Sunday, March 11, 2018

پێناسی مرۆڤـ لە مۆری سەری پەنجەكانیدایە..له‌قورئاندا 



نووسينى /سه‌روه‌ر حسن /نووسينگه‌ى ته‌فسير///كاتێك قورئانی پیرۆز باسی ئەوە دەكات كە زۆر ئاسانە بۆ پەروەردگار مرۆڤ زیندوو بكاتەوە، تەركیز لەسەر بابەتی مۆری پەنجە هەیە. 
{أَيَحْسَبُ الْإِنْسَانُ أَلَّنْ نَجْمَعَ عِظَامَهُ (3) بَلَى قَادِڕينَ عَلَى أَنْ نُسَوِّيَ بَنَانَهُ (4)} [القيامة] واتە: ئایا مرۆڤ وادەزانێت (دوای مردن) ئێسكەكانی كۆناكەینەوە؟! بەڵكو توانامان هەیە نەخشە وردەكانی كۆتایی پەنجەی (وەكو خۆی) بەدیبهێنینەوە . 
تەركیزكردن لەسەر مۆری پەنجەكان مانایەكی زۆر تایبەتی هەیە، چونكە سەری پەنجەی هەموو مرۆڤێك بێوێنەیە و تەنها تایبەتە بە خۆیەوە. هەموو كەسێك كە لە ژیاندایە یان مردووە، كۆمەڵەیەكی جیاكراوەی مۆری سەری پەنجەكانیان هەیە. 
ئەمەیە وادەكات مۆری سەری پەنجەكان بەڵگەیەكی قبوپەسەندكراو بێت لەسەر كەسێتی خاوەنەكەی، بەڵام لایەنی گرنگ ئەوەیە بابەتی مۆرەكان تا (سەدەی 19) ئاشكرا نەكرابوو... پێش ئەوە خەڵك سەیری مۆری سەری پەنجەكانیان دەكرد تەنها وەك ئەوەی ژمارەیەك هێڵی ئاسایین و هیچ مانایەك یان گرنگیەكیان نییە. 
لە قورئاندا خوای گەورە ئاماژە بۆ مۆری سەر پەنجەكان دەكات لە كاتێكدا كە سەرنجی كەسی ڕانەكێشابوو، بەڵام قورئان بەر لە (14 سەدە)سەرنجی ئێمە بۆ بایەخی ئەم باسە ڕادەكێشێت.

No comments:

Post a Comment