بینینه‌وه به‌ستۆته‌وه، وه‌ك له ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێت:
(وقل الحمد لله سيريكم اياتة فتعرفونها) النمل: ٩٣، له‌به‌رئه‌وه ئیعجازی زانستی له‌سه‌ر ڕاستییه زانستییه قه‌تعییه‌كان ده‌دوێت كه ده‌بینرێن، یان به به‌ڵگه‌ی زانستی بنبڕ حسابی بینینیان بۆ ده‌كرێت نه‌ك تیۆره گۆڕاوه‌كان.
هەندێك لەو ڕەخنانەی لە قورئان دەگیرێت
ن: د. كەریم ئەحمەد Karimdawody@yahoo.com
دەروازە: كاریگەری نەرێی ریوایەتەكان لەسەر قورئان:
ئەوانەی ڕەخنەیان لە قورئان گرتووە لەم سەردەمەدا پشتیان بە هەندێك شت بەستووە كە یارمەتی داون، لەوانە:
- ئەو هەموو ریوایەتە لاواز و هەڵبەستراوانەی دەربارەی نووسین و كۆكردنەوەی قورئان ریوایەت كراون.
- ئەو هەموو ریوایەتە لاواز و هەڵبەستراوانەی دەربارەی ناسخ و مەنسوخ هاتوون.
ڕاستە ئەمانە تاڕادەیەك بەڵگەی ئەمانەتی زانستین، بەڵام لەولاشەوە بەڵگەن لەسەر دوو شت:
یەكەم : هەست نەكردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر نەوەكانی داهاتوو.
دووەم: هەست نەكردن بە گەورەیی ئەو ئیشەی كە دەیكەن، ئەویش قسەكردنە لە كتێبی خوادا، ئەو كتێبەی كە خوا دەربارەی فەرموویەتی ” احكمت اياته” و پەیمانی كۆكردنەوە و پاراستنی داوە.
- ئەو ئیسرائیلییات و ریوایەتە هەڵبەستراو و لاوازانەی زانایانی تەفسیر ریوایەتیان كردووە لە تەفسیرەكانیاندا دەربارەی واتا و مەبەستی ئایەتەكان.
- ئەو هەموو ریوایەتانەی زانایانی شیعە داویانەتە پاڵ ئیمامەكانیان دەربارەی ڕوودانی گۆڕانكاری لە قورئاندا و دەسكاریكردنی قورئان لەلایەن هاوەڵانەوە و بوونی موسحه‌فی فاتیمە و جەفر و جامیعە و سورەتی ویلایەت و… هتد.
بەكورتی، زۆرێك لەو ریوایەتانەی دەربارەی قورئان ریوایەت كراون لە هەندێك بوارەكانی زانستەكانی قورئان كاریگەری نەخوازراویان هەبووە لەسەر ئیسلام بە گشتی و قورئان بە تایبەتی، وە دەتوانم بەدڵنیاییەوە بڵێم ئەو كاریگەرییە نەخوازراوانەی ریوایەتە هەڵبەستراو و لاوازەكان، لەسەر ئیسلام هەیانبووە هیچ شتێكی تر نەیبووە، وە ئەو زیانەی ئەو ریوایەتانە لە ئیسلامیان داوە هیچ دو‌ژمنێك لێی نەداوە، هەر لە قورئانەوە بیگرە تا مێژووی ئیسلام، هەر بۆیەشە دوژمنانی ئیسلام زۆر جەخت دەكەنەوە لەسەر باسكردنی ئەو جۆرە ریوایەتانە! ئەگەر ئەوانەی هەڵیانبەستووە لە دوژمنكاری ئیسلامەوە، وە یا لە نەزانی وە لەبەر بەرژەوەندییەكی تەسك هەڵیان بەستووە، بەڵام ئەو زانایانەی بە زیندوێتی هێشتوویاننەتەوە یا لەبەر ئاسۆ تەسكی، وەیا لە هەستنەكردن بە بەرپرسیارێتی بووە، ئەگینا ئەگەر كەمێك ژیری و لۆژیكیان بخستایەتە كار نەدەبوایە ئەو كارە بكەن. ڕەنگە بوترێت ئەو شتانە لە ڕووی ئەمانەتی زانستییەوە كراوە، بەڵام ئەمانەتی زانستی ئەوە ناگەیەنێت هەر نەزانێك یا ناحەزێك لە جێی خۆیەوە ناماقوڵییەكی كردبێت تۆ بێی بیگێڕیتەوە با هەڵە و بێ بنەماییەكەشی وەكو ڕۆژی نیوەڕۆ دیاربێت، بە بیانووی ئەوەی كە مادەم من بەسەنەدەوە ریوایەتم كردووە ئیتر گەردنی خۆمم ئازادكردووە و بەرپرسیارێتییەكەم خستۆتە ئەستۆی خوێنەر، بێ ئەوەی بەخۆی بزانێت چ بیانوویەكی داوەتە دەستی دوژمنانی ئیسلامەوە بۆ ئەوەی تانەی لێدەن و ڕەخنەی لێ‌بگرن.
