Tuesday, February 5, 2019

هەنگاووە ڪردەییەڪان بۆ پەروەردەڪردنی منداڵان

لەوكار و فەرمانانەی كەوا پەیوەندیان بە تەندروستی وپەروەردەكردنی مناڵەوە هەیە :
٤ ـ چاودێری كردنی دایك لەكاتی دووگیان بووندا

ئەمەش بەوە ئەبێت كە ئەو دایكە ئەو شتانە نەخوات كە زیان بە مناڵەكەی ناو سكی ئەگەیەنێت، یاخود ببێتە هۆی شێواندنی كۆرپەلەكەی ناو سكی وەك :

١ ـ داو و دەرمان و تیشك .

٢ ـ كاری قورس و گران .

٣ ـ جگەرە كێشان لەلایەن دایك یان باوكەوە .

٤ ـ مادە هۆشبەر و سەرخۆش كەرەكان ( لەبەر ئەوەی مناڵەكە بە ئالودەیی لەدایك ئەبێت، چونكە كۆرپەلە لە خواردنەكەی دایكی خواردن ئەخوات و خواردنی بۆ ئەچێت).

مژدەپێدان لەكاتی لەدایك بوونی مناڵدا :

ئەگەر خوای گەورە مناڵێكی بە موسڵمانێك بەخشی ئەوا سوننەتە لەكاتی هاتنە دنیای مناڵەكەدا مژدەی پێ بدرێت، وە مژدەپێدان لەكاتی هاتنە دنیای مناڵەكەدایە، وەك خوای بەرز و بڵند ئەفەرمووێ : { يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَىٰ } (مریم : ٧).  

واتە:{ ئەی زەكەریا بەڕاستی ئێمە مژدەت ئەدەینێ بە كوڕێك كە ناوی یەحیایە }.

هەروەها خوای مەزن و خاوەن شكۆ ئەفەرمووێ : { فَبَشَّرْنَاهُ بِغُلَامٍ حَلِيمٍ } (الصافات : ١٠١).

واتە:{ ئێمە مژدەمان پێدا بەكوڕێكی هێمن و لەسەرخۆ }.

 هەروەها خوای بڵند و باڵا ئەفەرمووێ : { إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ‌ } (آل عمران : ٤٥).

واتە:{ كاتێ كە فریشتەكە ووتی : ئەی مەریەم بێگومان خوا مژدەت ئەداتێ بە ووتەیەك لەوەوە كە ناوی مەسیح  عیسای كوڕی مەریەمە بەڕێز و پایەبەرزە لە دونیا و ڕۆژی دوایشدا }.

سوژدەی سوپاسگوزاری :

لەكاتی بەدەست هێنانی هەر ناز و نیعمەتێكدا سوننەتە بۆ بابای موسڵمان كەوا سوژدەی سوپاسگوزاری ( سوژدەی شوكر ) بۆ خوا ببات، وە سوژدەی سوپاسگوزاری كارێكی پێویستە، بەڵكو جەخت كراوە لەسەر پەسەندێتی لەكاتی بەدەست هێنانی هەر نیعمەتێكدا، یان لەكاتی سەرهەڵدانی بەڵا و كارەساتێكدا، كە یەك سوژدەیە، وەك سوژدەی قورئان خوێندن ( سوژدەی تیلاوەت ).

وە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) :  «إِذَا جَاءَهُ مايُسِرهُ خَرَّ سَاجِدًا شَاكِرًا لِلَّهِ تَعالى»(١).

واتە:" ئەگەر هەواڵێكی دڵخۆشكەری بۆ بهاتایە سوژدەی سوپاسگوزاری ئەبرد بۆ سوپاس كردنی خوای بەرز و بڵند ".

هەروەها (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی : «إِنِّي سَأَلْتُ رَبِّي وَشَفَعْتُ لِأُمَّتِي، فَأَعْطَانِي ثُلُثَ أُمَّتِي فَخَرَرْتُ سَاجِدًا شُكْرًا لِرَبِّي، ثُمَّ رَفَعْتُ رَأْسِي فَسَأَلْتُ رَبِّي لِأُمَّتِي فَأَعْطَانِي ثُلُثَ أُمَّتِي فَخَرَرْتُ سَاجِدًا لِرَبِّي شُكْرًا، ثُمَّ رَفَعْتُ رَأْسِي، فَسَأَلْتُ رَبِّي لِأُمَّتِي فَأَعْطَانِي الثُّلُثَ الْآخِرَ فَخَرَرْتُ سَاجِدًا لِرَبِّي»(٢).

واتە:"من داوام لە پەروەردگارم كرد و تكام بۆ ئوممەتەكەم كرد، سێ یەكی ئوممەتەكەمی پێ بەخشیم، منیش لای خۆمەوە بۆ سوپاس كردنی پەروەردگارم سوژدەم برد، پاشان سەرم لە سوژدەدا بەرز كردەوە و داوام لەپەروەردگارم كرد و پاڕامەوە بۆ ئوممەتەكەم سێ یەكی تری ئوممەتەكەمی پێ بەخشیم، منیش بۆ سوپاس كردنی پەروەردگارم سوژدەم برد، پاشان سەرم لە سوژدەدا بەرزكردەوە، جارێكی تر داوام لەپەروەردگارم كرد و بۆ ئوممەتەكەم پاڕامەوە سێ یەكی تری ئوممەتەكەمی پێ بەخشیم، منیش سوژدەم برد بۆ سوپاس كردنی پەروەردگارم ".

وە ئەبوبەكری صدیق ( خوا لێی ڕازی بێ ) سوژدەی سوپاسگوزاری برد كاتێ پێی گەیشت كەوا یەمامە ڕزگار كراوە(٣).

هەروەها كەعبی كوڕی مالیك ( خوا لێی ڕازی بێ ) سوژدەی سوپاسگوزاری برد كاتێ مژدەیان پێدا كە خوای گەورە تۆبە و پەشیمانی لێ قبوڵ كرد(٤).


----------------------------------
(١) أخرجه أبوداود (٢٧٧٤) ، و ابن ماجه (١٣٩٤) ، و الترمذي (١٥٧٨) من حديث أبي بكرة ، و انظر "زاد المعاد" لابن القيم(١/٣٤٨ ٣٥٠) فصل [ سجود الشكر ].

(٢) أخرجه أبوداود ( ٢٧٧٥ ) وهو حديث ضعيف .

(٣) أخرجه البيهقي في " السنن الكبرى " (٢/٣٧١) ( ٣٩٤٠ ).

(٤) أخرجه البخاري ( ٤٤١٨ ) ، و مسلم (٢٧٦٩ ) .

وەرگیراوە لەبەرنامەی ((پەروەردەکردنی مناڵان))

No comments:

Post a Comment