گۆشتی بەراز...لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن /نووسينگهى تهفسير///میكرۆبێك هەیە بەناوی (یەرسینا) كە لە گۆشتی بەرازدا هەیە و لە پلەی گەرمی زۆر نزمدا (-40پلەی پەتی) دەژی. زۆربەی ئەوروپییەكان گرفتاری ئەم میكرۆبەن.
زۆرینەی توشبوانیش بە نەخۆشییەكانی بڕبڕەی پشت و جومگەكان هۆكاری نەخۆشییەكانیان ئەم میكرۆبەیە.
لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە ئەم بەكتریایە لە ئاو و زۆربەی خواردنەكاندا هەیە، بەڵام كاتێك مرۆڤ دەیخوات بە ئەندازەی ئەو بەكتریایەی لەدەمی بەرازدایە بەهێز نییە، چونكە دەمی بەراز ژینگەیەكی زۆر گونجاوە بۆ گەشەكردنی ئەم بەكتریایە.
بەراز بە پەنسلین و دژە زیندەگییەكان (المچادات الحیویە)ی زۆر چارەسەر دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەر هەڵگری ئەم بەكتریایە... ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش نەخۆشی زیاتر لەو نەخۆشییانە دەدۆزرێتەوە كە هۆكارەكانیان خواردنی گۆشتی بەرازە و لەپێشتردا نەزانرابوون.
No comments:
Post a Comment