دیمه‌نێکى ڕۆژى قیامه‌ت :
[يوم ينفخ في الصور ونحشر المجرمين يومئذ زرقاً ، يتخافتون بينهم ان لبثتم الا عشراً ، نحن أعلم بما يقولون اذ يقول أمثلهم طريقة ان لبثتم الا يوماً ] گه /١٠٤ .واته : رۆژێ که فوو ده‌کرێت به که‌ڕه‌نادا ، وه تاوانباران زیندوو ده‌کرێنه‌وه و حه‌شر ده‌کرێن ده‌موچاویان له‌ترس دا شین و مۆر و بوه‌ته‌وه … به‌چرپه به‌یه‌ک ده‌ڵێن هه‌ر ده‌رۆژێک له‌دنیادا بووین ، ئێمه زاناتر و ئاگادارترین به‌وه‌ى که ده‌یڵێن ، کاتێ ژیر ترینیان که‌له‌راستیه‌وه نزیکتره ده‌ڵێت ته‌نها رۆژێک له‌دنیادا بووین [ويسألونك عن الجبال فقل ينسفها ربي نسفاً فيذرها قاعاً صفصفاً لا تر‌ى فيها عوجاً ولا أمتاً ] واته پرسیارت لێ ده‌که‌ن له‌باره‌ى شاخه‌کانه‌وه که‌له‌رۆژى قیامه‌تدا چیان لێ دێ ، پێیان بڵێ : په‌روه‌ردگارم هه‌موویان پاره پاره ده‌کات ، وه ده‌بن به‌تۆز و بڵاوده‌بنه‌وه ، وه شوێنه‌کانیان ده‌بێت به‌ده‌شتێکى ته‌ختى ساف که هیچ جۆره لارى و به‌رز و نزمێکى تیا نابینى …
[ يومئذ يتبعون الداعي لا عوج له وخشعت الاصوات للرحمان فلا تسمع الا همساً]گه:١٠٨ له‌و رۆژه‌دا به‌بێ سه‌رپێچى دواى ئه‌و بانگده‌ره ده‌که‌ون که‌به‌ره و مه‌یدانى مه‌حشه‌ریان ده‌بات ، ئا له‌و کاته سامناک و ناڕه‌حه‌ت و ناهه‌مواره‌دا هیچ ده‌نگێکت گوێ لێ نیه مه‌گه‌ر ده‌نگى ته‌په‌ى پێ یان !… خوایه بمان پارێزى به‌ڕه‌حمى خۆت .
No comments:
Post a Comment