Tuesday, February 5, 2019

هەنگاووە ڪردەییەڪان بۆ پەروەردەڪردنی منداڵان

لەوكار و فەرمانانەی كەوا پەیوەندیان بە تەندروستی وپەروەردەكردنی مناڵەوە هەیە :
٤ ـ چاودێری كردنی دایك لەكاتی دووگیان بووندا

ئەمەش بەوە ئەبێت كە ئەو دایكە ئەو شتانە نەخوات كە زیان بە مناڵەكەی ناو سكی ئەگەیەنێت، یاخود ببێتە هۆی شێواندنی كۆرپەلەكەی ناو سكی وەك :

١ ـ داو و دەرمان و تیشك .

٢ ـ كاری قورس و گران .

٣ ـ جگەرە كێشان لەلایەن دایك یان باوكەوە .

٤ ـ مادە هۆشبەر و سەرخۆش كەرەكان ( لەبەر ئەوەی مناڵەكە بە ئالودەیی لەدایك ئەبێت، چونكە كۆرپەلە لە خواردنەكەی دایكی خواردن ئەخوات و خواردنی بۆ ئەچێت).

مژدەپێدان لەكاتی لەدایك بوونی مناڵدا :

ئەگەر خوای گەورە مناڵێكی بە موسڵمانێك بەخشی ئەوا سوننەتە لەكاتی هاتنە دنیای مناڵەكەدا مژدەی پێ بدرێت، وە مژدەپێدان لەكاتی هاتنە دنیای مناڵەكەدایە، وەك خوای بەرز و بڵند ئەفەرمووێ : { يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَىٰ } (مریم : ٧).  

واتە:{ ئەی زەكەریا بەڕاستی ئێمە مژدەت ئەدەینێ بە كوڕێك كە ناوی یەحیایە }.

هەروەها خوای مەزن و خاوەن شكۆ ئەفەرمووێ : { فَبَشَّرْنَاهُ بِغُلَامٍ حَلِيمٍ } (الصافات : ١٠١).

واتە:{ ئێمە مژدەمان پێدا بەكوڕێكی هێمن و لەسەرخۆ }.

 هەروەها خوای بڵند و باڵا ئەفەرمووێ : { إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ‌ } (آل عمران : ٤٥).

واتە:{ كاتێ كە فریشتەكە ووتی : ئەی مەریەم بێگومان خوا مژدەت ئەداتێ بە ووتەیەك لەوەوە كە ناوی مەسیح  عیسای كوڕی مەریەمە بەڕێز و پایەبەرزە لە دونیا و ڕۆژی دوایشدا }.

سوژدەی سوپاسگوزاری :

لەكاتی بەدەست هێنانی هەر ناز و نیعمەتێكدا سوننەتە بۆ بابای موسڵمان كەوا سوژدەی سوپاسگوزاری ( سوژدەی شوكر ) بۆ خوا ببات، وە سوژدەی سوپاسگوزاری كارێكی پێویستە، بەڵكو جەخت كراوە لەسەر پەسەندێتی لەكاتی بەدەست هێنانی هەر نیعمەتێكدا، یان لەكاتی سەرهەڵدانی بەڵا و كارەساتێكدا، كە یەك سوژدەیە، وەك سوژدەی قورئان خوێندن ( سوژدەی تیلاوەت ).

وە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) :  «إِذَا جَاءَهُ مايُسِرهُ خَرَّ سَاجِدًا شَاكِرًا لِلَّهِ تَعالى»(١).

واتە:" ئەگەر هەواڵێكی دڵخۆشكەری بۆ بهاتایە سوژدەی سوپاسگوزاری ئەبرد بۆ سوپاس كردنی خوای بەرز و بڵند ".

هەروەها (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : «إِنِّي سَأَلْتُ رَبِّي وَشَفَعْتُ لِأُمَّتِي، فَأَعْطَانِي ثُلُثَ أُمَّتِي فَخَرَرْتُ سَاجِدًا شُكْرًا لِرَبِّي، ثُمَّ رَفَعْتُ رَأْسِي فَسَأَلْتُ رَبِّي لِأُمَّتِي فَأَعْطَانِي ثُلُثَ أُمَّتِي فَخَرَرْتُ سَاجِدًا لِرَبِّي شُكْرًا، ثُمَّ رَفَعْتُ رَأْسِي، فَسَأَلْتُ رَبِّي لِأُمَّتِي فَأَعْطَانِي الثُّلُثَ الْآخِرَ فَخَرَرْتُ سَاجِدًا لِرَبِّي»(٢).