ئەم قورئانە وەكو بینایەكی زۆر گەورەو جوان و تۆكمە وایە كە هەموو خشتەكانی جوان و تۆكمە بن و لەجێی خۆیاندا دانرابن و بە تێپەڕبوونی ماوەیەكی زۆر بەسەریدا (زیاد لە هەزار و چوارسەد ساڵ) نە درزێكی تێكەوتبێت وە نە خشتێكی تێكچووبێت، بەڵكو بە پێچەوانەوە لە گەڵ تێپەڕبوونی كاتدا جوانتر و تۆكمەتر بووە، بەڵام لەولاوە كەسانێك بێن باسی كات و چۆنێتی دروستبوونەكەی بەجۆرێك بكەن كە پێچەوانەی ئەم تۆكمەیی و جوانی و ڕێكییەی بێت و وای باسبكەن كە لەسەر بناغەیەكی ناپتەو دامەزرابێت و خشتەكانی بێ ڕەچاوكردنی هیچ بنەمایەكی ئەندازیاری خرابنە سەر یەك! ئایا باوەڕ بەو ڕاستییانە دەكەیت كە بەچاوی خۆت دەیانبینی یا ئەو قسانەی ئەو كەسانە دەیگێڕنەوە؟ قورئانیش بەهەمان شێوە، كاتێك تەماشای دەكەیت و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەیت دەبینی سەرتاپا ڕێكوپێكی و تۆكمەیی و جوانییە، نەك هەموو وشەیەكی بەڵكو هەموو پیتێكی لە جێی خۆیدایە و هەزار و چوارسەدساڵ لەمەوبەر چۆن نوسراوەتەوە ئاوها بێ زیاد وكەم ماوەتەوە و كەس نەیتوانیوە پیتێكی لێ بگۆڕێت و سەرەڕای نەبوونی چاپخانە و نووسینەوەی بە جیا جیا لەم وڵات و لەو وڵات بە دەسخەت لەگەڵ ئەوەشدا كەمترین جیاوازی لە نێوان
دوو نوسخەیدا نییە(1). نەك هەر ئەوەندە بەڵكو زانستی نوێش بێت و دەیان بەڵگەی بەرجەستە بداتە دەستەوە لەسەر ڕاستێتی زانیارییەكانی ناوی و ڕۆژگاریش بە بەردەوامی ڕاستی زانیارییە ڕابردوویی و بەڵێن و هەواڵە داهاتووییەكانی دەربخەن، بەڵام لەولاوە هەندێك ریوایەت بخوێنیتەوە كە ئەگەر باوەڕیان پێبكەیت پێچەوانەی ئەو ڕاستییانەت بەدەستەوە دەدەن و ئەو متمانەیەی قورئان خۆی لە دڵ و مێشكتدا دروستی دەكات ئەوان لەقی دەكەن!.
