ئایا سۆنەر كردن بۆ ئافرەتى دووگیان بەمەبەستى زانینى ڕەگەزى منداڵەكە گوناحە؟
بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
سۆنەر كردن بەمەبەستى زانینى ڕەگەزى منداڵ لە سكدا ڕازى نەبوونە بەقەدەرى خوا و سیفەتێكى (جاهلى) یە و دوا ئەنجامیش هەندێ جار دژایەتى كردنى تەقدیرى خوایە لەوانەشە هەندێ كەس هەوڵى ئەوە بدەن ئەو منداڵە لەبار ببەن خواى گەورە لە باسى نەفامەكانى پێش ئیسلامدا دەفەرموێت: {وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ } (58) سورة النحل بۆیە هەمان نەفامى یە و گەڕاوەتەوە بۆیە پێویستە (واجب)ە ڕازى بن بە تەقدیرى خوا و ئەو ڕێگەیە نەگرنە بەر.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە
No comments:
Post a Comment