واتە:"من داوام لە پەروەردگارم كرد و تكام بۆ ئوممەتەكەم كرد، سێ یەكی ئوممەتەكەمی پێ بەخشیم، منیش لای خۆمەوە بۆ سوپاس كردنی پەروەردگارم سوژدەم برد، پاشان سەرم لە سوژدەدا بەرز كردەوە و داوام لەپەروەردگارم كرد و پاڕامەوە بۆ ئوممەتەكەم سێ یەكی تری ئوممەتەكەمی پێ بەخشیم، منیش بۆ سوپاس كردنی پەروەردگارم سوژدەم برد، پاشان سەرم لە سوژدەدا بەرزكردەوە، جارێكی تر داوام لەپەروەردگارم كرد و بۆ ئوممەتەكەم پاڕامەوە سێ یەكی تری ئوممەتەكەمی پێ بەخشیم، منیش سوژدەم برد بۆ سوپاس كردنی پەروەردگارم ".

وە ئەبوبەكری صدیق ( خوا لێی ڕازی بێ ) سوژدەی سوپاسگوزاری برد كاتێ پێی گەیشت كەوا یەمامە ڕزگار كراوە(٣).

هەروەها كەعبی كوڕی مالیك ( خوا لێی ڕازی بێ ) سوژدەی سوپاسگوزاری برد كاتێ مژدەیان پێدا كە خوای گەورە تۆبە و پەشیمانی لێ قبوڵ كرد(٤).


----------------------------------
(١) أخرجه أبوداود (٢٧٧٤) ، و ابن ماجه (١٣٩٤) ، و الترمذي (١٥٧٨) من حديث أبي بكرة ، و انظر "زاد المعاد" لابن القيم(١/٣٤٨ ٣٥٠) فصل [ سجود الشكر ].

(٢) أخرجه أبوداود ( ٢٧٧٥ ) وهو حديث ضعيف .

(٣) أخرجه البيهقي في " السنن الكبرى " (٢/٣٧١) ( ٣٩٤٠ ).

(٤) أخرجه البخاري ( ٤٤١٨ ) ، و مسلم (٢٧٦٩ ) .

وەرگیراوە لەبەرنامەی ((پەروەردەکردنی مناڵان))
🖤 زیانەڪانی عیشق بازی

❣ عیشق بازی هەست و هۆش و خەیاڵ و زانیاری تێڪ دەدات :

🌙شێخ ئیسلام ـ ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرموێت:
ــ لەبەر ئەوەی ئینسانی عاشق خەیاڵی عاشقەڪەی دەڪات زۆر ڪات بە پێچەوانەی ئەوەی ڪە وایە ، تا وای لێدێت تووشی نەخۆشی #عیشق  دەبێت ، خۆ ئەگەر ئەو خۆشەویستیە وەڪو خۆی بێت و سڕی نەڪات هەرگیز ناگاتە ڕادەی عیشق ، با خۆشەویستی و پەیوەندی هەبێت ، لەبەر ئەمە ـ الٲطباء ـ دەڵێن : عیشق نەخۆشیەڪی وەسواسیە لە #المالنخولیا دەچێت ، بۆیە دڪتۆرەڪان دایانناوە بە یەڪێڪ لە نەخۆشیە دەماغیەڪان ڪە #خەیاڵ_تێڪ دەدات هەروەڪو چۆن المالنخولیا تێڪی دەدات . جامع الرسائل ۲٤٤/۲.

🍄 یقال مالنخولیا لتغیر الظنون و الفڪر عن المجری الطبیعی ٳلی الفساد وٳلی الخوف والرداءة لمزاج سوداوﻱ .

🥀پێی دەوترێ مانخولیا لەبەر  تێڪچوون و گۆڕینی فیڪر و هۆش و ترازاندنی لە ڕێڕەوی سروشتی خۆی بۆ فەساد و ترس و ئارەزوویەڪی ڕەشخون.