با بە نموونەیەك ئەم ڕاستییە ڕوون بكەینەوە: ئەو ریوایەتەی كە دەڵێت سورەتی ئەحزاب ئەوەندەی سورەتی بەقەرە بووە بەڵام نەسخ كراوە(2)! ئەوەی ئەمەی ریوایەت كرد ئەگەر كەمێك ژیری و لۆژیكی بخستایەتە كار ئاوها شتێكی ریوایەت نەدەكرد كە پێچەوانەی سادەترین بنەماكانی لۆژیكە، سورەتێك كە ئێستا 73 ئایەتە بەگوێرەی ئەو ریوایەتە ئەوەندەی سورەی بەقەرە بووە كە 286 ئایەتە و ئایەتەكانیشی لەمانەی ئەحزاب درێژترن و سورەی ئەحزاب 10 لاپەڕەیە و بەقەرە 48 لاپەڕەیە، واتە بە پێی ئەو ریوایەتە نزیكەی 38 لاپەڕەی كە دەكاتە چوار لە سەر پێنجی لابراوە و نەسخ كراوە، بێ ئەوەی هیچ كەسێك لەوانەی ریوایەتیان كردووە تەنها یەك ئایەتیش لەو ئایەتە نەسخكراوانە بێنێتەوە، یا هیچ نەبێت ئەو زانایانە داوا لەو ڕاوییە درۆزن و لە خوا نەترسانە بكەن بۆ سەلماندنی ڕاستی قسەكەیان ئایەتێك لەو ئایەتانە باس بكەن یا بپرسن ئایا ئەو ئایەتە نەسخكراوانە باسی چی‌یان دەكرد و لە كوێی سورەتەكەدا بوون و بۆچی نەسخكراون؟! چونكە كاتێك ئەو سورەتە دەخوێنیتەوە هەست بە هیچ ناهارمۆنییەك ناكەیت و هەست ناكەیت شتێكی لێ قرتابێت! هەمان شت بە نیسبەت ئەو ریوایەتەی دەڵێت سورەتی (التوبة) ئەوەندەی سورەتی (البقرة ) بووە و بەڵام نەسخ كراوە (3)
ئەمە دەربارەی ئەو ریوایەتانەی لە لایەن زانایانی ئەهلی سوننەوە ریوایەتكراون، ئەمما ئەوانەی كە زانایانی شیعە ریوایەتیان كردووە ئەوە هەر باس ناكرێن لە گەورەیی ئەو زیانەی بە قورئان وئیسلامیان گەیاندووە، ئەمان نەك ریوایەت گەلێكیان لە ژێر ناونیشانی نووسینەوەی قورئان و كۆكردنەوەیدا ریوایەتكردووە كە نالۆژیكین و پێچەوانەی ڕاستییەكانی قورئان و واقیعی قورئانن، بەڵكو بە ڕاشكاوی و لە ژێر كاریگەری دەمارگیری مەزهەبیدا و لەبەر خاڵیی بوونی قورئان لە بنەماكانی عەقیدەی ئیمامەتی شیعەییانە و نەهاتنی ناوی ئیمامەكانیان و پیاهەڵدانی قورئان بە هاوەڵانی پێغەمبەردا، قورئان تۆمەتبار دەكەن بەوەی كە دەسكاری كراوە و گۆڕانكاری تێدا كراوە و لێی قرتێنراوە! ئەم عەقیدەیەی كە بووەتە سەرچاوەیەكی سەرەكی ناحەزانی ئیسلام بۆ تانەدان لە قورئان(4).
سەرچاوە:
(1) بە پێچەوانەی تەورات و ئینجیلەوە كە دوو چاپیان نییە لەیەك بچن و ڕۆژانە و بەردەوام گۆڕانكارییان تێدا دەكرێت!
(2) علوم القرآ‌ن عند ابن عبد البر/ رسالة ماجستير للباحث محمد بن عبد الله بن جابر القحطاني ص264.
(3) الناسخ والمنسوخ في القرآ‌ن الكريم ص 9/ تأليف أبو محمد علي بن أحمد بن سعيد بن حزم الظاهري / الناشر : دار الكتب العلمية – بيروت الطبعة الأولى ، 1406تحقيق : د. عبد الغفار سليمان البنداري
(4) بڕوانە كتێبی( فصل الخطاب فی تحریف كتاب رب الارباب ) نووسینی زانای بەناوبانگی شیعە محمد تقی النوری الطبرسی خاوەنی كتێبی مستدرك الوسائل كە یەكێكە لە هەشت كتێبە سەرچاوەكان بەلای شیعەوە و لەبەر پلە و پایەی لە نزیك قەبری ئیمامی عەلییە وە نێژراوە ئەم كتێبە زكریا بوترس لە كەناڵی (الحیاة)ی مەسیحی بە بەردەوامی ئاماژەی پێدەدات و بەڵگەی لێدەهێنێتەوە لە سەر ئەوەی كە ئەوەتا موسڵمانەكان خۆیان دەڵێن قورئان دەسكاریكراوە!.
Subscribe to:
Posts (Atom)