Tuesday, February 5, 2019

* دانپیانانی ژنێک *
ژنێک دەڵێ دوای حەڤدە ساڵ هاوسەرگیری تێگەیشتم جوانترین مەخلوقی خودا لەسەر زەوی لەنێوان هەموو مەخلوقەکانی خودا پیاوە

1- پیاو هەر شتێکی لەدەستی بێ دەیکاتە قوربانی.
2- پیاو هەموو جوانى و سەلامتی خوی لەبەر خاتری هاوسەر و منداڵەکانی خوی دەکاتە قوربانی.

3- کەسێکە تاکۆتایی کۆشش دەکا تاکو داهاتووی منداڵەکانی مسۆگەر بکات
* بەڵام لەبەرامبەردا هەمیشە سەرزەنشت دەکرێ *

4- ئەگەر بۆ خۆشگوزەرانکردنی خانەوادە لە ماڵ دەرچێ، پێی دەڵێن بەڕاستی پیاوێکی کەمتەرخەم و ئیهمالە هەر ماڵ و منداڵی لەبیر نەماوە.

5- ئەگەر لەماڵ دانیشێ دەڵێن پیاوێکی تەمبەڵە

6- ئەگەر لەسەر هەڵەیەک منداڵەکانی سەرزەنشت بکا، دەڵێن پیاوێکی توندو تیژو وەحشیگەرە .

7ـ ئەگەر وازلە منداڵەکانی بێنێ هەرچیەک بکەن دەڵێن پیاوێکە ئاگای لە پەروەردەکردنی منداڵەکانی نیە.

8- ئەگەر ڕێگەنەدا خێزانی کار بکات پێی دەڵێن پیاوێکی لەخۆبایی و موتەسەلیتە.
9ـ ئەگەر ڕێگەدەدا ژنەکەی کاربکات پێی دەڵێن عەمری نەمێنێ نانی دەستی ژنەکەی دەخوا.

10- ئەگەر گوێ لە قسەکانی دایکی دەگرێ ، دەڵێن پیاوێکی داکۆنەیە.
11ـ ئەگەر گوێ لەدایکی ناگرێ ، پێی دەڵێن پیاوێکی بێ رەحمە بەرامبەر دایکی

12ـ ئەگەر گوێ لە خێزانی دەگرێ پێی دەڵێن پیاوێکی گوێ لەمستی ژنەکەیەتی و ئۆمەرە .

13ـ ئەگەر گوێی لێناگرێ دەڵێن لەگەڵ ژنی خراپە.
* بەهەرحاڵ باوک تەنها پیاوی سەر زەمینە : *

14- تاکە مەخلوقە کە حەزدەکات منداڵەکانی لە هەموو ڕوێکەوە لەخۆی باشت بن .

15- باوک تا هێزی تیایە عەشقی منداڵەکانیەتی تا پیێیان دەگەیەنێ و گەورەیان دەکا، کە گەورە بوون منداڵەکانی پێی دەڵێن باوکمان خەڵەفاوە خوا ڕەحمی خۆی پێبکا و ئەمانەتەکەی لێ وەرگرێتەوە مەبەستیان ڕوحەکەیەتی .

16- باوک هەمیشە ئازارو زەحمەتی منداڵەکانی هەڵدەگرێ ، تا منداڵەکانی بچوکن لەسەر شان و ئامێزی خۆیان دادەنێ ، کە منداڵەکانی گەورەبون پێدەنێن بەسەر دڵیدا هەڕەشەی ئەوەی لێدەکەن لەماڵ جێی نابێتەوە بۆ خانەی بەساڵاچوان باشە !.

17- باوک هەرچیەکی هەیەتی بە منداڵەکانی دەبەخشێ .

18ـ * ئەگەر دایک تەنها نۆ مانگ منداڵەکانی لە سکیدا هەڵدەگرێ بەڵام باوک تەواوی تەمەنی لەخەمی پێگەیاندن و گەورەکردنی منداڵەکانیەتی.

💡دنیا خۆشە تا حاڵی سەرپەرشتیاری ماڵ باشە خراپ دەبێ کە سەرپەرشتیار ماڵ لە ژیاندا نەما.%100 وایه

 بەسوپاسەوە وەرگیراوە

No comments:

Post a Comment