💧المالنخولیا : جۆرێڪە لە نەخۆشی ، چەندین بیرۆڪەی ناشیاو لەوئینسانەدا ڕوو دەدات ، لە ئەنجامدا #دڵتەنگبوون_و_ترس_و_بیم_زاڵدەبێت_بە_سەریدا , بەڵڪو جاری واهەیە لەبیر و هۆشیدا هاتووهاوار و دەربڕینی شتی ناشیاو هەستی پێ دەڪرێت و لە قسەڪانیدا #تێڪەڵبوون هەستپێدەڪرێت . مفاتیح العلوم ۳۰/۱

📒لەڪتێبی: حوڪمی عیشق لە ئیسلامدا وەرگییراوە
✍ نوسین و بڵاوڪردنەوەی : بۆهاوسەرەڪان

📍@bu_hawsarakan
* دانپیانانی ژنێک *
ژنێک دەڵێ دوای حەڤدە ساڵ هاوسەرگیری تێگەیشتم جوانترین مەخلوقی خودا لەسەر زەوی لەنێوان هەموو مەخلوقەکانی خودا پیاوە

1- پیاو هەر شتێکی لەدەستی بێ دەیکاتە قوربانی.
2- پیاو هەموو جوانى و سەلامتی خوی لەبەر خاتری هاوسەر و منداڵەکانی خوی دەکاتە قوربانی.

3- کەسێکە تاکۆتایی کۆشش دەکا تاکو داهاتووی منداڵەکانی مسۆگەر بکات
* بەڵام لەبەرامبەردا هەمیشە سەرزەنشت دەکرێ *

4- ئەگەر بۆ خۆشگوزەرانکردنی خانەوادە لە ماڵ دەرچێ، پێی دەڵێن بەڕاستی پیاوێکی کەمتەرخەم و ئیهمالە هەر ماڵ و منداڵی لەبیر نەماوە.

5- ئەگەر لەماڵ دانیشێ دەڵێن پیاوێکی تەمبەڵە

6- ئەگەر لەسەر هەڵەیەک منداڵەکانی سەرزەنشت بکا، دەڵێن پیاوێکی توندو تیژو وەحشیگەرە .

7ـ ئەگەر وازلە منداڵەکانی بێنێ هەرچیەک بکەن دەڵێن پیاوێکە ئاگای لە پەروەردەکردنی منداڵەکانی نیە.

8- ئەگەر ڕێگەنەدا خێزانی کار بکات پێی دەڵێن پیاوێکی لەخۆبایی و موتەسەلیتە.
9ـ ئەگەر ڕێگەدەدا ژنەکەی کاربکات پێی دەڵێن عەمری نەمێنێ نانی دەستی ژنەکەی دەخوا.

10- ئەگەر گوێ لە قسەکانی دایکی دەگرێ ، دەڵێن پیاوێکی داکۆنەیە.
11ـ ئەگەر گوێ لەدایکی ناگرێ ، پێی دەڵێن پیاوێکی بێ رەحمە بەرامبەر دایکی

12ـ ئەگەر گوێ لە خێزانی دەگرێ پێی دەڵێن پیاوێکی گوێ لەمستی ژنەکەیەتی و ئۆمەرە .

13ـ ئەگەر گوێی لێناگرێ دەڵێن لەگەڵ ژنی خراپە.
* بەهەرحاڵ باوک تەنها پیاوی سەر زەمینە : *

14- تاکە مەخلوقە کە حەزدەکات منداڵەکانی لە هەموو ڕوێکەوە لەخۆی باشت بن .

15- باوک تا هێزی تیایە عەشقی منداڵەکانیەتی تا پیێیان دەگەیەنێ و گەورەیان دەکا، کە گەورە بوون منداڵەکانی پێی دەڵێن باوکمان خەڵەفاوە خوا ڕەحمی خۆی پێبکا و ئەمانەتەکەی لێ وەرگرێتەوە مەبەستیان ڕوحەکەیەتی .

16- باوک هەمیشە ئازارو زەحمەتی منداڵەکانی هەڵدەگرێ ، تا منداڵەکانی بچوکن لەسەر شان و ئامێزی خۆیان دادەنێ ، کە منداڵەکانی گەورەبون پێدەنێن بەسەر دڵیدا هەڕەشەی ئەوەی لێدەکەن لەماڵ جێی نابێتەوە بۆ خانەی بەساڵاچوان باشە !.

17- باوک هەرچیەکی هەیەتی بە منداڵەکانی دەبەخشێ .

18ـ * ئەگەر دایک تەنها نۆ مانگ منداڵەکانی لە سکیدا هەڵدەگرێ بەڵام باوک تەواوی تەمەنی لەخەمی پێگەیاندن و گەورەکردنی منداڵەکانیەتی.

💡دنیا خۆشە تا حاڵی سەرپەرشتیاری ماڵ باشە خراپ دەبێ کە سەرپەرشتیار ماڵ لە ژیاندا نەما.%100 وایه

 بەسوپاسەوە وەرگیراوە